Add parallel Print Page Options

دە ڕاسپاردەکە

20 خودا هەموو ئەم فەرمایشتانەی بە گەل فەرموو:

«من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، لە خاکی کۆیلایەتییەوە.

«هیچ کەسێکتان خودای دیکەی بێجگە لە منتان نەبێت.

«پەیکەر[a] بۆ خۆتان دروستمەکەن، نە لە هیچ شێوەیەکی ئەوانەی لە ئاسمانن لە سەرەوە، نە ئەوانەی لەسەر زەوین لە خوارەوە، نە ئەوانەی لەناو ئاون لەژێر زەوییەوە. کڕنۆشیان بۆ مەبەن و مەیانپەرستن، چونکە منی یەزدانی پەروەردگارتان خودایەکی ئیرەدارم[b]، لە جیاتی گوناهی باوکان سزای منداڵان دەدەم، هەتا نەوەی سێیەم و چوارەمی ناحەزەکانم، بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ هەزاران لە خۆشەویستانم دەردەخەم، ئەوانەی گوێڕایەڵی ڕاسپاردەکانم دەبن.

«ناوی یەزدانی پەروەردگارتان بۆ شتی پووچ مەهێنن[c]، چونکە ئەو کەسانە لەلای یەزدان ئەستۆ پاک نابن کە بۆ شتی پوچەڵ ناوی دەهێنن.

«ڕۆژی شەممەتان[d] لە یاد بێت، تاکو بە پیرۆزی ڕایبگرن. شەش ڕۆژ ئیش دەکەن و هەموو کارەکەتان دەکەن، 10 بەڵام ڕۆژی حەوتەم شەممەیە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، هیچ کارێک مەکەن. خۆتان و کوڕ و کچ و خزمەتکار و کارەکەر و ئاژەڵەکانتان و ئەو نامۆیەی لەناو دەروازەی شارەکەتانە هیچ کارێک مەکەن، 11 چونکە یەزدان لە شەش ڕۆژدا ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە دروستی کردن، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم پشووی دا، لەبەر ئەمە یەزدان ڕۆژی شەممەی بەرەکەتدار و پیرۆز کرد.

12 «ڕێزی دایک و باوکتان بگرن، بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات.

13 «مەکوژن[e].

14 «داوێنپیسی مەکەن.

15 «دزی مەکەن.

16 «بە درۆ شایەتی لەسەر کەس مەدەن.

17 «چاو مەبڕنە ژنی کەس. چاو مەبڕنە ماڵ و خزمەتکار و کارەکەر و گا و مانگا و گوێدرێژی هیچ کەسێک و هەر شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت.»

18 کاتێک هەموو گەل بروسک و کێوەکەیان بینی دووکەڵی دەکرد، گوێیان لە هەورەتریشقە و دەنگی کەڕەنا بوو، لەرزین و لە دوورەوە وەستان. 19 بە موساشیان گوت: «تۆ لەگەڵمان بدوێ و گوێ دەگرین. با خودا لەگەڵمان نەدوێت، نەوەک بمرین.»

20 موساش بە گەلی گوت: «مەترسن، چونکە خودا هاتووە بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە، تاکو ترسی ئەوتان لەبەرچاو بێت و گوناه نەکەن.»

21 گەل لە دوورەوە وەستان و موساش لە تەمە چڕەکە نزیک بووەوە، ئەوەی خودا لەوێ بوو.

پەیکەر و قوربانگا

22 یەزدان بە موسای فەرموو: «ئاوا بە نەوەی ئیسرائیل دەڵێیت: ”ئێوە بینیتان کە لە ئاسمانەوە لەگەڵتان دوام. 23 هیچ خوداوەندێک دروستمەکەن لەتەنیشت من بێت، بتی زیو و بتی زێڕ بۆ خۆتان دروستمەکەن.

