Add parallel Print Page Options

پاشایەتی ئاحاز

16 لە ساڵی حەڤدەیەمی پاشایەتی پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو، ئاحازی کوڕی یۆتام بوو بە پاشای یەهودا. ئاحاز گەنجێکی بیست ساڵان بوو کاتێک بوو بە پاشا، شازدە ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. بە پێچەوانەی داودی باپیرە گەورەی، ئەوەی لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری ڕاست بوو نەیکرد. هەمان ڕێچکەی پاشاکانی ئیسرائیلی گرتەبەر، تەنانەت کوڕەکەشی کردە قوربانی سووتاندن، وەک نەریتە قێزەونەکانی ئەو گەلانەی کرد کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دەریکردن. هەروەها لە نزرگەکانی سەر بەرزایی و لەسەر گردەکان و لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا قوربانی سەربڕی و بخووری سووتاند.

پاشان ڕەچینی پاشای ئارام و پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهوی پاشای ئیسرائیل بۆ جەنگ سەرکەوتنە ئۆرشەلیم و ئاحازیان گەمارۆ دا، بەڵام نەیانتوانی بەسەریدا زاڵ بن. لەو کاتەدا ڕەچینی پاشای ئارام ئێلەتی بۆ ئارامییەکان گەڕاندەوە و پیاوانی یەهودای لە ئێلەت دەرکرد. ئەدۆمییەکانیش هاتنە ئێلەت و لەوێ نیشتەجێ بوون هەتا ئەمڕۆ.

ئاحاز نێردراوی ناردە لای تگلەت پلئەسەری پاشای ئاشور و گوتی، «من خزمەتکار و لەژێر فەرمانی تۆم، سەربکەوە و لە دەستی پاشای ئارام و پاشای ئیسرائیل ڕزگارم بکە کەوا لێم ڕاست بوونەتەوە.» هەروەها ئاحاز ئەو زێڕ و زیوەی لەناو پەرستگای یەزدان و لەناو گەنجینەکانی کۆشکی پاشادا بوو بردی و بە دیاری بۆ پاشای ئاشوری نارد. پاشای ئاشوریش بە قسەی کرد و هێرشی کردە سەر دیمەشق و داگیری کرد. خەڵکەکەی ڕاپێچی «قییر» کرد، ڕەچینیشی کوشت.

10 پاشان ئاحاز پاشا چوو بۆ دیمەشق بۆ بینینی تگلەت پلئەسەری پاشای ئاشور. ئەو قوربانگایەی بینی کە لە دیمەشقە، ئیتر نەخشەی قوربانگاکە و بیناسازییەکەی بە هەموو وردەکاری دروستکردنەوە، بۆ ئوریای کاهینی نارد. 11 ئوریای کاهینیش قوربانگایەکی بنیاد نا هەروەک ئەوەی ئاحازی پاشا لە دیمەشقەوە ناردی، ئوریای کاهین ئەوەی کرد هەتا ئاحازی پاشا لە دیمەشق هاتەوە. 12 کاتێک پاشا لە دیمەشق هاتەوە، قوربانگاکەی بینی و لێی نزیک بووەوە و پێشکەشکراوی لەسەر پێشکەش کرد. 13 قوربانی سووتاندنەکەی و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەی لەسەر سووتاند، شەرابە پێشکەشکراوەکەی ڕشت، خوێنی قوربانی هاوبەشییەکەی[a] خۆی بەسەر قوربانگاکە پرژاند. 14 قوربانگا بڕۆنزییەکەی بەردەم یەزدانیش، ئەوەی لەبەردەم پەرستگاکە بوو لەنێوان قوربانگاکە و پەرستگای یەزدان، بردی لەلای باکووری قوربانگا نوێیەکە داینا.

15 ئینجا ئاحاز پاشا فەرمانی بە ئوریای کاهین کرد و پێی گوت: «لەسەر قوربانگا نوێیە گەورەکە، قوربانی سووتاندنی بەیانییان و پێشکەشکراوی دانەوێڵەی ئێواران، قوربانی سووتاندنی پاشا، پێشکەشکراوی دانەوێڵەکانی، قوربانی سووتاندنی هەموو خەڵکی خاکەکە و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکانیان لەسەری دەسووتێنیت. هەروەها شەرابە پێشکەشکراوەکەیان و خوێنی هەموو قوربانی سووتاندنێک و هەموو قوربانی سەربڕاوێکی لەسەر دەپرژێنیت. بەڵام من قوربانگا بڕۆنزییەکە بەکاردەهێنم بۆ داواکردنی ڕێنمایی لە خودا.» 16 ئوریای کاهینیش هەمان ئەوەی کرد کە ئاحازی پاشا فەرمانی پێ کرد.

