Add parallel Print Page Options

دەرکردن لە کۆمەڵی یەزدانەوە

23 نابێت خەساو یان قۆڕ یان کەسێک ئەندامی نێرینەی بڕابێتەوە بێتە ناو کۆمەڵی یەزدان.

نابێت زۆڵ بێتە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە، هەتا نەوەی دەیەم کەسی نایەتە ناو کۆمەڵی یەزدان.

هەرگیز نابێت عەمۆنی یان مۆئابی بێتە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە، هەتا نەوەی دەیەم کەسیان نایەتە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە، چونکە کاتێک ئێوە لە میسر هاتنە دەرەوە، لە ڕێگا بە نان و ئاوەوە پێشوازییان لێ نەکردن، هەروەها لەبەر ئەوەی بەلعامی کوڕی بەعۆری خەڵکی پەتوری میسۆپۆتامیایان[a] لە دژی ئێوە بەکرێ گرت هەتا نەفرەتتان لێ بکات. بەڵام یەزدانی پەروەردگارتان نەیویست گوێ لە بەلعام بگرێت، جا لە پێناوی ئێوە یەزدانی پەروەردگارتان نەفرەتەکەی گۆڕی بۆ بەرەکەت، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشی ویستوون. بە درێژایی ژیانتان هەرگیز داوای ئاشتی و چاکەیان بۆ مەکەن.

ڕقت لە هیچ ئەدۆمییەک نەبێتەوە، چونکە براتە، ڕقت لە هیچ میسرییەک نەبێتەوە، چونکە لە خاکی ئەو نامۆ بوویت، ئەو منداڵانەی لەوان لەدایک دەبن لە نەوەی سێیەمەوە دێنە ناو کۆمەڵی یەزدانەوە.

گڵاوی لە ئۆردوگادا

کاتێک لە دژی دوژمنەکانتان ئۆردوگا دادەمەزرێنن، لە هەموو شتێکی گڵاو خۆتان بەدوور بگرن. 10 ئەگەر پیاوێکتان تێدابوو، گڵاو بوو لەبەر ئەوەی بە شەو تۆوی لێ هاتە دەرەوە، ئەوا دەچێتە دەرەوەی ئۆردوگاکە و ناگەڕێتەوە ناو ئۆردوگاکە. 11 دەمەو ئێوارە بە ئاو خۆی دەشوات و لە ئاوابوونی خۆر دێتەوە ناو ئۆردوگاکە.

12 دەبێت شوێنێکیشتان هەبێت لە دەرەوەی ئۆردوگاکە بۆ پیساییکردن، 13 لەگەڵ شتومەکەکەشتان خاکەنازێکتان هەبێت، بۆ ئەوەی چاڵی پێ هەڵبکەنن بۆ پیساییکردن و پاشان پیساییەکەتان داپۆشن. 14 لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان لەناو ئۆردوگاکەتان هاتوچۆ دەکات بۆ ئەوەی فریاتان بکەوێت و دوژمنەکانتان بەدەستەوە بدات، جا با ئۆردوگاکەتان پیرۆز بێت نەوەک شتێکی پیستان تێدا ببینێت و ڕووتان لێ وەربگێڕێت.

فێرکردن بۆ وریابوونەوەی ویژدان

15 ئەگەر کۆیلەیەک پەنای بۆتان هێنا، مەیدەنەوە دەست گەورەکەی، 16 لەلای ئێوە نیشتەجێ دەبێت لەنێوتاندا لەو شوێنەی هەڵیدەبژێرێت لە یەکێک لە شارۆچکەکانتان، لە هەرکوێ پێی خۆشە و ستەمی لێ مەکەن.

17 کچانی ئیسرائیل بۆیان نییە ببنە لەشفرۆشی نزرگەکان و کوڕانی ئیسرائیلیش بۆیان نییە هەمان ئەم کارە بکەن[b]. 18 کرێی لەشفرۆشی مەخەنە ناو ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان لە نەزرکردن، چونکە ئەم کارە لەلای یەزدانی پەروەردگارتان قێزەونە.

19 قەرز بە سوو بە براکەت مەدە، نە سووی زیو و نە سووی خۆراک و نە سووی هەر شتێک کە بە سوو بە قەرز دەدرێت. 20 دەتوانیت قەرز بە سوو بدەیتە بێگانە، بەڵام قەرز بە سوو مەدە براکەت، بۆ ئەوەی یەزدانی پەروەردگارت بەرەکەتدارت بکات لە هەموو شتێک کە دەستی بۆ دەبەیت لەو خاکەی دەچیتە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگریت.