24 «”بە خۆڵ قوربانگام بۆ دروستدەکەیت و قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشیت[f] لە مەڕ و بزن و گاگەلەکەت لەسەری سەردەبڕیت، لە هەموو ئەو شوێنانە وا دەکەم ناوم بێتەوە یاد، دێمە لات و بەرەکەتدارت دەکەم. 25 ئەگەر بە بەرد قوربانگات بۆ دروستکردم، با بەردەکان تاشراو نەبن، چونکە هەر قەڵەم و چەکوشێکی بخەیتە سەر ئەوا گڵاوی دەکەیت. 26 بە پەیژە سەرمەکەوە سەر قوربانگاکەم نەوەک ڕووتیت لەسەری دەربکەوێت.“

Footnotes

  1. 20‏:4 تاشینی پەیکەر، بە مەبەستی پەرستن وەک بت، بڕوانە بەشی 32.‏
  2. 20‏:5 بە واتای حەسوود دێت، ئەمەش بە مەبەستێکی باش هاتووە، چونکە خودا نایەوێت هیچ خودایەکی دیکە بپەرسترێت.‏
  3. 20‏:7 بەکارهێنانی ناوی خودا بە کەمتەرخەمی، بۆ نموونە هەر بە سەرزارەکی بگوترێت: بەخوا، وەڵڵا.‏
  4. 20‏:8 ڕۆژی پشوودان. بڕوانە 16‏:23‏.‏
  5. 20‏:13 مەکوژن: مەبەست بە ئەنقەست یان بە تووڕەیی. بڕوانە بەشی 21‏:12‏-17 و دواوتار 4‏:41‏-42.‏
  6. 20‏:24 قوربانی هاوبەشی: ئەم قوربانییە هاودەمی قوربانی سووتاندن بوو. تەنها یەک کەس هەڵدەستا بە دابینکردنی ئەم قوربانییە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی زۆری ئەم قوربانییەیان لەبەردەم خودا دەخوارد وەک هێمایەک بۆ پێکەوە ژیان. بڕوانە لێڤییەکان 7‏:11‏-15.‏‏

The Ten Commandments(A)

20 And God spoke(B) all these words:(C)

“I am the Lord your God,(D) who brought you out(E) of Egypt,(F) out of the land of slavery.(G)

“You shall have no other gods before[a] me.(H)

“You shall not make for yourself an image(I) in the form of anything in heaven above or on the earth beneath or in the waters below. You shall not bow down to them or worship(J) them; for I, the Lord your God, am a jealous God,(K) punishing the children for the sin of the parents(L) to the third and fourth generation(M) of those who hate me, but showing love to a thousand(N) generations of those who love me and keep my commandments.

“You shall not misuse the name of the Lord your God, for the Lord will not hold anyone guiltless who misuses his name.(O)

“Remember the Sabbath(P) day by keeping it holy. Six days you shall labor and do all your work,(Q) 10 but the seventh day is a sabbath(R) to the Lord your God. On it you shall not do any work, neither you, nor your son or daughter, nor your male or female servant, nor your animals, nor any foreigner residing in your towns. 11 For in six days the Lord made the heavens and the earth,(S) the sea, and all that is in them, but he rested(T) on the seventh day.(U) Therefore the Lord blessed the Sabbath day and made it holy.

12 “Honor your father and your mother,(V) so that you may live long(W) in the land(X) the Lord your God is giving you.

13 “You shall not murder.(Y)

14 “You shall not commit adultery.(Z)

15 “You shall not steal.(AA)

16 “You shall not give false testimony(AB) against your neighbor.(AC)

17 “You shall not covet(AD) your neighbor’s house. You shall not covet your neighbor’s wife, or his male or female servant, his ox or donkey, or anything that belongs to your neighbor.”

18 When the people saw the thunder and lightning and heard the trumpet(AE) and saw the mountain in smoke,(AF) they trembled with fear.(AG) They stayed at a distance 19 and said to Moses, “Speak to us yourself and we will listen. But do not have God speak(AH) to us or we will die.”(AI)

20 Moses said to the people, “Do not be afraid.(AJ) God has come to test(AK) you, so that the fear(AL) of God will be with you to keep you from sinning.”(AM)

21 The people remained at a distance, while Moses approached the thick darkness(AN) where God was.

Idols and Altars

22 Then the Lord said to Moses, “Tell the Israelites this: ‘You have seen for yourselves that I have spoken to you from heaven:(AO) 23 Do not make any gods to be alongside me;(AP) do not make for yourselves gods of silver or gods of gold.(AQ)

24 “‘Make an altar(AR) of earth for me and sacrifice on it your burnt offerings(AS) and fellowship offerings, your sheep and goats and your cattle. Wherever I cause my name(AT) to be honored, I will come to you and bless(AU) you. 25 If you make an altar of stones for me, do not build it with dressed stones, for you will defile it if you use a tool(AV) on it. 26 And do not go up to my altar on steps, or your private parts(AW) may be exposed.’

Footnotes

  1. Exodus 20:3 Or besides