Add parallel Print Page Options

فەرمایشتێک سەبارەت بە میسر

حوکم بەسەردادانی فیرعەون

29 لە دوازدەی مانگی دەی ساڵی دەیەم،[a] فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە فیرعەونی پاشای میسر بکە و پێشبینی لەسەر هەموو میسر بکە. قسە بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«”ئەی فیرعەونی پاشای میسر، من لە دژی تۆم،
    ئەی تیمساحە گەورە ڕاکشاوەکە لەناو لقەکانی نیل،
ئەوەی گوتی، ’ڕووباری نیل هی منە و
    من بۆ خۆم دروستم کردووە.‘
قولاپ لە شەویلگەت دەکەم،
    ماسی چەمەکانت بە پوولەکەکانتەوە دەلکێنم.
بە هەموو ئەو ماسییانەوە کە بە پوولەکەکانتەوە لکاون،
    لە ناوەڕاستی چەمەکانت دەرتدەهێنم.
لە چۆڵەوانی بەجێت دەهێڵم،
    خۆت و هەموو ماسی چەمەکانت.
لە دەشتودەر دەمریت،
    نە خڕدەکرێیتەوە و نە هەڵدەگیرێیتەوە.
تۆ دەکەمە خۆراکی
    گیانلەبەری زەوی و باڵندەی ئاسمان.

ئەو کاتە هەموو دانیشتووانی میسر دەزانن کە من یەزدانم.

«”تۆ گۆچانی قامیش بوویت بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. کە تۆیان بە دەستی گرت، شەق شەق بوویت و ناو شانی ئەوانت دڕی، کە خۆیان بەسەرتدا دا، شکایت و پشتی ئەوانیشت شکاند.

«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من شمشێرێکت دەهێنمە سەر، مرۆڤ و ئاژەڵت لێ ڕیشەکێش دەکەم. خاکی میسر دەبێت بە کاولگە و چۆڵەوانی، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.

«”چونکە گوتی، ’ڕووباری نیل هی منە و من دروستم کردووە،‘ 10 لەبەر ئەوە من لە دژی تۆ و چەمەکانی تۆم، خاکی میسر دەکەم بە کەلاوەی کاول و چۆڵ، لە مگدۆلەوە هەتا ئەسوان و هەتا سنووری کوش. 11 نە پێی مرۆڤی تێدا ڕەت دەبێت و نە پێی ئاژەڵ، بۆ چل ساڵ کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت. 12 خاکی میسر دەکەم بە چۆڵەوانی نێو خاکە چۆڵەکان، شارەکانیشی بۆ ماوەی چل ساڵ لەناو شارە کاولەکان چۆڵ دەبێت، میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرت دەکەم و لەنێو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە.

13 «”لەگەڵ ئەوەشدا یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لە کۆتایی چل ساڵەکە میسرییەکان لەو گەلانە کۆدەکەمەوە کە تێیاندا پەرشوبڵاو بوون. 14 ڕاپێچکراوەکانی میسر دەگەڕێنمەوە بۆ شانشینی باشووری میسر[b]، بۆ نیشتیمانی دایکیان دەیانگەڕێنمەوە و لەوێ دەبن بە پاشایەتییەکی نزم و بێ نرخ. 15 بێ نرخترین پاشایەتی دەبێت، ئیتر بەسەر نەتەوەکاندا بەرز نابێتەوە. لاوازیان دەکەم بۆ ئەوەی بەسەر نەتەوەکاندا زاڵ نەبن. 16 لەمەودوا میسر نابێت بە پاڵپشتی بنەماڵەی ئیسرائیل، بەڵکو تاوانەکەیان دێتەوە یادیان، کاتێک ڕوویان لە میسر کرد، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.“»

پاداشتی نەبوخودنەسر

17 لە یەکی مانگی یەکی ساڵی بیست و حەوتەم،[c] فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 18 «ئەی کوڕی مرۆڤ، نەبوخودنەسری پاشای بابل لەشکرەکەی خۆی لە جەنگێکی قورسدا لە دژی سور بەکارهێنا، هەتا ئەوەی هەموو سەرێک ڕووتایەوە و هەموو شانێک داماڵرا، بەڵام نە خۆی و نە لەشکرەکەی لەو جەنگەی کە ڕابەرایەتی کرد هیچ پاداشتێکیان لە سور دەست نەکەوت. 19 لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خاکی میسر دەدەمە نەبوخودنەسری پاشای بابل، جا سامانەکەی دەبات، دەیدزێت و تاڵانی دەکات، دەبێتە کرێ بۆ لەشکرەکەی. 20 خاکی میسرم بە ئەو دا وەک پاداشت بۆ ماندووبوونەکەی، چونکە ئەو و سوپاکەی لە پێناوی مندا جەنگان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

21 «لەو ڕۆژەدا هێزی بنەماڵەی ئیسرائیل دەگەڕێنمەوە، دەمی تۆش لەنێویان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.»

