Add parallel Print Page Options

دابەشکردنی خاکەکە

48 «ئەمانەش هۆزەکانن، کە بەم شێوە بەپێی ناوەکانیان ڕێکخران: لەلای سنووری باکوور، یەک بەش بۆ دان دەبێت، بەلای ڕێگای حەتلۆن هەتا دەروازەی حەمات؛ حەچەر عێینان و سنووری باکووری دیمەشق بەلای حەمات بەشێک لە سنووری دان دەبن، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا.

«لەسەر سنووری دان، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ئاشێر بەشێک دەبێت.

«لەسەر سنووری ئاشێر، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ نەفتالی بەشێک دەبێت.

«لەسەر سنووری نەفتالی، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ مەنەشە بەشێک دەبێت.

«لەسەر سنووری مەنەشە، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ئەفرایم بەشێک دەبێت.

«لەسەر سنووری ئەفرایم لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ڕەئوبێن بەشێک دەبێت.

«لەسەر سنووری ڕەئوبێن لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ یەهودا بەشێک دەبێت.

«لەسەر سنووری یەهودا لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا ئەو دیارییە تایبەت دەبێت کە پێشکەشی دەکەن، بیست و پێنج هەزار باڵ[a] بە پانی و درێژییەکەشی وەک یەکێک لە بەشی هۆزەکان لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا، پیرۆزگاش لەناوەڕاستی دەبێت.

«ئەو بەشەش کە بۆ یەزدانی تەرخان دەکەن، بیست و پێنج هەزار باڵ درێژی و دە هەزار[b] باڵیش پانی دەبێت. 10 ئەمە دەبێتە بەشی تەرخانکراوی کاهینەکان: لەلای باکوورەوە بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی و لەلای ڕۆژئاواشەوە دە هەزار باڵ بە پانی و لای ڕۆژهەڵاتیش دە هەزار باڵ بە پانی و لەلای باشووریش بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی دەبێت، پیرۆزگای یەزدانیش لەناوەڕاستیدا دەبێت. 11 ئەم بەشە بۆ کاهینە تەرخانکراوەکان لە نەوەی سادۆق دەبێت، بۆ ئەوانەی ئەرکەکانی منیان بەجێهێنا، ئەوانەی گومڕا نەبوون کاتێک نەوەی ئیسرائیل گومڕا بوون هەروەک چۆن لێڤییەکان گومڕا بوون. 12 ئەمە بۆیان دەبێت بە دیارییەکی تایبەت لە بەشە تەرخانکراوی زەوییەکە، بەشێکی زۆر پیرۆز لەتەنیشت سنووری لێڤییەکان.

13 «بەشە زەوی لێڤییەکانیش بە تەریبی سنووری زەوی کاهینەکان دەبێت، بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی و دە هەزاریش بە پانی، هەموو درێژییەکەی بیست و پێنج هەزار باڵ و پانییەکەشی دە هەزار باڵ دەبێت. 14 نە لێی دەفرۆشن و نە دەیگۆڕن و نە یەکەم بەری زەوییەکە بە کەسی دیکە دەدەن، چونکە تەرخانکراوە بۆ یەزدان.

15 «ئەو زەوییەی ماوەتەوە کە پانییەکەی پێنج هەزار باڵ و درێژییەکەی بیست و پێنج هەزار باڵە بۆ هەموو دانیشتووانی شارەکە دەبێت بۆ نیشتەجێبوون و لەوەڕگا، شارەکەش لەناوەڕاستیدا دەبێت. 16 ئەمەش پێوانەکانییەتی، لای باکوور چوار هەزار و پێنج سەد[c] باڵ و لای باشوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای ڕۆژهەڵات چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای ڕۆژئاوا چوار هەزار و پێنج سەد باڵ. 17 بۆ شارەکەش لەوەڕگا دەبێت بەرەو باکوور دوو سەد و پەنجا باڵ[d]، بەرەو باشوور دوو سەد و پەنجا، بەرەو ڕۆژهەڵات دوو سەد و پەنجا، بەرەو ڕۆژئاوا دوو سەد و پەنجا باڵ. 18 ئەوەی لە درێژییەکە دەمێنێتەوە تەریب بە بەشە تەرخانکراوەکە، دە هەزار باڵ ڕووەو ڕۆژهەڵات و دە هەزار باڵ ڕووەو ڕۆژئاوا، بەروبوومەکەی دەبێت بە خواردن بۆ کرێکارانی شارەکە. 19 کرێکارەکانی شارەکەش کە لە زەوییەکە کار دەکەن، لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل دەبن. 20 هەموو بەشەکە چوارگۆشەیی دەبێت، ئەندازەی هەر لایەکی بیست و پێنج هەزار باڵە. بەشە تەرخانکراوەکە لەگەڵ موڵکی شارەکە تەرخان دەکەن.

