Add parallel Print Page Options

24 ئەگەر پیاوێک ژنێکی هێنا و پەسەند نەبوو لەبەرچاوی، چونکە بێ ئابڕووییەکی تێدا بینی و تەڵاقنامەی بۆ نووسی و دایە دەستی، لە ماڵەکەی خۆی بەڕێی کرد، ئەویش کە لە ماڵەکەی چووە دەرەوە، بووە ژنی پیاوێکی دیکە، جا ئەگەر پیاوەکەی دووەم ڕقی لێی بووەوە و تەڵاقنامەی بۆ نووسی و دایە دەستی و لە ماڵەکەی خۆی بەڕێی کرد، یان ئەگەر پیاوەکەی دووەم کە هێنابووی مرد، ئەوا مێردەکەی یەکەمی کە تەڵاقی دابوو ناتوانێت بیهێنێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ژنی دوای ئەوەی گڵاو بووە. ئەوە شتێکی قێزەونە لەلای یەزدان، جا گوناه مەهێنە سەر ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارت بە میرات دەتداتێ.

ئەگەر پیاوێک ژنی هێنا ئەوا هەتا ساڵێک بۆ سەربازی ناچێت و هیچ لێپرسراویەتییەکی لەسەر شان نابێت، ئەو ساڵە لە ماڵەکەی ئازاد دەبێت و ژنەکەی دڵخۆش دەکات.

نابێت کەس دەستاڕ، تەنانەت بەرداشێکی بکاتە بارمتە، چونکە سەرچاوەی بژێوییە.

ئەگەر پیاوێک لە کاتی ڕفاندنی یەکێک لە براکانی لە نەوەی ئیسرائیل بگیردرێت و وەک کۆیلە هەڵسوکەوتی لەگەڵ کرد یان فرۆشتی، ئەوا کابرای ڕفێنەر دەبێت بمرێت، جا خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن.

لە کاتی نەخۆشی گولی[a] زۆر ئاگاداربن و بەگوێرەی هەموو ئەوەی کاهینە لێڤییەکان فێرتان دەکەن ئاوا بکەن، ئەوەی من فەرمانم بەوان کردووە ئێوە بیکەن. لە یادتان بێت یەزدانی پەروەردگارتان لە ڕێگا چی بە مریەم کرد، پاش ئەوەی لە میسر هاتنە دەرەوە.

10 ئەگەر قەرزت بە دراوسێکەت دا، مەچۆ ماڵەکەی هەتا شتێکی ماڵەکەی بکەیتە بارمتە[b]، 11 لە دەرەوە دەوەستیت و ئەو پیاوەی قەرزی پێدەدەیت بارمتەکەت بۆ دەهێنێتە دەرەوە. 12 ئەگەر کابرا هەژار بوو با بارمتەکە بۆ شەو لەلات نەمێنێتەوە، 13 لەگەڵ ئاوابوونی خۆر بارمتەکەی بۆ بگەڕێنەوە هەتا لەناو جلوبەرگەکەی بنووێت و داوای بەرەکەتت بۆ بکات و بۆت ببێتە کارێکی ڕاست لەلای یەزدانی پەروەردگارت.

14 زوڵم لە کرێگرتەیەکی هەژار و نەدار مەکە، کە لە براکانت بێت یان لەو نامۆیانەی لە یەکێک لە شارۆچکەکانی خاکەکەتن. 15 لە ڕۆژی خۆی کرێیەکەی دەدەیتێ، پێش ئاوابوونی خۆر، چونکە هەژارە و بۆ ئەمە خۆی هەڵگرتووە، نەوەک لەسەر تۆ هاوار بۆ یەزدان بکات، جا دەبێت بە گوناه بەسەرتەوە.

16 باوک لە جیاتی کوڕ ناکوژرێت و کوڕ لە جیاتی باوک ناکوژرێت، هەر یەکێک لەسەر گوناهی خۆی دەکوژرێت.

17 نامۆ و هەتیو لە دادپەروەری بێبەش مەکە، جلوبەرگی بێوەژن مەکە بارمتە، 18 لە یادت نەچێت کە تۆش لە میسر کۆیلە بوویت و یەزدانی پەروەردگارت لەوێ تۆی کڕییەوە، بۆیە من فەرمانت پێدەدەم ئەم کارە بکەیت.