17 پاشان ئاحاز پاشا تەختەداری عەرەبانەکانی ئاو گواستنەوەشی بڕییەوە و دەستشۆرەکەی لەسەری لابرد، حەوزە بڕۆنزییەکەشی[b] لەسەر گایە بڕۆنزییەکان هێنایە خوارەوە کە لە ژێری بوون و لەسەر جێگایەکی بەردڕێژکراو دانا. 18 ئاحاز لە پێناو ڕەزامەندی پاشای ئاشور کەپری شەممەی لادا کە لەناو پەرستگای یەزدان دروستکرابوو، ئەو دەروازەیەشی داخست کە پاشا لێیەوە دەهاتە ژوورەوە.

19 ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئاحاز و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون.

20 ئاحاز لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لەگەڵ باوباپیرانی لە شاری داود نێژرا. ئیتر حەزقیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

Footnotes

  1. 16‏:13 قوربانی هاوبەشی: ئەم قوربانییە هاودەمی قوربانی سووتاندن بوو. تەنها یەک کەس هەڵدەستا بە دابینکردنی ئەم قوربانییە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی زۆری ئەم قوربانییەیان لەبەردەم خودا دەخوارد وەک هێمایەک بۆ پێکەوە ژیان. بڕوانە لێڤییەکان 7‏:11‏-15.‏‏
  2. 16‏:17 کۆگای ئاو بووە، هەروەها پێی گوتراوە دەریا، بڕوانە دەرچوون 30‏:17‏-21.‏‏

Ahaz King of Judah(A)

16 In the seventeenth year of Pekah son of Remaliah, Ahaz(B) son of Jotham king of Judah began to reign. Ahaz was twenty years old when he became king, and he reigned in Jerusalem sixteen years. Unlike David his father, he did not do what was right(C) in the eyes of the Lord his God. He followed the ways of the kings of Israel(D) and even sacrificed his son(E) in the fire, engaging in the detestable(F) practices of the nations the Lord had driven out before the Israelites. He offered sacrifices and burned incense(G) at the high places, on the hilltops and under every spreading tree.(H)

Then Rezin(I) king of Aram and Pekah son of Remaliah king of Israel marched up to fight against Jerusalem and besieged Ahaz, but they could not overpower him. At that time, Rezin(J) king of Aram recovered Elath(K) for Aram by driving out the people of Judah. Edomites then moved into Elath and have lived there to this day.

Ahaz sent messengers to say to Tiglath-Pileser(L) king of Assyria, “I am your servant and vassal. Come up and save(M) me out of the hand of the king of Aram and of the king of Israel, who are attacking me.” And Ahaz took the silver and gold found in the temple of the Lord and in the treasuries of the royal palace and sent it as a gift(N) to the king of Assyria. The king of Assyria complied by attacking Damascus(O) and capturing it. He deported its inhabitants to Kir(P) and put Rezin to death.

10 Then King Ahaz went to Damascus to meet Tiglath-Pileser king of Assyria. He saw an altar in Damascus and sent to Uriah(Q) the priest a sketch of the altar, with detailed plans for its construction. 11 So Uriah the priest built an altar in accordance with all the plans that King Ahaz had sent from Damascus and finished it before King Ahaz returned. 12 When the king came back from Damascus and saw the altar, he approached it and presented offerings[a](R) on it. 13 He offered up his burnt offering(S) and grain offering,(T) poured out his drink offering,(U) and splashed the blood of his fellowship offerings(V) against the altar. 14 As for the bronze altar(W) that stood before the Lord, he brought it from the front of the temple—from between the new altar and the temple of the Lord—and put it on the north side of the new altar.

15 King Ahaz then gave these orders to Uriah the priest: “On the large new altar, offer the morning(X) burnt offering and the evening grain offering, the king’s burnt offering and his grain offering, and the burnt offering of all the people of the land, and their grain offering and their drink offering. Splash against this altar the blood of all the burnt offerings and sacrifices. But I will use the bronze altar for seeking guidance.”(Y) 16 And Uriah the priest did just as King Ahaz had ordered.

17 King Ahaz cut off the side panels and removed the basins from the movable stands. He removed the Sea from the bronze bulls that supported it and set it on a stone base.(Z) 18 He took away the Sabbath canopy[b] that had been built at the temple and removed the royal entryway outside the temple of the Lord, in deference to the king of Assyria.(AA)

19 As for the other events of the reign of Ahaz, and what he did, are they not written in the book of the annals of the kings of Judah? 20 Ahaz rested(AB) with his ancestors and was buried with them in the City of David. And Hezekiah his son succeeded him as king.

Footnotes

  1. 2 Kings 16:12 Or and went up
  2. 2 Kings 16:18 Or the dais of his throne (see Septuagint)