21 «ئەوەی دەمێنێتەوە لەم لا و لەو لای بەشە تەرخانکراوەکە و موڵکی شارەکەش بۆ میر دەبێت. سنووری زەوی میرەکە بەرەو ڕۆژهەڵات لە بیست و پێنج هەزار باڵەکەی بەشە تەرخانکراوەکەوە هەتا سنووری ڕۆژهەڵات دەبێت، بەرەو ڕۆژئاواش لە بیست و پێنج هەزار باڵەکەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست. هەردوو ناوچەکەی تەریب بە بەشی هۆزەکان موڵکی میر دەبن، بەشە تەرخانکراوەکەش لەگەڵ پیرۆزگای پەرستگاکەش لەناوەڕاستیان دەبێت. 22 ئیتر موڵکی لێڤییەکان و موڵکی شارەکەش لە ناوەڕاستی بەشی میرەکە دەبن. بەشی میرەکە لەنێوان سنووری یەهودا و سنووری بنیامین دەبێت.

23 «سەبارەت بە ئەو هۆزانەش کە ماونەتەوە: لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ بنیامین بەشێک دەبێت:

24 «لەسەر سنووری بنیامین لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ شیمۆن بەشێک دەبێت.

25 «لەسەر سنووری شیمۆن لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ یەساخار بەشێک دەبێت.

26 «لەسەر سنووری یەساخار لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ زەبولون بەشێک دەبێت.

27 «لەسەر سنووری زەبولون لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ گاد بەشێک دەبێت.

28 «سنووری گاد لەلای باشوور بەرەو باشوور دەبێت، سنوورەکەش لە تامارەوە بۆ مێرگی مەریبای قادێش، لە دۆڵی میسرەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست[e].

29 «ئەمە ئەو خاکەیە کە بە میرات بەسەر هۆزەکانی ئیسرائیلدا دابەشی دەکەن و ئەمەش بەشەکانیان دەبێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

دەروازەکانی شارە نوێیەکە

30 «ئەمانەش دەروازەی چوونە دەرەوەن بۆ شارەکە: ئەندازەی لایەکی شارەکە ڕووەو باکوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، 31 دەروازەکانی شارەکەش بە ناوی هۆزەکانی ئیسرائیلەوە دەبن، سێ دەروازە ڕووەو باکوور، دەروازەی ڕەئوبێن و دەروازەی یەهودا و دەروازەی لێڤی.

32 «لەلای ڕۆژهەڵاتیش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی یوسف، دەروازەی بنیامین و دەروازەی دان.

33 «لای باشووریش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی شیمۆن، دەروازەی یەساخار و دەروازەی زەبولون.

34 «لای ڕۆژئاواش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی گاد، دەروازەی ئاشێر و دەروازەی نەفتالی.

35 «چێوەکەش هەژدە هەزار باڵ دەبێت.

«ناوی شارەکەش لەو ڕۆژەوە دەبێتە:

یەزدان لەوێیە.»

Footnotes

  1. 48‏:8 بیست و پێنج هەزار باڵ: نزیکەی 12 کیلۆمەتر، لێرە و لە ئایەتی 9، 10، 13، 15، 20، 21.‏
  2. 48‏:9 دە هەزاریش: نزیکەی 5 کیلۆمەتر، لێرە و لە ئایەتی 10، 13، 18.‏
  3. 48‏:16 چوار هەزار و پێنج سەد: نزیکەی 2‏،2 کیلۆمەتر، لێرە و لە ئایەتی 16، 30، 32، 33، 34.‏
  4. 48‏:17 دوو سەد و پەنجا باڵ: نزیکەی 120 مەتر.‏
  5. 48‏:28 دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری دەریای مەزن.‏

The Division of the Land

48 “These are the tribes, listed by name: At the northern frontier, Dan(A) will have one portion; it will follow the Hethlon road(B) to Lebo Hamath;(C) Hazar Enan and the northern border of Damascus next to Hamath will be part of its border from the east side to the west side.

“Asher(D) will have one portion; it will border the territory of Dan from east to west.

“Naphtali(E) will have one portion; it will border the territory of Asher from east to west.

“Manasseh(F) will have one portion; it will border the territory of Naphtali from east to west.

“Ephraim(G) will have one portion; it will border the territory of Manasseh(H) from east to west.(I)

“Reuben(J) will have one portion; it will border the territory of Ephraim from east to west.

“Judah(K) will have one portion; it will border the territory of Reuben from east to west.

