Add parallel Print Page Options

کەلوپەلەکانی پەرستگا

قوربانگایەکی بڕۆنزی دروستکرد کە درێژییەکەی بیست باڵ[a] و پانییەکەشی بیست باڵ و بەرزییەکەی دە باڵ[b] بوو. حەوزە بڕۆنزییەکەشی[c] بە بازنەیی بە قاڵب دروستکرد، لە لێوارەوە هەتا لێوار دە باڵ بوو، پێنج باڵ[d] بەرزی، چێوەکەشی گوریسێکی سی باڵ[e] بوو. لەژێر لێوارەکەی لە هەر چواردەورەی وێنەی گا نەخشێنرابوو، دە وێنە بۆ هەر باڵێک[f]، بەدەوری حەوزە بڕۆنزییەکە بە دوو ڕیز، وێنەی گایەکان لەگەڵ حەوزە بڕۆنزییەکە لەقاڵبدرابوون.

حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەر دوازدە گا ڕاوەستابوو، سێیان ڕوویان لە باکوور، سێ ڕوویان لە ڕۆژئاوا، سێ ڕوویان لە باشوور، سێش ڕوویان لە ڕۆژهەڵات بوو، حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەریان دانرابوو، هەمووشیان پاشەڵیان ڕوو لەناوەوە بوو. ئەستووراییەکەی چوار پەنجە بوو، لێوارەکەی وەک لێواری جام دروستکرابوو، لە شێوەی گوڵی سەوسەن، هەروەها جێی سێ هەزار بەتی[g] تێدا دەبووەوە.

هەروەها دە دەستشۆری دروستکرد، پێنجی لەلای باشوور و پێنجیشی لەلای باکوور دانا، بۆ شوشتن لە کاتی ئەنجامدانی قوربانی سووتاندن، بەڵام کاهینەکان ئاوی حەوزە بڕۆنزییەکەیان بۆ شوشتن بەکاردەهێنا.

چرادانی زێڕیش دەی بە هەموو وردەکارییەکانییەوە دروستکرد و لەناو پەرستگاکە داینان، پێنج لەلای باشوور و پێنج لەلای باکوور.

دە مێزیشی دروستکرد و لە پەرستگاکە داینان، پێنج لەلای باشوور و پێنجیش لەلای باکوور. سەد تاسی زێڕیشی[h] دروستکرد.

ئینجا حەوشەی کاهینەکان و ماڵە گەورەکەی دروستکرد لەگەڵ دەرگاکانی ماڵەکە و دەرگاکانیشی بە بڕۆنز ڕووکەش کرد. 10 حەوزە بڕۆنزییەکەشی لە سووچی باشووری ڕۆژهەڵاتی پەرستگاکەوە دانا.

11 هەروەها حورام مەنجەڵ و خاکەناز و تاسەکانی دروستکرد.

حورام کارەکانی تەواو کرد، ئەوانەی بۆ سلێمان پاشا بۆ پەرستگای خودا کردی:

12 دوو کۆڵەکەکە؛

دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛

دوو تۆڕەکە بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛

13 هەروەها چوار سەد هەنارەکە بۆ دوو تۆڕەکە، دوو ڕیز هەنار بۆ هەر تۆڕێک بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛

14 عەرەبانەکان و دەستشۆرەکانی سەر عەرەبانەکان؛

15 حەوزە بڕۆنزییەکە و دوازدە گایەکەی ژێری؛

16 هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز و چەنگاڵەکان، لەگەڵ هەموو قاپوقاچاغەکانیان.

حورام‌ئاڤی هەموو ئەو کەلوپەلانەی لە بڕۆنزی سافکراو بۆ سلێمانی پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دروستکرد. 17 پاشا لە دەشتی ڕووباری ئوردون لەنێوان سوکۆت و چەرەتان لە قاڵبی قوڕ دایڕشتن. 18 سلێمانیش هێندە شتومەکی زۆری دروستکرد، کە کێشی بڕۆنزەکەی نەدەزانرا.

19 هەروەها سلێمان هەموو ئەو کەلوپەلانەی دروستکرد کە لە پەرستگای خودا بوون:

قوربانگا زێڕینەکە و

ئەو مێزانەی کە نانی تەرخانکراوی لەسەر بوو بۆ خودا؛

20 چرادان و چراکانیان هەتا بەپێی ڕێسا لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز دابگیرسێن، لە زێڕی بێگەرد؛

21 هەروەها گوڵ و چرا و مەقاشەکان تەواو زێڕ بوون؛

22 مەقەست، تاس، چەمچە و بخووردانەکان لە زێڕی بێگەرد؛ هەروەها ئەمانە دەرگا زێڕینەکانی پیرۆزگا بوون: دەرگای ناوەوەی شوێنی هەرەپیرۆز و دەرگاکانی هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکە.

