Add parallel Print Page Options

پێشکەشکراوەکان بۆ کاهینان و لێڤییەکان

18 کاهینە لێڤییەکان و هەموو هۆزی لێڤی بەش و میراتیان لەگەڵ ئیسرائیل نابێت، بەڵکو قوربانییە بە ئاگرەکان بۆ یەزدان بەشی ئەوانە، چونکە ئەمە میراتە بۆیان. جا لەناو براکانیان میراتیان نابێت، یەزدان میراتی ئەوانە وەک بەڵێنی پێدان.

ئەمەش مافی کاهین دەبێت لەسەر گەل، لەوانەی قوربانی سەردەبڕن، جا گا بێت یان مەڕ[a]، شان و شەویلاکی خوارەوە بە چەناگە و هەردوو ڕوومەتەوە و گەدە بە کاهین دەدرێن. هەروەها یەکەمین بەرهەمی دانەوێڵە و شەرابی تازە و زەیت و یەکەم بڕینەوەی خوری مەڕەکانتانی پێدەدەن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەناو هەموو هۆزەکانتان هەڵیبژاردن هەتا بوەستن بۆ خزمەتکردن بە ناوی یەزدانەوە، خۆیان و کوڕەکانیان هەتاهەتایە.

ئەگەر لێڤییەک لە هەر یەکێک لە شارۆچکەکانی ئیسرائیل، لەو شوێنەی دەژیێت و پڕ بە دڵی خۆی هات بۆ ئەو شوێنەی کە یەزدان هەڵیدەبژێرێت و بە ناوی یەزدانی پەروەردگارییەوە خزمەتی کرد، وەک هەموو برا لێڤییەکانی کە لەوێ لەبەردەم یەزدان وەستاون، ئەوا بەشیان یەکسان دەبێت لە خواردن، بێجگە لەوەی لە میراتی خێزانەکەی دەفرۆشرێت.

نەریتە قێزەونەکان

کاتێک چوونە ناو ئەو خاکەی کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات، فێر مەبن وەک نەریتە قێزەونەکانی ئەو نەتەوانە بکەن. 10 ئەوانەتان تێدا نییە کە کوڕەکەی یان کچەکەی وەک قوربانی بسووتێنێت، هەروەها نە ئەوانەی فاڵگرتنەوە دەکەن و نە بەخت خوێندنەوە و نە جادووگەری و نە سیحربازی، 11 نە ئەوانەی نوشتە دەکەن و نە ئەوانەی نێوانگرن[b] و نە ئەوانەی ڕۆح ئامادەکارن[c] و نە ئەوانەی ڕاوێژ بە مردووان دەکەن، 12 چونکە هەرکەسێک ئەم نەریتانە پەیڕەو بکات لەلای یەزدان قێزەونە، هەر بەهۆی ئەم نەریتە قێزەونانەیە یەزدانی پەروەردگارتان نەتەوەکان لەبەردەمتان ڕاو دەنێت. 13 لەلای یەزدانی پەروەردگارتان بێ کەموکوڕی دەبن.

پێغەمبەرەکە

14 ئەو نەتەوانەی ئێوە جێیان دەگرنەوە گوێ لە بەخت خوێنەر و فاڵگرەوان دەگرن، بەڵام بۆ ئێوە یەزدانی پەروەردگارتان بەم شێوەیە ڕێی نەداوە. 15 یەزدانی پەروەردگارتان لەنێوتان لە براکانتان پێغەمبەرێکی وەک منتان بۆ دەستنیشان دەکات، گوێی لێ دەگرن. 16 بەگوێرەی هەموو ئەو شتانەی لە یەزدانی پەروەردگارتان داوا کرد لە حۆرێڤ لە ڕۆژی کۆبوونەوە و گوتتان: «با ئیتر گوێمان لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارمان نەبێت و ئەم ئاگرە مەزنەش نەبینینەوە، نەوەک بمرین.»

17 یەزدانیش پێی فەرمووم: «چاکیان کرد لەوەی گوتیان، 18 لەنێو براکانیان پێغەمبەرێکی وەک تۆیان بۆ دادەنێم و وتەکانم دەخەمە دەمی و ئەوەی فەرمانی پێدەدەم ئەو بۆیان پێی دەدوێت. 19 جا وا دەبێت ئەو کەسەی گوێ لە وشەکانم نەگرێت کە ئەو بە ناوی منەوە پێی دەدوێت، من لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەم. 20 بەڵام ئەو پێغەمبەرەی لووتبەرز دەبێت و بە ناوی منەوە قسەیەک دەکات کە من فەرمانم پێی نەکردووە بیکات، یان ئەوەی بە ناوی خودای دیکەوە قسە بکات، ئەو پێغەمبەرە دەبێت بمرێت.»

