Add parallel Print Page Options

عەتەلیا و یۆئاش

11 کاتێک عەتەلیای دایکی ئەحەزیاش کە بینی کوڕەکەی مردووە، هەستا و هەموو ڕەچەڵەکی شاهانەی لەناوبرد. بەڵام یەهۆشەڤەعی کچی یەهۆرام پاشا و خوشکی ئەحەزیا، یۆئاشی کوڕی ئەحەزیای برد و ڕفاندی پێش کوشتنی شازادەکان. ئەو و دایەنەکەی لە ژووری نوستن دانا بۆ ئەوەی لە عەتەلیا بیشارێتەوە، جا یۆئاش نەکوژرا. ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ دایەنەکە بە نهێنی لە پەرستگای یەزدان بوو، عەتەلیاش شاژنی خاکەکە بوو.

لە ساڵی حەوتەم یەهۆیاداع ناردی بەدوای فەرماندەی یەکەی سەدان، پاسەوانەکان و پاسەوانە تایبەتەکان، هێنانی بۆ لای خۆی لە پەرستگای یەزدان، پەیمانێکی لەگەڵدا بەستن، لە پەرستگای یەزدان سوێندی دان و کوڕەکەی پاشای پیشان دان. ئینجا فەرمانی پێ کردن و گوتی: «ئەمە ئەو کارەیە کە ئێوە دەیکەن، ئێوە کە بە سێ تیپ لە ڕۆژی شەممە دەست بە پاسەوانی دەکەن، سێیەکتان لە کۆشکی شاهانە، سێیەکیش لە دەروازەی سوڕ و سێیەکیش لە دەروازەکەی پشت پاسەوانە تایبەتەکان، کە بە نۆرە پاسەوانی پەرستگاکە دەکەن. ئێوەش کە لەناو ئەو دوو تیپەی دیکە کە بە ئاسایی لە ڕۆژی شەممە ئەرکی پاسەوانیێتییان لە ئەستۆ نییە، پێویستە هەر هەمووتان لە پێناوی پاشا پاسەوانیێتی پەرستگای یەزدان بکەن. چواردەوری پاشا بگرن، هەرکەسە و چەکەکەی لە دەست بێت، ئەوەی بێتە ناو ڕیزەکانتانەوە دەکوژرێت. لەگەڵ پاشا بن بۆ هەرکوێیەک بچێت.»

فەرماندەکانی یەکەی سەدانیش ئەوەیان کرد کە یەهۆیاداعی کاهین فەرمانی پێ کردن. هەر یەکێک پیاوەکانی خۆی برد و هاتنە لای یەهۆیاداعی کاهین، ئەوانەی لە ڕۆژی شەممە لەسەر ئەرکەکانیانن و ئەوانەش کە لەسەر ئەرک نین. 10 کاهینەکەش ڕم و قەڵغانەکانی داودی پاشا کە لە پەرستگای یەزدان بوون دایە فەرماندەی یەکەی سەدان. 11 پاسەوانە تایبەتەکان هەریەکە چەک بە دەست لە دەوری پاشا ڕاوەستان، لە نزیک قوربانگا و پەرستگا، لەلای باشووری پەرستگاکەوە هەتا لای باکوور.

12 ئینجا یەهۆیاداع کوڕەکەی پاشای هێنایە دەرەوە و تاجەکەی لەسەر سەری دانا، وێنەیەکی پەیمانەکەی دایێ و کردیانە پاشا. دەستنیشانیان کرد و چەپڵەیان بۆ لێدا و گوتیان: «بژی پاشا!»

13 کاتێک عەتەلیا گوێی لە دەنگی پاسەوانە تایبەتەکان و خەڵکەکە بوو، هاتە لای ئەو خەڵکەی لە پەرستگای یەزدان بوون. 14 تەماشای کرد وا پاشا هەروەک چۆن نەریتە، لەلای کۆڵەکەکە ڕاوەستاوە، سەرکردەکان و کەڕەنا لێدەرەکان لەلای پاشان، هەموو گەلی خاکەکە دڵخۆشن و کەڕەنا لێ دەدەن. ئینجا عەتەلیا جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی و هاواری کرد: «ناپاکییە! ناپاکییە!»

15 یەهۆیاداعی کاهینیش فەرمانی بە فەرماندەی یەکەی سەدان و ئەفسەرانی لەشکر کرد و پێی گوتن: «بیبەنە دەرەوەی ڕیزەکان و ئەوەش کە بەدوای کەوت بە شمشێر بیکوژن.» چونکە پێشتر کاهینەکە گوتبووی، «نابێت لەناو پەرستگای یەزدان بکوژرێت.» 16 ئیتر گرتیان و لەسەر ڕێگای هاتنە ژوورەوەی ئەسپەکان بۆ کۆشکی پاشا کوژرا.

