Add parallel Print Page Options

پۆڵس و نێردراوە درۆزنەکان

11 هیوادارم بەرگەی هەندێک گێلایەتی من بگرن، هەرچەندە بەرگەشم دەگرن. بە ئیرەییەکی[a] خوداییانە ئیرەییتان پێ دەبەم، چونکە لە پیاوێک نیشانم کردن، تاکو وەک پاکیزەیەکی پاک پێشکەشی مەسیحتان بکەم. بەڵام دەترسم، وەک مارەکە حەوای بە فێڵەکەی هەڵخەڵەتاند، بیری ئێوەش لەو دڵسۆزی و پاکییە بۆ مەسیح چەواشە بکرێت، چونکە ئەگەر یەکێک بێت و عیسایەکی دیکە[b] ڕابگەیەنێت جیاواز لەوەی ڕامانگەیاند، یان ڕۆحێکی دیکە وەربگرن جیاواز لەوەی وەرتانگرت، یان مزگێنییەکی دیکە ڕابگەیەنێت جیاواز لەوەی وەرتانگرت، ئەوا بە ئاسانی وەریدەگرن. پێم وایە هیچم لەو «نێردراوە بەرزانە» کەمتر نییە. ئەگەر لە قسەکردندا زمان پاراو نەبم، خۆ زانیاریم هەیە، بەڵکو لە هەر لایەک و لە هەموو شتێک بۆ ئێوەمان دەرخست.

یاخود گوناهم کردووە کە خۆمم نزم کردەوە تاکو ئێوە بەرز بنەوە، چونکە بەخۆڕایی مژدەی ئینجیلی خودام بۆ جاڕدان؟ کڵێساکانی دیکەم تاڵان کرد کە خەرجیم لێیان وەرگرت بۆ خزمەتەکەتان. کاتێک لەگەڵتان بووم و پێویستیم هەبوو، نەبوومە بار بۆ کەس، چونکە برایان لە مەکدۆنیاوە هاتن پێویستییەکانی منیان پڕکردەوە. لە هەموو شتێکدا خۆمم پاراست بۆ ئەوەی بارگرانی نەخەمە سەرتان و بەردەوام خۆمی لێ دەپارێزم. 10 وەک ڕاستی مەسیح لە مندایە، لە ناوچەکانی ئەخایا ئەم شانازیەم لێ ناسەنرێتەوە. 11 بۆچی؟ ئایا چونکە ئێوەم خۆشناوێت؟ خودا دەزانێت.

12 بەڵام ئەوەی دەیکەم، وا دەیکەم بۆ ئەوەی هەلی هەڵپەرستان ببڕم کە شانازی دەکەن و دەیانەوێت دەریبخەن گوایا ئەوان وەک ئێمەن، 13 چونکە ئەمانە نێردراوی درۆزنن و کارگەری فێڵبازن، خۆیان لە شێوەی نێردراوی مەسیح دەردەخەن. 14 سەیر نییە، چونکە شەیتان خۆی لە شێوەی فریشتەی ڕووناکی دەردەخات. 15 کەواتە شتێکی سەیر نییە ئەگەر خزمەتکارانی خۆیان لە شێوەی خزمەتکاری ڕاستودروستی دەربخەن. دواڕۆژیان بەگوێرەی کرداریان دەبێت.

ئازاری پۆڵس لە خزمەتی مەسیح

16 دیسان دەیڵێمەوە: کەس بە گێلم نەزانێت، بەڵام ئەگەر بە گێلم دەزانن ئەوا وەک گێلێک بەرگەم بگرن، بۆ ئەوەی منیش تۆزێک شانازی بکەم. 17 بە متمانەوە شانازی دەکەم، نەک بەو شێوەیەی کە مەسیحی باڵادەست قسە دەکات، بەڵکو وەک لە نەزانییەوە بێت. 18 لەبەر ئەوەی زۆر کەس بەگوێرەی بنەمای جیهان شانازی بە خۆیانەوە دەکەن، منیش شانازی دەکەم. 19 لەبەر ئەوەی خۆتان ئەوەندە دانان[c]، بە شادییەوە بەرگەی گێلەکان دەگرن. 20 لە ڕاستیدا، ئەگەر یەکێک ئێوە بکاتە کۆیلە بەرگە دەگرن، ئەگەر یەکێک بتانخوات، ئەگەر یەکێک بۆ خۆی بتانقۆزێتەوە، ئەگەر یەکێک خۆی بەرز بکاتەوە، یاخود ئەگەر یەکێک لە ڕووتان بدات، بەرگە دەگرن! 21 بە شەرمەزارییەوە، پێویستە بڵێم سەبارەت بەمە چەند لاواز بووین!