21 ئەگەر لە دڵتانەوە بڵێن، «چۆن ئەو قسەیە بزانین کە یەزدان نەیفەرمووە؟» 22 ئەوا ئەوەی پێغەمبەرێک بە ناوی یەزدانەوە قسەی پێکردووە و ڕووی نەدا و نەبوو، ئەوە ئەو قسەیەیە کە یەزدان نەیفەرمووە، بەڵکو ئەو پێغەمبەرە بە لووتبەرزییەوە گوتوویەتی، جا لێی مەترسن.

Footnotes

  1. 18‏:3 مەبەستی لە هەر ئاژەڵێکی بچووکە لە مێگەل بێت وەک: مەڕ، بزن، گوێرەکە… هتد.‏
  2. 18‏:11 نێوانگرن: لێرە بەو واتایە دێت، کەسێکە کە گوایە هۆی پەیوەندی ڕێکخەرە لەنێوان خەڵکی مردوو و زیندوودا. بڕوانە لێڤییەکان 19‏:31‏‏.‏
  3. 18‏:11 ڕۆح ئامادەکارن: بەو کەسانە دەگوترێت کە ڕۆح ئامادە دەکەن. بڕوانە یەکەم ساموئێل 28‏:3 و 8‏–9‏‏.‏

Offerings for Priests and Levites

18 The Levitical(A) priests—indeed, the whole tribe of Levi—are to have no allotment or inheritance with Israel. They shall live on the food offerings(B) presented to the Lord, for that is their inheritance.(C) They shall have no inheritance among their fellow Israelites; the Lord is their inheritance,(D) as he promised them.(E)

This is the share due the priests(F) from the people who sacrifice a bull(G) or a sheep: the shoulder, the internal organs and the meat from the head.(H) You are to give them the firstfruits of your grain, new wine and olive oil, and the first wool from the shearing of your sheep,(I) for the Lord your God has chosen them(J) and their descendants out of all your tribes to stand and minister(K) in the Lord’s name always.(L)

If a Levite moves from one of your towns anywhere in Israel where he is living, and comes in all earnestness to the place the Lord will choose,(M) he may minister in the name(N) of the Lord his God like all his fellow Levites who serve there in the presence of the Lord. He is to share equally in their benefits, even though he has received money from the sale of family possessions.(O)

Occult Practices

When you enter the land the Lord your God is giving you, do not learn to imitate(P) the detestable ways(Q) of the nations there. 10 Let no one be found among you who sacrifices their son or daughter in the fire,(R) who practices divination(S) or sorcery,(T) interprets omens, engages in witchcraft,(U) 11 or casts spells,(V) or who is a medium or spiritist(W) or who consults the dead. 12 Anyone who does these things is detestable to the Lord; because of these same detestable practices the Lord your God will drive out those nations before you.(X) 13 You must be blameless(Y) before the Lord your God.(Z)

The Prophet

14 The nations you will dispossess listen to those who practice sorcery or divination.(AA) But as for you, the Lord your God has not permitted you to do so. 15 The Lord your God will raise up for you a prophet like me from among you, from your fellow Israelites.(AB) You must listen to him. 16 For this is what you asked of the Lord your God at Horeb on the day of the assembly when you said, “Let us not hear the voice of the Lord our God nor see this great fire anymore, or we will die.”(AC)

17 The Lord said to me: “What they say is good. 18 I will raise up for them a prophet(AD) like you from among their fellow Israelites, and I will put my words(AE) in his mouth.(AF) He will tell them everything I command him.(AG) 19 I myself will call to account(AH) anyone who does not listen(AI) to my words that the prophet speaks in my name.(AJ) 20 But a prophet who presumes to speak in my name anything I have not commanded, or a prophet who speaks in the name of other gods,(AK) is to be put to death.”(AL)

21 You may say to yourselves, “How can we know when a message has not been spoken by the Lord?” 22 If what a prophet proclaims in the name of the Lord does not take place or come true,(AM) that is a message the Lord has not spoken.(AN) That prophet has spoken presumptuously,(AO) so do not be alarmed.