21 ئەگەر نەزرێکت بۆ یەزدانی پەروەردگارت کرد بەجێهێنانی دوا مەخە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لێت داوا دەکات، جا بەسەرتەوە دەبێتە گوناه. 22 بەڵام ئەگەر نەزرت نەکرد ئەوا گوناه نییە بەسەرتەوە. 23 ئەوەی لە دەمت هاتە دەرەوە بیپارێزە و بیکە، چونکە ئازادانە بە دەمی خۆت نەزرت بۆ یەزدانی پەروەردگارت کرد.

24 ئەگەر چوویتە ناو ڕەزەمێوی دراوسێکەت پڕ بە حەزی دڵت ترێ بخۆ هەتا تێر دەبیت، بەڵام هیچ مەکە ناو توورەکەکەتەوە. 25 ئەگەر چوویتە ناو دەغڵی دراوسێکەت دەتوانیت بە دەستت گوڵەگەنم لێ بکەیتەوە، بەڵام داس لە دەغڵی دراوسێکەت بەرز مەکەرەوە.

Footnotes

  1. 23‏:4 میسۆپۆتامیا: عیبری (ئارامی دوو ڕووبار) بە واتای وڵاتی ئارام کە دەکەوێتە نێوان دجلە و فورات. بڕوانە سەرژمێری 22‏:5‏‏.‏
  2. 23‏:17 بەپێی بڕوای ئایینی کەنعانی ئەنجامی جووتبوون لەگەڵ لەشفرۆش یان دوودەگی لە نزرگە، دەبێتە هۆکاری بەپیتکردنی کێڵگەکان و ئاژەڵەکان. هەندێک لە نەوەی ئیسرائیل ئەم بڕوایەی کەنعانییان پەیڕەو کرد. بڕوانە یەکەم پاشایان 14‏:24 و هۆشەع 4‏:14 و ئامۆس 2‏:7‏‏.‏

Exclusion From the Assembly

23 [a]No one who has been emasculated(A) by crushing or cutting may enter the assembly of the Lord.

No one born of a forbidden marriage[b] nor any of their descendants may enter the assembly of the Lord, not even in the tenth generation.

No Ammonite(B) or Moabite or any of their descendants may enter the assembly of the Lord, not even in the tenth generation.(C) For they did not come to meet you with bread and water(D) on your way when you came out of Egypt, and they hired Balaam(E) son of Beor from Pethor in Aram Naharaim[c](F) to pronounce a curse on you.(G) However, the Lord your God would not listen to Balaam but turned the curse(H) into a blessing for you, because the Lord your God loves(I) you. Do not seek a treaty(J) of friendship with them as long as you live.(K)

Do not despise an Edomite,(L) for the Edomites are related to you.(M) Do not despise an Egyptian, because you resided as foreigners in their country.(N) The third generation of children born to them may enter the assembly of the Lord.

Uncleanness in the Camp

When you are encamped against your enemies, keep away from everything impure.(O) 10 If one of your men is unclean because of a nocturnal emission, he is to go outside the camp and stay there.(P) 11 But as evening approaches he is to wash himself, and at sunset(Q) he may return to the camp.(R)

12 Designate a place outside the camp where you can go to relieve yourself. 13 As part of your equipment have something to dig with, and when you relieve yourself, dig a hole and cover up your excrement. 14 For the Lord your God moves(S) about in your camp to protect you and to deliver your enemies to you. Your camp must be holy,(T) so that he will not see among you anything indecent and turn away from you.

Miscellaneous Laws

15 If a slave has taken refuge(U) with you, do not hand them over to their master.(V) 16 Let them live among you wherever they like and in whatever town they choose. Do not oppress(W) them.

17 No Israelite man(X) or woman is to become a shrine prostitute.(Y) 18 You must not bring the earnings of a female prostitute or of a male prostitute[d] into the house of the Lord your God to pay any vow, because the Lord your God detests them both.(Z)

19 Do not charge a fellow Israelite interest, whether on money or food or anything else that may earn interest.(AA) 20 You may charge a foreigner(AB) interest, but not a fellow Israelite, so that the Lord your God may bless(AC) you in everything you put your hand to in the land you are entering to possess.

21 If you make a vow to the Lord your God, do not be slow to pay it,(AD) for the Lord your God will certainly demand it of you and you will be guilty of sin.(AE) 22 But if you refrain from making a vow, you will not be guilty.(AF) 23 Whatever your lips utter you must be sure to do, because you made your vow freely to the Lord your God with your own mouth.

24 If you enter your neighbor’s vineyard, you may eat all the grapes you want, but do not put any in your basket. 25 If you enter your neighbor’s grainfield, you may pick kernels with your hands, but you must not put a sickle to their standing grain.(AG)

Footnotes

  1. Deuteronomy 23:1 In Hebrew texts 23:1-25 is numbered 23:2-26.
  2. Deuteronomy 23:2 Or one of illegitimate birth
  3. Deuteronomy 23:4 That is, Northwest Mesopotamia
  4. Deuteronomy 23:18 Hebrew of a dog