Add parallel Print Page Options

دەستنیشانکردنی پاشای هەموو ئیسرائیل

هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای داود، گوتیان: «ئەوەتا ئێمە لە گۆشت و خوێنی تۆین. لە ڕابردوودا کاتێک شاول پاشامان بوو، تۆ ڕابەرایەتی سوپای ئیسرائیلت دەکرد، یەزدانیش پێی فەرموویت: ”تۆ شوانایەتی ئیسرائیلی گەلەکەم دەکەیت و دەبیتە فەرمانڕەوایان.“»

هەروەها هەموو پیرانی ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای پاشا، داودی پاشاش لەبەردەم یەزدان لە حەبرۆن پەیمانی لەگەڵدا بەستن، داودیان بە پاشای ئیسرائیل دەستنیشان کرد.

داود تەمەنی سی ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا، چل ساڵ پاشایەتی کرد. حەوت ساڵ و شەش مانگ لە حەبرۆن پاشایەتی یەهودای کرد، سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی هەموو ئیسرائیل و یەهودای کرد.

داگیرکردنی ئۆرشەلیم

پاشا و پیاوەکانی چوونە ئۆرشەلیم بۆ شەڕکردن لە دژی یەبوسییەکانی دانیشتووانی خاکەکە. ئەوانیش بە داودیان گوت: «تۆ نایەیتە ژوورەوە بۆ ئێرە، تەنانەت نابینا و شەلەکان ڕێگات لێ دەگرن.» وا بیریان کردەوە: «داود ناتوانێت بێت بۆ ئێرە.» بەڵام داود دەستی بەسەر قەڵای سییۆندا[a] گرت، کە ئێستا بە شاری داود ناسراوە.

جا لەو ڕۆژەدا داود گوتی: «هەرکەسێک سەربکەوێت بۆ بەزاندنی یەبوسییەکان، دەبێت بگاتە کارێزەکە و ئەو شەل و کوێرانە بکوژێت کە ناحەزی داودن[b].» هەر لەبەر ئەوە دەڵێن: «”نابینا و شەل“ نایەنە ناو کۆشکەکەوە.»

پاشان داود لە قەڵاکە نیشتەجێ بوو، ناوی لێنا شاری داود، چواردەورەکەی بنیاد نا، لە تەلانەکانەوە[c] بەرەو ناوەوە. 10 هەروەها داود هەتا دەهات مەزنتر دەبوو، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالاریش لەگەڵی بوو.

11 پاشان حیرامی پاشای هەرێمی سور چەند نێردراوێکی بۆ لای داود نارد لەگەڵ داری ئورز و دارتاش و نەقاڕ، کۆشکێکیان بۆ داود دروستکرد. 12 ئینجا داود زانی کە یەزدان وەک پاشای ئیسرائیل جێگیری کردووە، پاشایەتییەکەشی لە پێناوی ئیسرائیلی گەلەکەیدا پایەدار کردووە.

13 هەروەها داود پاش ئەوەی لە حەبرۆنەوە هاتە ئۆرشەلیم چەند کەنیزە و ژنێکی دیکەی هێنا، ئینجا کوڕ و کچی دیکەی داود لەدایک بوون. 14 ئەمەش ناوی ئەو منداڵانەیەتی کە لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون: شەموع، شۆڤاڤ، ناتان، سلێمان، 15 ئیڤحار، ئەلیشوع، نەفەگ، یافیع، 16 ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت.

بەزاندنی فەلەستییەکان

17 کاتێک فەلەستییەکان بیستیانەوە کە داود بە پاشای ئیسرائیل دەستنیشانکراوە، هەموو فەلەستییەکان بۆ گەڕان بەدوای داود سەرکەوتن، بەڵام کاتێک داود ئەمەی بیستەوە دابەزی بۆ ناو قەڵاکە. 18 فەلەستییەکان هاتبوون و لە دۆڵی ڕفایم بڵاو ببوونەوە. 19 داودیش پرسیاری لە یەزدان کرد و گوتی: «ئایا بچم بۆ پەلاماردانی فەلەستییەکان؟ ئایا دەیاندەیتە دەستم؟»

یەزدانیش بە داودی فەرموو: «بڕۆ، چونکە بێگومان دەیاندەمە دەستت.»

20 داود چوو بۆ بەعل‌پراچیم و لەوێ ئەوانی بەزاند، گوتی: «یەزدان دڕی بە دوژمنەکانم دا، وەک دڕپێدادانی ئاو.» لەبەر ئەوە ئەو شوێنە بە بەعل‌پراچیم ناو برا.[d] 21 هەروەها فەلەستییەکان لەوێدا بتەکانیان بەجێهێشت، داود و پیاوەکانیشی لایان بردن.