“Bordering the territory of Judah from east to west will be the portion you are to present as a special gift. It will be 25,000 cubits[a] wide, and its length from east to west will equal one of the tribal portions; the sanctuary will be in the center of it.(L)

“The special portion you are to offer to the Lord will be 25,000 cubits long and 10,000 cubits[b] wide.(M) 10 This will be the sacred portion for the priests. It will be 25,000 cubits long on the north side, 10,000 cubits wide on the west side, 10,000 cubits wide on the east side and 25,000 cubits long on the south side. In the center of it will be the sanctuary of the Lord.(N) 11 This will be for the consecrated priests, the Zadokites,(O) who were faithful in serving me(P) and did not go astray as the Levites did when the Israelites went astray.(Q) 12 It will be a special gift to them from the sacred portion of the land, a most holy portion, bordering the territory of the Levites.

13 “Alongside the territory of the priests, the Levites will have an allotment 25,000 cubits long and 10,000 cubits wide. Its total length will be 25,000 cubits and its width 10,000 cubits.(R) 14 They must not sell or exchange any of it. This is the best of the land and must not pass into other hands, because it is holy to the Lord.(S)

15 “The remaining area, 5,000 cubits[c] wide and 25,000 cubits long, will be for the common use of the city, for houses and for pastureland. The city will be in the center of it 16 and will have these measurements: the north side 4,500 cubits,[d] the south side 4,500 cubits, the east side 4,500 cubits, and the west side 4,500 cubits.(T) 17 The pastureland for the city will be 250 cubits[e] on the north, 250 cubits on the south, 250 cubits on the east, and 250 cubits on the west. 18 What remains of the area, bordering on the sacred portion and running the length of it, will be 10,000 cubits on the east side and 10,000 cubits on the west side. Its produce will supply food for the workers of the city.(U) 19 The workers from the city who farm it will come from all the tribes of Israel. 20 The entire portion will be a square, 25,000 cubits on each side. As a special gift you will set aside the sacred portion, along with the property of the city.

21 “What remains on both sides of the area formed by the sacred portion and the property of the city will belong to the prince. It will extend eastward from the 25,000 cubits of the sacred portion to the eastern border, and westward from the 25,000 cubits to the western border. Both these areas running the length of the tribal portions will belong to the prince, and the sacred portion with the temple sanctuary will be in the center of them.(V) 22 So the property of the Levites and the property of the city will lie in the center of the area that belongs to the prince. The area belonging to the prince will lie between the border of Judah and the border of Benjamin.

23 “As for the rest of the tribes: Benjamin(W) will have one portion; it will extend from the east side to the west side.

24 “Simeon(X) will have one portion; it will border the territory of Benjamin from east to west.

25 “Issachar(Y) will have one portion; it will border the territory of Simeon from east to west.

26 “Zebulun(Z) will have one portion; it will border the territory of Issachar from east to west.

27 “Gad(AA) will have one portion; it will border the territory of Zebulun from east to west.

28 “The southern boundary of Gad will run south from Tamar(AB) to the waters of Meribah Kadesh, then along the Wadi of Egypt to the Mediterranean Sea.(AC)

29 “This is the land you are to allot as an inheritance to the tribes of Israel, and these will be their portions,” declares the Sovereign Lord.(AD)

The Gates of the New City

30 “These will be the exits of the city: Beginning on the north side, which is 4,500 cubits long, 31 the gates of the city will be named after the tribes of Israel. The three gates on the north side will be the gate of Reuben, the gate of Judah and the gate of Levi.

32 “On the east side, which is 4,500 cubits long, will be three gates: the gate of Joseph, the gate of Benjamin and the gate of Dan.

33 “On the south side, which measures 4,500 cubits, will be three gates: the gate of Simeon, the gate of Issachar and the gate of Zebulun.

34 “On the west side, which is 4,500 cubits long, will be three gates: the gate of Gad, the gate of Asher and the gate of Naphtali.(AE)

35 “The distance all around will be 18,000 cubits.[f]

“And the name of the city from that time on will be:

the Lord is there.(AF)

Footnotes

  1. Ezekiel 48:8 That is, about 8 miles or about 13 kilometers; also in verses 9, 10, 13, 15, 20 and 21
  2. Ezekiel 48:9 That is, about 3 1/3 miles or about 5.3 kilometers; also in verses 10, 13 and 18
  3. Ezekiel 48:15 That is, about 1 2/3 miles or about 2.7 kilometers
  4. Ezekiel 48:16 That is, about 1 1/2 miles or about 2.4 kilometers; also in verses 30, 32, 33 and 34
  5. Ezekiel 48:17 That is, about 440 feet or about 135 meters
  6. Ezekiel 48:35 That is, about 6 miles or about 9.5 kilometers