Add parallel Print Page Options

11 کاتێک ڕەحەڤەعام گەیشتە ئۆرشەلیم، بنەماڵەی یەهودا و بنیامینی کۆکردەوە، سەد و هەشتا هەزار جەنگاوەری هەڵبژارد، هەتا لە دژی ئیسرائیل بجەنگن و پاشایەتییەکە بۆ ڕەحەڤەعام بگەڕێننەوە.

بەڵام پەیامی یەزدان بۆ شەمەعیای پیاوی خودا هات: «بە ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمان، پاشای یەهودا و بە هەموو نەوەی ئیسرائیل لە یەهودا و بنیامین بڵێ، ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: مەچن و لە دژی براکانتان مەجەنگن. هەریەکە و بۆ ماڵەکەی خۆی بگەڕێتەوە، چونکە ئەمە لەلایەن منەوەیە.“» ئەوانیش گوێڕایەڵی فەرمایشتی یەزدان بوون و هێرشیان نەکردە سەر یارۆڤعام و کشانەوە.

قەڵابەند کردنەوەی شارۆچکەکانی یەهودا

ڕەحەڤەعام لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوو و لە یەهودا چەند شارێکی قەڵابەندی بنیاد نایەوە، وەک بێت‌لەحم، عێتام، تەقۆعە، بێت‌چوور، سۆخۆ، عەدولام، گەت، مارێشا، زیف، ئەدۆرەیم، لاخیش، عەزێقا، 10 چۆرعا، ئەیالۆن و حەبرۆن. ئەم شارە قەڵابەندانە لەناو خاکی یەهودا و بنیامین بوون. 11 جا قەڵاکانی بەهێز کرد و فەرماندەکان و ئەمبارەکانی خواردن و زەیت و شەرابی تێیاندا دانا. 12 لە هەموو شارێکیش قەڵغان و ڕمی دانا و زۆر بەهێزی کردن، یەهودا و بنیامینی لەژێر دەسەڵاتی خۆی هێشتەوە.

13 کاهین و لێڤییەکانیش لە هەموو سنوورەکانی خۆیانەوە لە سەرتاسەری ئیسرائیلدا هاتن و لایەنگری ئەمیان کرد. 14 هەروەها لێڤییەکان لەوەڕگاکانیان و موڵکەکانیان بەجێهێشت و چوون بۆ یەهودا و بۆ ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوەی یارۆڤعام و کوڕەکانی ڕەتیان کردنەوە کە کاهینیێتی بۆ یەزدان بکەن. 15 جا یارۆڤعام بۆ خۆی چەند کاهینێکی دانا بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان[a] و بۆ ئەو بتانەی کە لە شێوەی تەگە[b] و گوێرەکە دروستی کردن. 16 ئەوانەی لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل کە بە هەموو دڵ ڕوویان لە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەکرد، دوای لێڤییەکان کەوتن و چوونە ئۆرشەلیم هەتا قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان بکەن. 17 جا پاشایەتییەکەی یەهودایان بەهێز کرد و سێ ساڵ پاڵپشتی ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمانیان کرد، چونکە سێ ساڵ ڕێگای داود و سلێمانیان گرتەبەر.

خێزانی ڕەحەڤەعام

18 ڕەحەڤەعام ماحەلەتی کچی یەریمۆتی کوڕی داودی هێنا، کە دایکی ئەبیهەیلی کچی ئەلیابی کوڕی یەسا بوو. 19 ماحەلەتیش ئەم کوڕانەی بۆ خستەوە: یەعوش، شەمەریاهو و زەهەم. 20 پاشان ڕەحەڤەعام مەعکای کچی ئەبشالۆمی هێنا، ئەویش ئەبیا و عەتەی و زیزا و شەلۆمیتی بۆ خستەوە. 21 ڕەحەڤەعام مەعکای کچی ئەبشالۆمی لە هەموو ژن و کەنیزەکانی دیکەی خۆی زیاتر خۆشدەویست، چونکە هەژدە ژن و شەست کەنیزەی هەبوو، بیست و هەشت کوڕ و شەست کچیشی بوو.

22 ڕەحەڤەعام ئەبیای کوڕی کە لە مەعکای بوو، لەنێو براکانی کرد بە میر هەتا لە جێی خۆی بیکات بە پاشا. 23 جا ڕەحڤەعام بە داناییەوە کوڕەکانی بەناو هەموو ناوچەکانی یەهودا و بنیامیندا لە هەموو شارە قەڵابەندەکان بڵاو کردەوە و خواردنی زۆری پێدان و ژنی زۆریشی بۆ هێنان.

Footnotes

  1. 11‏:15 مەبەست لە هەموو ئەو شوێنە بەرزانەیە کە گەل قوربانی لێ دەکرد، هەرچەندە ئەو شوێنە لەلایەن یەزدانەوە هەڵنەبژێردرابوو. بڕوانە دواوتار 12‏:5‏.‏
  2. 11‏:15 نێری، سابرێن.‏

11 When Rehoboam arrived in Jerusalem,(A) he mustered Judah and Benjamin—a hundred and eighty thousand able young men—to go to war against Israel and to regain the kingdom for Rehoboam.

But this word of the Lord came to Shemaiah(B) the man of God: “Say to Rehoboam son of Solomon king of Judah and to all Israel in Judah and Benjamin, ‘This is what the Lord says: Do not go up to fight against your fellow Israelites.(C) Go home, every one of you, for this is my doing.’” So they obeyed the words of the Lord and turned back from marching against Jeroboam.

Rehoboam Fortifies Judah

Rehoboam lived in Jerusalem and built up towns for defense in Judah: Bethlehem, Etam, Tekoa, Beth Zur, Soko, Adullam, Gath, Mareshah, Ziph, Adoraim, Lachish, Azekah, 10 Zorah, Aijalon and Hebron. These were fortified cities(D) in Judah and Benjamin. 11 He strengthened their defenses and put commanders in them, with supplies of food, olive oil and wine. 12 He put shields and spears in all the cities, and made them very strong. So Judah and Benjamin were his.

13 The priests and Levites from all their districts throughout Israel sided with him. 14 The Levites(E) even abandoned their pasturelands and property(F) and came to Judah and Jerusalem, because Jeroboam and his sons had rejected them as priests of the Lord 15 when he appointed(G) his own priests(H) for the high places and for the goat(I) and calf(J) idols he had made. 16 Those from every tribe of Israel(K) who set their hearts on seeking the Lord, the God of Israel, followed the Levites to Jerusalem to offer sacrifices to the Lord, the God of their ancestors. 17 They strengthened(L) the kingdom of Judah and supported Rehoboam son of Solomon three years, following the ways of David and Solomon during this time.

Rehoboam’s Family

18 Rehoboam married Mahalath, who was the daughter of David’s son Jerimoth and of Abihail, the daughter of Jesse’s son Eliab. 19 She bore him sons: Jeush, Shemariah and Zaham. 20 Then he married Maakah(M) daughter of Absalom, who bore him Abijah,(N) Attai, Ziza and Shelomith. 21 Rehoboam loved Maakah daughter of Absalom more than any of his other wives and concubines. In all, he had eighteen wives(O) and sixty concubines, twenty-eight sons and sixty daughters.

22 Rehoboam appointed Abijah(P) son of Maakah as crown prince among his brothers, in order to make him king. 23 He acted wisely, dispersing some of his sons throughout the districts of Judah and Benjamin, and to all the fortified cities. He gave them abundant provisions(Q) and took many wives for them.