22 ئینجا دووبارە فەلەستییەکان سەرکەوتنەوە و لە دۆڵی ڕفایم بڵاو بوونەوە. 23 داودیش پرسیاری لە یەزدان کرد، ئەویش فەرمووی: «سەرمەکەوە، بەڵکو بسووڕێوە بۆ پشتیان و بەرامبەر بە دار بەلسەمەکان پەلاماریان بدە. 24 کاتێک لەسەر دار بەلسەمەکانەوە گوێت لە دەنگی پێ بوو، لەو کاتەدا وریابە، چونکە یەزدان بۆ لێدانی ئۆردوگای فەلەستییەکان لەپێشتەوە ڕۆیشتووە.» 25 داودیش هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد ئاوای کرد، لە گبعۆنەوە هەتا گەزەر لە فەلەستییەکانی دا.

Footnotes

  1. 5‏:7 مەبەستی لە شاری ئۆرشەلیم (قودس). هەروەها ناوی دیکەشی هەیە: سییۆن، زایۆن.‏
  2. 5‏:8 بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 11‏:6‏‏.‏
  3. 5‏:9 تەلان: بەرازاییەکانیان لە شێوەی پایە ڕێکخستووە، بۆ پاڵپشتی کۆشکی پاشا سوودی لێ وەرگیراوە.‏
  4. 5‏:20 بەعل‌پراچیم: لە عیبری بە واتای ئەو خوداوەندەی دڕپێدەدات.‏

David Becomes King Over Israel(A)

All the tribes of Israel(B) came to David at Hebron and said, “We are your own flesh and blood.(C) In the past, while Saul was king over us, you were the one who led Israel on their military campaigns.(D) And the Lord said(E) to you, ‘You will shepherd(F) my people Israel, and you will become their ruler.(G)’”

When all the elders of Israel had come to King David at Hebron, the king made a covenant(H) with them at Hebron before the Lord, and they anointed(I) David king over Israel.

David was thirty years old(J) when he became king, and he reigned(K) forty(L) years. In Hebron he reigned over Judah seven years and six months,(M) and in Jerusalem he reigned over all Israel and Judah thirty-three years.

David Conquers Jerusalem(N)(O)

The king and his men marched to Jerusalem(P) to attack the Jebusites,(Q) who lived there. The Jebusites said to David, “You will not get in here; even the blind and the lame can ward you off.” They thought, “David cannot get in here.” Nevertheless, David captured the fortress of Zion(R)—which is the City of David.(S)

On that day David had said, “Anyone who conquers the Jebusites will have to use the water shaft(T) to reach those ‘lame and blind’(U) who are David’s enemies.[a]” That is why they say, “The ‘blind and lame’ will not enter the palace.”

David then took up residence in the fortress and called it the City of David. He built up the area around it, from the terraces[b](V) inward. 10 And he became more and more powerful,(W) because the Lord God Almighty(X) was with him.(Y)

11 Now Hiram(Z) king of Tyre sent envoys to David, along with cedar logs and carpenters and stonemasons, and they built a palace for David. 12 Then David knew that the Lord had established him as king over Israel and had exalted his kingdom(AA) for the sake of his people Israel.

13 After he left Hebron, David took more concubines and wives(AB) in Jerusalem, and more sons and daughters were born to him. 14 These are the names of the children born to him there:(AC) Shammua, Shobab, Nathan,(AD) Solomon, 15 Ibhar, Elishua, Nepheg, Japhia, 16 Elishama, Eliada and Eliphelet.

David Defeats the Philistines(AE)

17 When the Philistines heard that David had been anointed king over Israel, they went up in full force to search for him, but David heard about it and went down to the stronghold.(AF) 18 Now the Philistines had come and spread out in the Valley of Rephaim;(AG) 19 so David inquired(AH) of the Lord, “Shall I go and attack the Philistines? Will you deliver them into my hands?”

The Lord answered him, “Go, for I will surely deliver the Philistines into your hands.”

20 So David went to Baal Perazim, and there he defeated them. He said, “As waters break out, the Lord has broken out against my enemies before me.” So that place was called Baal Perazim.[c](AI) 21 The Philistines abandoned their idols there, and David and his men carried them off.(AJ)

22 Once more the Philistines came up and spread out in the Valley of Rephaim; 23 so David inquired of the Lord, and he answered, “Do not go straight up, but circle around behind them and attack them in front of the poplar trees. 24 As soon as you hear the sound(AK) of marching in the tops of the poplar trees, move quickly, because that will mean the Lord has gone out in front(AL) of you to strike the Philistine army.” 25 So David did as the Lord commanded him, and he struck down the Philistines(AM) all the way from Gibeon[d](AN) to Gezer.(AO)

Footnotes

  1. 2 Samuel 5:8 Or are hated by David
  2. 2 Samuel 5:9 Or the Millo
  3. 2 Samuel 5:20 Baal Perazim means the lord who breaks out.
  4. 2 Samuel 5:25 Septuagint (see also 1 Chron. 14:16); Hebrew Geba