Add parallel Print Page Options

نیشانەکانی ڕۆژانی دوایی

ئەمە بزانە، لە ڕۆژانی کۆتاییدا کاتێکی تەنگانە دادێت، چونکە خەڵکی خۆیان خۆشدەوێ، پارەیان خۆشدەوێ، لووتبەرزن، خۆهەڵکێشن، زمانپیسن، گوێڕایەڵی دایک و باوک نابن، سوپاسگوزار نین، گڵاون، بێ خۆشەویستین، گەردن ئازاد ناکەن، بوختانکەرن، بەسەرخۆدا زاڵنەبوون، دڕندەن، حەز لە چاکە ناکەن، ناپاکن، سەرەڕۆ و لەخۆبایین، زیاتر حەزیان لە چێژە نەک خۆشەویستی خودا، ڕواڵەتی خواترسییان هەیە، بەڵام نکۆڵی لە هێزەکەی دەکەن. جا لەوانە دوور بکەونەوە.

ئەوانە لەو جۆرە کەسانەن کە بە ماڵاندا دەگەڕێن، ژنە لاوازەکان دەستەمۆ دەکەن، کە بە بارگرانی گوناهەوە شوێنی هەموو جۆرە هەوەسێک کەوتوون، هەردەم فێر دەبن، بەڵام هەرگیز ناتوانن ڕاستی بناسن. وەک یەنیس و یەمبریس[a] بەربەرەکانێی موسایان کرد، ئەوانەش بەربەرەکانێی ڕاستی دەکەن. ئەو پیاوانە مێشکیان گەندەڵ بووە و لەلایەن باوەڕەوە ڕەتکراونەتەوە. بەڵام زیاتر پێش ناکەون، چونکە گێلایەتییان بۆ هەمووان دەردەکەوێت، وەک گێلایەتی ئەوانی لێهات.

لەسەر باوەڕت بمێنەوە

10 بەڵام تۆ، فێرکردن و شێوازی ژیان، ئامانج و باوەڕ، ئارامگرتن و خۆشەویستی و دانبەخۆداگرتن، 11 چەوسانەوە و ئازاری منت زانی، ئەوەی لە ئەنتاکیا و کۆنیا و لیسترا بەسەرم هات، بەرگەی چ چەوسانەوەیەکم گرت، مەسیحی باڵادەستیش لە هەموویان دەربازی کردم. 12 هەموو ئەوانەی دەیانەوێ بە لەخواترسییەوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح بژین، دەچەوسێنرێنەوە، 13 بەڵام خراپەکار و فێڵبازان بەرەو خراپتر دەڕۆن، چەواشەکار و چەواشەکراو. 14 بەڵام تۆ، بمێنەوە لەسەر ئەوەی فێری بوویت و دڵنیابوویت، زانیت لە کێ فێربوویت، 15 هەروەها لە منداڵییەوە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانیت کە دەتوانن لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح بتکەنە دانا بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری. 16 هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان[b]، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، 17 تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.

Footnotes

  1. 3‏:8 دوو جادووگەری میسری بوون کە لە کۆشکی فیرعەون بەربەرەکانێی موسایان کرد، بڕوانە دەرچوون 7‏:11‏‏.‏
  2. 3‏:16 یۆنانی: فووی خودا.‏

But mark this: There will be terrible times in the last days.(A) People will be lovers of themselves, lovers of money,(B) boastful, proud,(C) abusive,(D) disobedient to their parents,(E) ungrateful, unholy, without love, unforgiving, slanderous, without self-control, brutal, not lovers of the good, treacherous,(F) rash, conceited,(G) lovers of pleasure rather than lovers of God— having a form of godliness(H) but denying its power. Have nothing to do with such people.(I)

They are the kind who worm their way(J) into homes and gain control over gullible women, who are loaded down with sins and are swayed by all kinds of evil desires, always learning but never able to come to a knowledge of the truth.(K) Just as Jannes and Jambres opposed Moses,(L) so also these teachers oppose(M) the truth. They are men of depraved minds,(N) who, as far as the faith is concerned, are rejected. But they will not get very far because, as in the case of those men,(O) their folly will be clear to everyone.

A Final Charge to Timothy

10 You, however, know all about my teaching,(P) my way of life, my purpose, faith, patience, love, endurance, 11 persecutions, sufferings—what kinds of things happened to me in Antioch,(Q) Iconium(R) and Lystra,(S) the persecutions I endured.(T) Yet the Lord rescued(U) me from all of them.(V) 12 In fact, everyone who wants to live a godly life in Christ Jesus will be persecuted,(W) 13 while evildoers and impostors will go from bad to worse,(X) deceiving and being deceived.(Y) 14 But as for you, continue in what you have learned and have become convinced of, because you know those from whom you learned it,(Z) 15 and how from infancy(AA) you have known the Holy Scriptures,(AB) which are able to make you wise(AC) for salvation through faith in Christ Jesus. 16 All Scripture is God-breathed(AD) and is useful for teaching,(AE) rebuking, correcting and training in righteousness,(AF) 17 so that the servant of God[a](AG) may be thoroughly equipped for every good work.(AH)

Footnotes

  1. 2 Timothy 3:17 Or that you, a man of God,