Add parallel Print Page Options

نامەیەک بۆ کڵێسای ئەفەسۆس

بۆ فریشتەی کڵێساکەی ئەفەسۆس بنووسە:

ئەوەی حەوت ئەستێرەکەی بە دەستی ڕاستی گرتووە و بە ناو حەوت چرادانە زێڕینەکەدا هاتوچۆ دەکات، دەفەرموێ: «ئاگام لە کردار و ماندووبوون و دانبەخۆداگرتنتە، هەروەها کە چۆن لە تواناتدایە خراپەکاران ڕەت‏بکەیتەوە، ئەوانەشت تاقی کردەوە کە خۆیان بە نێردراو دەزانن بەڵام نێردراو نین، بە درۆزن دەرچوون، دانت بەخۆتداگرت و لەبەر ناوی من بەرگەت گرت، کۆڵت نەدا.

«بەڵام ئەوەم لەسەرت هەیە: تۆ خۆشەویستییەکەی یەکەمینت بەلاوە ناوە. بەبیرت بێتەوە لە چ پایەیەکی بەرز کەوتیت! تۆبە بکە و کارەکانی پێشترت دووبارە بکەرەوە. ئەگەر تۆبە نەکەیت، دێمە لات و چرادانەکەت لە شوێنی خۆی لادەدەم. بەڵام شتێکی باشت هەیە: ڕقت لە دابونەریتی نیکۆلاوییەکان[a] دەبێتەوە، کە منیش ڕقم لێیان دەبێتەوە.

«ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت دەیدەمێ لە درەختی ژیان[b] بخوات، ئەوەی لە بەهەشتی خودایە.»

نامەیەک بۆ کڵێسای سمیرنا

بۆ فریشتەی کڵێساکەی سمیرنا بنووسە:

ئەوەی یەکەمین و دواهەمینە، ئەوەی مردوو بوو و زیندووبووەوە، دەفەرموێ: «ئاگام لە تەنگانە و هەژاریتە، هەرچەندە تۆ دەوڵەمەندیت. هەروەها ئاگام لە قسە هەڵبەستنی ئەوانەیە کە دەڵێن جولەکەین و واش نین، بەڵام کەنیشتی شەیتانن. 10 هەرگیز مەترسە لەو ئازارانەی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خەریکە هەندێکتان بخاتە زیندانەوە، تاکو تاقی بکرێنەوە و دە ڕۆژ تەنگانەتان دەبێت. هەتا مردن دڵسۆزبە، منیش تاجی ژیانت پێ دەبەخشم.

11 «ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت مردنی دووەم ئازاری نادات.»

نامەیەک بۆ کڵێسای پرگامۆس

12 بۆ فریشتەی کڵێساکەی پرگامۆس بنووسە:

ئەوەی شمشێرە تیژە دوو دەمەکەی هەیە دەفەرموێ: 13 «ئاگام لێیە لەکوێ دەژیت، ئەو شوێنەی تەختی شەیتانی لێیە. لەگەڵ ئەوەشدا دەست بە ناوی منەوە دەگریت. تەنانەت لەو ڕۆژانەش کە ئەنتیپاسی شایەتیدەری دڵسۆزم لەلاتان شەهید کرا، لەو شوێنەی شەیتان نیشتەجێیە، نکۆڵیت لە باوەڕی من نەکرد.

14 «بەڵام هەندێک شتم لەسەرت هەیە: ئەویش هەندێک کەس لەلاتن پابەندن بە فێرکردنی بەلعامەوە[c]، ئەوەی بالاقی فێردەکرد کۆسپ لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دابنێت تاکو لەو قوربانییانە بخۆن[d] کە بۆ بت کراون و داوێنپیسی بکەن. 15 بە هەمان شێوە لەلای تۆش هەندێک هەن پابەندن بە فێرکردنی نیکۆلاوییەکان. 16 بۆیە تۆبە بکە! ئەگینا، بەم زووانە دێمە لات و بە شمشێرەکەی دەمم لەگەڵیان دەجەنگم.