19 کاتێک لە کێڵگەکەت خەریکی دروێنەکردنیت و دەسکێکت لە کێڵگە لەبیر چوو، مەگەڕێوە بۆ ئەوەی بیبەیتەوە، ئەوە بۆ نامۆ و هەتیو و بێوەژن دەبێت، تاکو یەزدانی پەروەردگارت لە هەموو کاری دەستت بەرەکەتدارت بکات. 20 لە کاتی ڕاتەکاندنی دار زەیتوونەکەت، بەدوای ئەوانەدا مەچووەوە کە لە لقەکاندا ماوەتەوە، ئەوە بۆ نامۆ و هەتیو و بێوەژن دەبێت. 21 کاتێک ترێی ڕەزە مێوەکەت دەڕنیت، پاشماوەکەی هەڵمەگرەوە، ئەوە بۆ نامۆ و هەتیو و بێوەژن دەبێت، 22 لە یادت نەچێت تۆش لە خاکی میسر کۆیلە بوویت، بۆیە من فەرمانت پێدەدەم ئەم کارە بکەیت.

Footnotes

  1. 24‏:8 گولی: لە زمانی عیبری بە واتای گەڕوگولی و چەند نەخۆشییەکی دیکەی پێست دێت.‏
  2. 24‏:10 لێرەدا مەبەست لە وەرگرتنی جل و بەرگ بووە بە بارمتە. بڕوانە ئایەتی 13.‏

24 If a man marries a woman who becomes displeasing to him(A) because he finds something indecent about her, and he writes her a certificate of divorce,(B) gives it to her and sends her from his house, and if after she leaves his house she becomes the wife of another man, and her second husband dislikes her and writes her a certificate of divorce, gives it to her and sends her from his house, or if he dies, then her first husband, who divorced her, is not allowed to marry her again after she has been defiled. That would be detestable in the eyes of the Lord. Do not bring sin upon the land the Lord(C) your God is giving you as an inheritance.

If a man has recently married, he must not be sent to war or have any other duty laid on him. For one year he is to be free to stay at home and bring happiness to the wife he has married.(D)

Do not take a pair of millstones—not even the upper one—as security for a debt, because that would be taking a person’s livelihood as security.(E)

If someone is caught kidnapping a fellow Israelite and treating or selling them as a slave, the kidnapper must die.(F) You must purge the evil from among you.(G)

In cases of defiling skin diseases,[a] be very careful to do exactly as the Levitical(H) priests instruct you. You must follow carefully what I have commanded them.(I) Remember what the Lord your God did to Miriam along the way after you came out of Egypt.(J)

10 When you make a loan of any kind to your neighbor, do not go into their house to get what is offered to you as a pledge.(K) 11 Stay outside and let the neighbor to whom you are making the loan bring the pledge out to you. 12 If the neighbor is poor, do not go to sleep with their pledge(L) in your possession. 13 Return their cloak by sunset(M) so that your neighbor may sleep in it.(N) Then they will thank you, and it will be regarded as a righteous act in the sight of the Lord your God.(O)

14 Do not take advantage of a hired worker who is poor and needy, whether that worker is a fellow Israelite or a foreigner residing in one of your towns.(P) 15 Pay them their wages each day before sunset, because they are poor(Q) and are counting on it.(R) Otherwise they may cry to the Lord against you, and you will be guilty of sin.(S)

16 Parents are not to be put to death for their children, nor children put to death for their parents; each will die for their own sin.(T)

17 Do not deprive the foreigner or the fatherless(U) of justice,(V) or take the cloak of the widow as a pledge. 18 Remember that you were slaves in Egypt(W) and the Lord your God redeemed you from there. That is why I command you to do this.

19 When you are harvesting in your field and you overlook a sheaf, do not go back to get it.(X) Leave it for the foreigner,(Y) the fatherless and the widow,(Z) so that the Lord your God may bless(AA) you in all the work of your hands. 20 When you beat the olives from your trees, do not go over the branches a second time.(AB) Leave what remains for the foreigner, the fatherless and the widow. 21 When you harvest the grapes in your vineyard, do not go over the vines again. Leave what remains for the foreigner, the fatherless and the widow. 22 Remember that you were slaves in Egypt. That is why I command you to do this.(AC)

Footnotes

  1. Deuteronomy 24:8 The Hebrew word for defiling skin diseases, traditionally translated “leprosy,” was used for various diseases affecting the skin.