Footnotes

  1. 4‏:1 بیست باڵ: نزیکەی نۆ مەتر.‏
  2. 4‏:1 دە باڵ: نزیکەی 4,5 مەتر، لێرە و لە ئایەتی 2.‏
  3. 4‏:2 کۆگای ئاو بووە، هەروەها پێی گوتراوە دەریا، بڕوانە دەرچوون 30‏:17‏-21.‏‏
  4. 4‏:2 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.‏
  5. 4‏:2 سی باڵ: نزیکەی 13,5 مەتر.‏
  6. 4‏:3 باڵێک: نزیکەی نیو مەتر.‏
  7. 4‏:5 سێ هەزار بەت: نزیکەی 66 هەزار لیتر.‏
  8. 4‏:8 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29‏:20 و زەکەریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییەکان 9‏:13‏‏.‏

The Temple’s Furnishings(A)

He made a bronze altar(B) twenty cubits long, twenty cubits wide and ten cubits high.[a] He made the Sea(C) of cast metal, circular in shape, measuring ten cubits from rim to rim and five cubits[b] high. It took a line of thirty cubits[c] to measure around it. Below the rim, figures of bulls encircled it—ten to a cubit.[d] The bulls were cast in two rows in one piece with the Sea.

The Sea stood on twelve bulls, three facing north, three facing west, three facing south and three facing east.(D) The Sea rested on top of them, and their hindquarters were toward the center. It was a handbreadth[e] in thickness, and its rim was like the rim of a cup, like a lily blossom. It held three thousand baths.[f]

He then made ten basins(E) for washing and placed five on the south side and five on the north. In them the things to be used for the burnt offerings(F) were rinsed, but the Sea was to be used by the priests for washing.

He made ten gold lampstands(G) according to the specifications(H) for them and placed them in the temple, five on the south side and five on the north.

He made ten tables(I) and placed them in the temple, five on the south side and five on the north. He also made a hundred gold sprinkling bowls.(J)

He made the courtyard(K) of the priests, and the large court and the doors for the court, and overlaid the doors with bronze. 10 He placed the Sea on the south side, at the southeast corner.

11 And Huram also made the pots and shovels and sprinkling bowls.

So Huram finished(L) the work he had undertaken for King Solomon in the temple of God:

12 the two pillars;

the two bowl-shaped capitals on top of the pillars;

the two sets of network decorating the two bowl-shaped capitals on top of the pillars;

13 the four hundred pomegranates for the two sets of network (two rows of pomegranates for each network, decorating the bowl-shaped capitals on top of the pillars);

14 the stands(M) with their basins;

15 the Sea and the twelve bulls under it;

16 the pots, shovels, meat forks and all related articles.

All the objects that Huram-Abi(N) made for King Solomon for the temple of the Lord were of polished bronze. 17 The king had them cast in clay molds in the plain of the Jordan between Sukkoth(O) and Zarethan.[g] 18 All these things that Solomon made amounted to so much that the weight of the bronze(P) could not be calculated.

19 Solomon also made all the furnishings that were in God’s temple:

the golden altar;

the tables(Q) on which was the bread of the Presence;

20 the lampstands(R) of pure gold with their lamps, to burn in front of the inner sanctuary as prescribed;

21 the gold floral work and lamps and tongs (they were solid gold);

22 the pure gold wick trimmers, sprinkling bowls, dishes(S) and censers;(T) and the gold doors of the temple: the inner doors to the Most Holy Place and the doors of the main hall.

Footnotes

  1. 2 Chronicles 4:1 That is, about 30 feet long and wide and 15 feet high or about 9 meters long and wide and 4.5 meters high
  2. 2 Chronicles 4:2 That is, about 7 1/2 feet or about 2.3 meters
  3. 2 Chronicles 4:2 That is, about 45 feet or about 14 meters
  4. 2 Chronicles 4:3 That is, about 18 inches or about 45 centimeters
  5. 2 Chronicles 4:5 That is, about 3 inches or about 7.5 centimeters
  6. 2 Chronicles 4:5 That is, about 18,000 gallons or about 66,000 liters
  7. 2 Chronicles 4:17 Hebrew Zeredatha, a variant of Zarethan