17 «ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت لە مەنی[e] شاراوەی دەدەمێ، هەروەها بەردێکی سپی دەدەمێ کە ناوێکی نوێی لەسەر نووسراوە، جگە لەوەی وەریدەگرێت کەس نایزانێت.»

نامەیەک بۆ کڵێسای سیاتیرا

18 بۆ فریشتەی کڵێساکەی سیاتیرا بنووسە:

کوڕی خودا، ئەوەی چاوەکانی وەک گڕی ئاگرە و پێیەکانی وەک بڕۆنزی بریقەدارە، دەفەرموێ: 19 «ئاگام لە کردار و خۆشەویستی و خزمەت و باوەڕ و دانبەخۆداگرتنتە. کارەکانی ئەم دواییەت لەوانەی یەکەمت زیاترن.

20 «بەڵام ئەمەم لەسەرت هەیە: تۆ ڕێت بەو ژنە داوە کە ناوی ئیزابێلە[f]، خۆی بە پێغەمبەر ناوببات، بەندەکانم فێردەکات و چەواشەیان دەکات تاکو داوێنپیسی بکەن و لەو خواردنە بخۆن کە بۆ بت کراوەتە قوربانی. 21 کاتم پێیدابوو تاکو تۆبە بکات، بەڵام نەیویست تۆبە لە داوێنپیسی بکات. 22 لەبەر ئەوە فڕێیدەدەمە سەر جێگا و نەخۆش دەکەوێ، هەروەها ئەگەر ئەوانەی داوێنپیسییان لەگەڵی کردووە لە کردارەکانیان تۆبە نەکەن، دەیانخەمە ناو تەنگانەیەکی گەورەوە. 23 هەروەها منداڵەکانی بە مردن لەناودەبەم، هەموو کڵێساکانیش دەزانن من پشکێنەری مێشک و دڵەکانم، هەر یەکێکیشتان بەگوێرەی کارەکانی دەیدەمێ.

24 «بەڵام بە ئێوە دەڵێم، ئەوانەی لە سیاتیرا ماونەتەوە، ئەوانەی ئەم فێرکردنەیان نییە و بە قووڵایی شەیتانیان نەزانیوە، وەک دەڵێن، من بارێکی دیکەتان ناخەمە سەر، 25 تەنها ئەوەی هەتانە دەستی پێوە بگرن، هەتا دێم.

26 «ئەوەی سەربکەوێت و کارەکانی من تاکو کۆتایی بپارێزێت، دەسەڵاتی بەسەر نەتەوەکاندا دەدەمێ،

27 «[بە گۆچانێکی ئاسنین بەڕێوەیان دەبات،
    وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکات.][g]

هەروەک منیش لە باوکمەوە دەسەڵاتم وەرگرتووە. 28 هەروەها ئەستێرەی بەرەبەیانی دەدەمێ. 29 ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.»

Footnotes

  1. 2‏:6 کۆمەڵێکی شوێنکەوتەی نیکۆلاوس، لە بیری ئەوان ئازادی بە مەسیح ئازادی بوو بۆ بەڕەڵایی. بڕوانە 2‏:15‏.‏
  2. 2‏:7 پەیدابوون 2‏:9؛ 3‏:22.‏‏
  3. 2‏:14 سەرژمێری 31‏:16‏‏
  4. 2‏:14 سەرژمێری 25‏:1‏‏.‏
  5. 2‏:17 ئەو نانەی کە خودا لە سەردەمی موسادا لە ئاسمانەوە باراندی. گەلی خودا لەو باوەڕەدا بوون کە لە سەردەمی مەسیحدا خودا دووبارە ئەم مەنە بە گەلەکەی دەداتەوە. بڕوانە دەرچوون 16‏:4‏-34.‏‏
  6. 2‏:20 ناوێکە وەکو هێما بۆ خراپەکار بەکاردێت، بڕوانە یەکەم پاشایان 18‏:4‏‏.‏
  7. 2‏:27 زەبوورەکان 2‏:9‏‏

To the Church in Ephesus

“To the angel[a] of the church in Ephesus(A) write:

These are the words of him who holds the seven stars in his right hand(B) and walks among the seven golden lampstands.(C) I know your deeds,(D) your hard work and your perseverance. I know that you cannot tolerate wicked people, that you have tested(E) those who claim to be apostles but are not, and have found them false.(F) You have persevered and have endured hardships for my name,(G) and have not grown weary.