Footnotes

  1. 29‏:1 مەبەست لەو ماوەیە لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشای یەهودا بۆ بابل، کە بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە حەوتی مانگی یەکی ساڵی 587ی پێش زایین.‏
  2. 29‏:14 واتە باشووری میسر.‏
  3. 29‏:17 مەبەست لەو ماوەیە لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشای یەهودا بۆ بابل، کە بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە بیست و شەشی مانگی چواری ساڵی 571ی پێش زایین.‏

A Prophecy Against Egypt

Judgment on Pharaoh

29 In the tenth year, in the tenth month on the twelfth day, the word of the Lord came to me:(A) “Son of man, set your face against(B) Pharaoh king of Egypt(C) and prophesy against him and against all Egypt.(D) Speak to him and say: ‘This is what the Sovereign Lord says:

“‘I am against you, Pharaoh(E) king of Egypt,
    you great monster(F) lying among your streams.
You say, “The Nile(G) belongs to me;
    I made it for myself.”
But I will put hooks(H) in your jaws
    and make the fish of your streams stick to your scales.
I will pull you out from among your streams,
    with all the fish sticking to your scales.(I)
I will leave you in the desert,
    you and all the fish of your streams.
You will fall on the open field
    and not be gathered(J) or picked up.
I will give you as food
    to the beasts of the earth and the birds of the sky.(K)

Then all who live in Egypt will know that I am the Lord.

“‘You have been a staff of reed(L) for the people of Israel. When they grasped you with their hands, you splintered(M) and you tore open their shoulders; when they leaned on you, you broke and their backs were wrenched.[a](N)

“‘Therefore this is what the Sovereign Lord says: I will bring a sword against you and kill both man and beast.(O) Egypt will become a desolate wasteland. Then they will know that I am the Lord.

“‘Because you said, “The Nile(P) is mine; I made it,(Q) 10 therefore I am against you(R) and against your streams, and I will make the land of Egypt(S) a ruin and a desolate waste(T) from Migdol(U) to Aswan,(V) as far as the border of Cush.[b](W) 11 The foot of neither man nor beast will pass through it; no one will live there for forty years.(X) 12 I will make the land of Egypt desolate(Y) among devastated lands, and her cities will lie desolate forty years among ruined cities. And I will disperse the Egyptians among the nations and scatter them through the countries.(Z)

13 “‘Yet this is what the Sovereign Lord says: At the end of forty years I will gather the Egyptians from the nations where they were scattered. 14 I will bring them back from captivity and return them to Upper Egypt,(AA) the land of their ancestry. There they will be a lowly(AB) kingdom.(AC) 15 It will be the lowliest of kingdoms and will never again exalt itself above the other nations.(AD) I will make it so weak that it will never again rule over the nations. 16 Egypt will no longer be a source of confidence(AE) for the people of Israel but will be a reminder(AF) of their sin in turning to her for help.(AG) Then they will know that I am the Sovereign Lord.(AH)’”

Nebuchadnezzar’s Reward

17 In the twenty-seventh year, in the first month on the first day, the word of the Lord came to me:(AI) 18 “Son of man, Nebuchadnezzar(AJ) king of Babylon drove his army in a hard campaign against Tyre; every head was rubbed bare(AK) and every shoulder made raw.(AL) Yet he and his army got no reward from the campaign he led against Tyre. 19 Therefore this is what the Sovereign Lord says: I am going to give Egypt to Nebuchadnezzar king(AM) of Babylon, and he will carry off its wealth. He will loot and plunder(AN) the land as pay for his army.(AO) 20 I have given him Egypt(AP) as a reward for his efforts because he and his army did it for me, declares the Sovereign Lord.(AQ)

21 “On that day I will make a horn[c](AR) grow for the Israelites, and I will open your mouth(AS) among them. Then they will know that I am the Lord.(AT)

Footnotes

  1. Ezekiel 29:7 Syriac (see also Septuagint and Vulgate); Hebrew and you caused their backs to stand
  2. Ezekiel 29:10 That is, the upper Nile region
  3. Ezekiel 29:21 Horn here symbolizes strength.