Add parallel Print Page Options

پەرستنی خودای دیکە

13 ئەگەر لەنێوتاندا پێغەمبەرێک یان خەونبینێک کە خەونێکی بینیبێت دەرکەوت و نیشانەیەک یان پەرجووێکی پێدان، جا ئەگەر ئەو نیشانەیە یان ئەو پەرجووە کە بۆ ئێوەی باسکرد ڕوویدا و گوتی، «با بەدوای خودای دیکە بکەوین و بیانپەرستین،» ئەو خوداوەندانەی کە نەتانناسیوە، ئەوا گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرە یان ئەو خەونبینە مەگرە کە ئەو خەونەی بینیوە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان تاقیتان دەکاتەوە تاکو بزانێت ئایا ئێوە پڕ بە دڵ و لە ناخەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشدەوێت یان نا. بەدوای یەزدانی پەروەردگارتان دەڕۆن و لەو دەترسن و فەرمانەکانی دەپارێزن و گوێڕایەڵی دەبن و ئەو دەپەرستن و دەستی پێوە دەگرن. ئەو پێغەمبەرەش یان ئەو خەونبینەی ئەو خەونەی بینیوە دەکوژرێت، چونکە بە چەواشەکاری قسەی کرد لە دژی یەزدانی پەروەردگارتانەوە کە لە خاکی میسرەوە دەریهێنان و لە ماڵی کۆیلەیی کڕینیەوە، بۆ ئەوەی لەو ڕێگایە لات بدات کە یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردوون لەسەری بڕۆن. جا خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن.

ئەگەر براکەت، کوڕی دایکت، یان کوڕەکەت یان کچەکەت، یان ژنەکەی باوەشت، یان هاوڕێکەت کە وەک خۆتە بە نهێنی لەبن گوێت خوێندی و گوتی، «دەڕۆین و خودای دیکە دەپەرستین،» ئەو خوداوەندانەی کە نە تۆ و نە باوباپیرانت نەیانناسیوە، لە خوداوەندەکانی ئەو گەلانەی دەوروبەرت، ئەوانەی لێتەوە نزیکن یاخود دوورن لەوپەڕی زەوی هەتا ئەوپەڕی، لەگەڵی ڕەزامەند مەبە و گوێی لێ مەگرە. دڵت پێی نەسووتێت و دەستی لێ مەپارێزە و بۆی دامەپۆشە، بەڵکو بە دڵنیاییەوە بیکوژە، یەکەم جار دەستی تۆ لەسەری بێت بۆ کوشتنی ئینجا لە کۆتاییدا دەستی هەموو گەل. 10 بەردبارانی دەکەیت هەتا دەمرێت، چونکە ویستی لە یەزدانی پەروەردگارت تۆ لابدات کە لە خاکی میسر لە ماڵی کۆیلەیی دەریهێنایت. 11 ئەوسا هەموو ئیسرائیل دەیبیستن و دەترسن و جارێکی دیکە هیچ کەسێک لەنێوتان وەک ئەم بەدکارییە ئەنجام نادات.