17 یەهۆیاداعیش پەیمانی لەنێوان یەزدان لە لایەک و پاشا و گەل لە لایەکی دیکەوە بەست هەتا ببنە گەلی یەزدان، هەروەها لەنێوان پاشا و گەل. 18 ئینجا هەموو گەلی خاکەکە هاتنە ناو پەرستگای بەعل و تێکیاندا و قوربانگا و بتەکانیان بە تەواوەتی شکاند، مەتانی کاهینی بەعلیان لەبەردەم قوربانگاکان کوشت.

یەهۆیاداعی کاهینیش چەند ئەفسەرێکی لەسەر پەرستگای یەزدان دانا. 19 پاشان فەرماندەی سەدان و پاسەوان و پاسەوانە تایبەتەکان و هەموو گەلی خاکەکەی برد و پاشایان لە پەرستگای یەزدانەوە هێنایە خوارەوە، بە ڕێگای دەروازەی پاسەوانە تایبەتەکاندا چوونە ژوورەوە بۆ کۆشکی پاشا، پاشاش چووە شوێنی خۆی و لەسەر تەختی پاشایەتی دانیشت. 20 هەموو گەلی خاکەکەش دڵخۆش بوون و شارەکە حەوایەوە، عەتەلیاشیان لە نزیک کۆشکی پاشا بە شمشێر کوشت.

21 یۆئاش کە بوو بە پاشا، کوڕێکی حەوت ساڵان بوو.

Athaliah and Joash(A)

11 When Athaliah(B) the mother of Ahaziah saw that her son was dead, she proceeded to destroy the whole royal family. But Jehosheba, the daughter of King Jehoram[a] and sister of Ahaziah, took Joash(C) son of Ahaziah and stole him away from among the royal princes, who were about to be murdered. She put him and his nurse in a bedroom to hide him from Athaliah; so he was not killed.(D) He remained hidden with his nurse at the temple of the Lord for six years while Athaliah ruled the land.

In the seventh year Jehoiada sent for the commanders of units of a hundred, the Carites(E) and the guards and had them brought to him at the temple of the Lord. He made a covenant with them and put them under oath at the temple of the Lord. Then he showed them the king’s son. He commanded them, saying, “This is what you are to do: You who are in the three companies that are going on duty on the Sabbath(F)—a third of you guarding the royal palace,(G) a third at the Sur Gate, and a third at the gate behind the guard, who take turns guarding the temple— and you who are in the other two companies that normally go off Sabbath duty are all to guard the temple for the king. Station yourselves around the king, each of you with weapon in hand. Anyone who approaches your ranks[b] is to be put to death. Stay close to the king wherever he goes.”

The commanders of units of a hundred did just as Jehoiada the priest ordered. Each one took his men—those who were going on duty on the Sabbath and those who were going off duty—and came to Jehoiada the priest. 10 Then he gave the commanders the spears and shields(H) that had belonged to King David and that were in the temple of the Lord. 11 The guards, each with weapon in hand, stationed themselves around the king—near the altar and the temple, from the south side to the north side of the temple.

12 Jehoiada brought out the king’s son and put the crown on him; he presented him with a copy of the covenant(I) and proclaimed him king. They anointed(J) him, and the people clapped their hands(K) and shouted, “Long live the king!”(L)

13 When Athaliah heard the noise made by the guards and the people, she went to the people at the temple of the Lord. 14 She looked and there was the king, standing by the pillar,(M) as the custom was. The officers and the trumpeters were beside the king, and all the people of the land were rejoicing and blowing trumpets.(N) Then Athaliah tore(O) her robes and called out, “Treason! Treason!”(P)

15 Jehoiada the priest ordered the commanders of units of a hundred, who were in charge of the troops: “Bring her out between the ranks[c] and put to the sword anyone who follows her.” For the priest had said, “She must not be put to death in the temple(Q) of the Lord.” 16 So they seized her as she reached the place where the horses enter(R) the palace grounds, and there she was put to death.(S)

17 Jehoiada then made a covenant(T) between the Lord and the king and people that they would be the Lord’s people. He also made a covenant between the king and the people.(U) 18 All the people of the land went to the temple(V) of Baal and tore it down. They smashed(W) the altars and idols to pieces and killed Mattan the priest(X) of Baal in front of the altars.

Then Jehoiada the priest posted guards at the temple of the Lord. 19 He took with him the commanders of hundreds, the Carites,(Y) the guards and all the people of the land, and together they brought the king down from the temple of the Lord and went into the palace, entering by way of the gate of the guards. The king then took his place on the royal throne. 20 All the people of the land rejoiced,(Z) and the city was calm, because Athaliah had been slain with the sword at the palace.

21 Joash[d] was seven years old when he began to reign.[e]

Footnotes

  1. 2 Kings 11:2 Hebrew Joram, a variant of Jehoram
  2. 2 Kings 11:8 Or approaches the precincts
  3. 2 Kings 11:15 Or out from the precincts
  4. 2 Kings 11:21 Hebrew Jehoash, a variant of Joash
  5. 2 Kings 11:21 In Hebrew texts this verse (11:21) is numbered 12:1.