هەرچییەک ئەوان دەوێرن شانازی پێوە بکەن، هەروەها منیش دەوێرم، دەزانم کە گێلانە قسە دەکەم. 22 ئایا ئەوان عیبرانین؟ منیش. ئایا ئیسرائیلین؟ منیش. ئایا نەوەی ئیبراهیمن؟ منیش. 23 ئایا خزمەتکاری مەسیحن؟ من باشترم، بەڵام وەک شێتێک قسە دەکەم. من زۆر زیاتر لەوان ڕەنجم کێشاوە، لەوان زیاتر لە زینداندا بووم، زۆر خراپتر دارکاری کراوم، زۆر جاریش ڕووبەڕووی مردن بوومەتەوە. 24 جولەکەکان بە قامچی پێنج جار چل قامچی کەم یەکیان لێداوم[d]، 25 سێ جار دارکاری کراوم، جارێک بەردباران کراوم، سێ جار لە کەشتیدا بووم و شکاوە، شەو و ڕۆژێکم لە قووڵایی دەریادا[e] بەسەربرد. 26 بەهۆی زۆر گەشتکردنمەوە تووشی مەترسی ڕووبار و چەتە بووم، مەترسی لە گەلەکەم و نەتەوەکانی دیکە، مەترسی لە شار و لە دەشت، مەترسی لە دەریا، مەترسی لە خوشک و برایانی درۆزن، 27 بە ڕەنجدان و ماندووبوونی، بە شەونخونی زۆر، بە برسیێتی و تینوێتی، بە ڕۆژووگرتنی زۆر، بە سەرما و ڕووتی. 28 ئەمانە هەموو لەلایەک، ڕۆژ بە ڕۆژ بایەخدان بە هەموو کڵێساکان لەسەرم کەڵەکە دەبێت. 29 کێ لاوازە و من لەگەڵی لاواز نابم؟ کێ کەوتووەتە گوناه و من ناسووتێم؟

30 ئەگەر پێویست بە شانازیکردن بکات، ئەوا بەو شتانەوە شانازی دەکەم کە لاوازیم دەردەخەن. 31 خودا، باوکی عیسای خاوەن شکۆ ئەوەی هەتاهەتایە ستایش دەکرێت دەزانێت درۆ ناکەم. 32 لە دیمەشق، فەرمانڕەوایەکەی ئاریتاسی پاشا پاسەوانی شاری دیمەشقییەکانیان دەکرد، بۆ گرتنم. 33 بەڵام لەناو سەبەتەدا و لە پەنجەرەی شووراکە منیان شۆڕکردەوە و لە دەستی ڕزگارم بوو.

Footnotes

  1. 11‏:2 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە لادان لە فێرکردنی ئینجیل، چونکە خودا دەیەوێ تەنها ئەو بپەرسترێت.‏
  2. 11‏:4 بەکارهێنانی ناوی (عیسا)، بەڵام بە فێرکردنێکی جیاواز.‏
  3. 11‏:19 پۆڵس لێرەدا بەتەوسەوە (یان بە گاڵتەجاڕییەوە) قسە دەکات.‏
  4. 11‏:24 هەروەک لە دواوتار 25‏:1‏-3 دا هاتووە ئەوپەڕی لێدان (40) قامچییە و نابێ زیاتر بێ، 39 قامچییان لێداوە نەوەک لە ژماردن هەڵە بکەن و زیاتری لێ بدەن.‏
  5. 11‏:25 لەو شوێنەی دەریادا کە وشکانی دیار نییە.‏

Paul and the False Apostles

11 I hope you will put up with(A) me in a little foolishness.(B) Yes, please put up with me! I am jealous for you with a godly jealousy. I promised you to one husband,(C) to Christ, so that I might present you(D) as a pure virgin to him. But I am afraid that just as Eve was deceived by the serpent’s cunning,(E) your minds may somehow be led astray from your sincere and pure devotion to Christ. For if someone comes to you and preaches a Jesus other than the Jesus we preached,(F) or if you receive a different spirit(G) from the Spirit you received, or a different gospel(H) from the one you accepted, you put up with it(I) easily enough.