12 ئەگەر سەبارەت بە یەکێک لەو شارۆچکانەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات هەتا تێیدا نیشتەجێ بن وتەیەکتان بیست، 13 کە خەڵکانێکی بەدکار لەنێوتاندا سەریان هەڵداوە و دانیشتووانی شارۆچکەیان گومڕا کردووە و دەڵێن، «دەچین و خودای دیکە دەپەرستین،» ئەو خوداوەندانەی کە نەتانناسیون، 14 ئێوە لێی بکۆڵنەوە و بگەڕێن و باش پرسیار بکەن. ئەگەر زانیتان بابەتەکە ڕاستە و بێگومانە کە ئەو کارە قێزەونە لەنێوتاندا کراوە، 15 ئەوا بە شمشێر تەواوی دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە بکوژن و قڕیان بکەن،[a] بە هەموو ئەو شتانەوەش کە تێیدایە و بە ئاژەڵە ماڵییەکانیشییەوە. 16 هەموو شتومەکەکانی لە گۆڕەپانی شارۆچکەکەدا کۆدەکەنەوە و هەموو شارۆچکەکە و شتومەکەکانی وەک قوربانی سووتاندنێکی تەواو بۆ یەزدانی پەروەردگارتان دەسووتێنن، جا بۆ هەتاهەتایە دەبێتە گردێکی وێران و جارێکی دیکە بنیاد نانرێتەوە. 17 نابێت هیچ شتێکی تەرخانکراو بۆ قڕکردن لەلای ئێوە ببینرێتەوە، هەتا گڕی تووڕەییەکەی یەزدان دابمرکێتەوە، بەزەیی پێتان دێتەوە و لەگەڵتان میهرەبان دەبێت و زۆرتان دەکات هەروەک سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد، 18 ئەگەر گوێڕایەڵی دەنگی یەزدانی پەروەردگارتان بوون بۆ پاراستنی هەموو فەرمانەکانی کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێدەدەم هەتا ئەوەی لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارتان ڕاستە بیکەن.

Footnotes

  1. 13‏:15 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.‏

Worshiping Other Gods

13 [a]If a prophet,(A) or one who foretells by dreams,(B) appears among you and announces to you a sign or wonder, and if the sign(C) or wonder spoken of takes place, and the prophet says, “Let us follow other gods”(D) (gods you have not known) “and let us worship them,” you must not listen to the words of that prophet(E) or dreamer.(F) The Lord your God is testing(G) you to find out whether you love(H) him with all your heart and with all your soul. It is the Lord your God you must follow,(I) and him you must revere.(J) Keep his commands and obey him; serve him and hold fast(K) to him. That prophet or dreamer must be put to death(L) for inciting rebellion against the Lord your God, who brought you out of Egypt and redeemed you from the land of slavery. That prophet or dreamer tried to turn(M) you from the way the Lord your God commanded you to follow. You must purge the evil(N) from among you.

If your very own brother, or your son or daughter, or the wife you love, or your closest friend secretly entices(O) you, saying, “Let us go and worship other gods”(P) (gods that neither you nor your ancestors have known, gods of the peoples around you, whether near or far, from one end of the land to the other), do not yield(Q) to them or listen to them. Show them no pity.(R) Do not spare them or shield them. You must certainly put them to death.(S) Your hand(T) must be the first in putting them to death, and then the hands of all the people. 10 Stone them to death, because they tried to turn you away(U) from the Lord your God, who brought you out of Egypt, out of the land of slavery. 11 Then all Israel will hear and be afraid,(V) and no one among you will do such an evil thing again.

12 If you hear it said about one of the towns the Lord your God is giving you to live in 13 that troublemakers(W) have arisen among you and have led the people of their town astray, saying, “Let us go and worship other gods” (gods you have not known), 14 then you must inquire, probe and investigate it thoroughly.(X) And if it is true and it has been proved that this detestable thing has been done among you,(Y) 15 you must certainly put to the sword all who live in that town. You must destroy it completely,[b](Z) both its people and its livestock.(AA) 16 You are to gather all the plunder of the town into the middle of the public square and completely burn the town(AB) and all its plunder as a whole burnt offering to the Lord your God.(AC) That town is to remain a ruin(AD) forever, never to be rebuilt, 17 and none of the condemned things[c] are to be found in your hands. Then the Lord will turn from his fierce anger,(AE) will show you mercy,(AF) and will have compassion(AG) on you. He will increase your numbers,(AH) as he promised(AI) on oath to your ancestors— 18 because you obey the Lord your God by keeping all his commands that I am giving you today and doing what is right(AJ) in his eyes.

Footnotes

  1. Deuteronomy 13:1 In Hebrew texts 13:1-18 is numbered 13:2-19.
  2. Deuteronomy 13:15 The Hebrew term refers to the irrevocable giving over of things or persons to the Lord, often by totally destroying them.
  3. Deuteronomy 13:17 The Hebrew term refers to the irrevocable giving over of things or persons to the Lord, often by totally destroying them.