Yet I hold this against you: You have forsaken the love you had at first.(H) Consider how far you have fallen! Repent(I) and do the things you did at first. If you do not repent, I will come to you and remove your lampstand(J) from its place. But you have this in your favor: You hate the practices of the Nicolaitans,(K) which I also hate.

Whoever has ears, let them hear(L) what the Spirit says to the churches. To the one who is victorious,(M) I will give the right to eat from the tree of life,(N) which is in the paradise(O) of God.

To the Church in Smyrna

“To the angel of the church in Smyrna(P) write:

These are the words of him who is the First and the Last,(Q) who died and came to life again.(R) I know your afflictions and your poverty—yet you are rich!(S) I know about the slander of those who say they are Jews and are not,(T) but are a synagogue of Satan.(U) 10 Do not be afraid of what you are about to suffer. I tell you, the devil will put some of you in prison to test you,(V) and you will suffer persecution for ten days.(W) Be faithful,(X) even to the point of death, and I will give you life as your victor’s crown.(Y)

11 Whoever has ears, let them hear(Z) what the Spirit says to the churches. The one who is victorious will not be hurt at all by the second death.(AA)

To the Church in Pergamum

12 “To the angel of the church in Pergamum(AB) write:

These are the words of him who has the sharp, double-edged sword.(AC) 13 I know where you live—where Satan has his throne. Yet you remain true to my name. You did not renounce your faith in me,(AD) not even in the days of Antipas, my faithful witness,(AE) who was put to death in your city—where Satan lives.(AF)

14 Nevertheless, I have a few things against you:(AG) There are some among you who hold to the teaching of Balaam,(AH) who taught Balak to entice the Israelites to sin so that they ate food sacrificed to idols(AI) and committed sexual immorality.(AJ) 15 Likewise, you also have those who hold to the teaching of the Nicolaitans.(AK) 16 Repent(AL) therefore! Otherwise, I will soon come to you and will fight against them with the sword of my mouth.(AM)

17 Whoever has ears, let them hear(AN) what the Spirit says to the churches. To the one who is victorious,(AO) I will give some of the hidden manna.(AP) I will also give that person a white stone with a new name(AQ) written on it, known only to the one who receives it.(AR)

To the Church in Thyatira

18 “To the angel of the church in Thyatira(AS) write:

These are the words of the Son of God,(AT) whose eyes are like blazing fire and whose feet are like burnished bronze.(AU) 19 I know your deeds,(AV) your love and faith, your service and perseverance, and that you are now doing more than you did at first.

20 Nevertheless, I have this against you: You tolerate that woman Jezebel,(AW) who calls herself a prophet. By her teaching she misleads my servants into sexual immorality and the eating of food sacrificed to idols.(AX) 21 I have given her time(AY) to repent of her immorality, but she is unwilling.(AZ) 22 So I will cast her on a bed of suffering, and I will make those who commit adultery(BA) with her suffer intensely, unless they repent of her ways. 23 I will strike her children dead. Then all the churches will know that I am he who searches hearts and minds,(BB) and I will repay each of you according to your deeds.(BC)

24 Now I say to the rest of you in Thyatira, to you who do not hold to her teaching and have not learned Satan’s so-called deep secrets, ‘I will not impose any other burden on you,(BD) 25 except to hold on to what you have(BE) until I come.’(BF)

26 To the one who is victorious(BG) and does my will to the end,(BH) I will give authority over the nations(BI) 27 that one ‘will rule them with an iron scepter(BJ) and will dash them to pieces like pottery’[b](BK)—just as I have received authority from my Father. 28 I will also give that one the morning star.(BL) 29 Whoever has ears, let them hear(BM) what the Spirit says to the churches.

Footnotes

  1. Revelation 2:1 Or messenger; also in verses 8, 12 and 18
  2. Revelation 2:27 Psalm 2:9