I do not think I am in the least inferior to those “super-apostles.”[a](J) I may indeed be untrained as a speaker,(K) but I do have knowledge.(L) We have made this perfectly clear to you in every way. Was it a sin(M) for me to lower myself in order to elevate you by preaching the gospel of God(N) to you free of charge?(O) I robbed other churches by receiving support from them(P) so as to serve you. And when I was with you and needed something, I was not a burden to anyone, for the brothers who came from Macedonia supplied what I needed.(Q) I have kept myself from being a burden to you(R) in any way, and will continue to do so. 10 As surely as the truth of Christ is in me,(S) nobody in the regions of Achaia(T) will stop this boasting(U) of mine. 11 Why? Because I do not love you? God knows(V) I do!(W)

12 And I will keep on doing what I am doing in order to cut the ground from under those who want an opportunity to be considered equal with us in the things they boast about. 13 For such people are false apostles,(X) deceitful(Y) workers, masquerading as apostles of Christ.(Z) 14 And no wonder, for Satan(AA) himself masquerades as an angel of light. 15 It is not surprising, then, if his servants also masquerade as servants of righteousness. Their end will be what their actions deserve.(AB)

Paul Boasts About His Sufferings

16 I repeat: Let no one take me for a fool.(AC) But if you do, then tolerate me just as you would a fool, so that I may do a little boasting. 17 In this self-confident boasting I am not talking as the Lord would,(AD) but as a fool.(AE) 18 Since many are boasting in the way the world does,(AF) I too will boast.(AG) 19 You gladly put up with(AH) fools since you are so wise!(AI) 20 In fact, you even put up with(AJ) anyone who enslaves you(AK) or exploits you or takes advantage of you or puts on airs or slaps you in the face. 21 To my shame I admit that we were too weak(AL) for that!

Whatever anyone else dares to boast about—I am speaking as a fool—I also dare to boast about.(AM) 22 Are they Hebrews? So am I.(AN) Are they Israelites? So am I.(AO) Are they Abraham’s descendants? So am I.(AP) 23 Are they servants of Christ?(AQ) (I am out of my mind to talk like this.) I am more. I have worked much harder,(AR) been in prison more frequently,(AS) been flogged more severely,(AT) and been exposed to death again and again.(AU) 24 Five times I received from the Jews the forty lashes(AV) minus one. 25 Three times I was beaten with rods,(AW) once I was pelted with stones,(AX) three times I was shipwrecked,(AY) I spent a night and a day in the open sea, 26 I have been constantly on the move. I have been in danger from rivers, in danger from bandits, in danger from my fellow Jews,(AZ) in danger from Gentiles; in danger in the city,(BA) in danger in the country, in danger at sea; and in danger from false believers.(BB) 27 I have labored and toiled(BC) and have often gone without sleep; I have known hunger and thirst and have often gone without food;(BD) I have been cold and naked. 28 Besides everything else, I face daily the pressure of my concern for all the churches.(BE) 29 Who is weak, and I do not feel weak?(BF) Who is led into sin,(BG) and I do not inwardly burn?

30 If I must boast, I will boast(BH) of the things that show my weakness.(BI) 31 The God and Father of the Lord Jesus, who is to be praised forever,(BJ) knows(BK) that I am not lying. 32 In Damascus the governor under King Aretas had the city of the Damascenes guarded in order to arrest me.(BL) 33 But I was lowered in a basket from a window in the wall and slipped through his hands.(BM)

Footnotes

  1. 2 Corinthians 11:5 Or to the most eminent apostles