Add parallel Print Page Options

پیتاک بۆ پێداویستییەکانی چادری پەرستن[a]

25 یەزدان بە موسای فەرموو: «بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ با بەخشینم پێشکەش بکەن، هەر یەکێک کە لەسەر دڵی بێت ببەخشێت. ئەمانەش ئەو پێشکەشکراوانەن کە لێیان وەردەگرن: زێڕ و زیو و بڕۆنز؛ ڕیسی جوان و باریک بە ڕەنگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ، کەتانی ناسک و مووی بزن؛ پێستی بەرانی ڕەنگکراو بە ڕەنگی سوور و پێستی مانگای دەریا[b] و داری ئەکاسیا[c]؛ زەیتی زەیتوون بۆ چرا؛ بۆنوبەرام بۆ زەیتی دەستنیشانکردن و بۆ بخووری بۆنخۆش؛ بەردی عاشقبەند و بەردی گرانبەهای دیکە بۆ ئێفۆد[d] و بۆ بەرسینە.

«پیرۆزگایەکیشم بۆ دروستدەکەن بۆ ئەوەی لەنێویاندا نیشتەجێ بم، وەک هەموو ئەوەی پیشانت دەدەم لە نموونەی چادری پەرستن و نموونەی هەموو کەلوپەلەکانی، بەم شێوە دروستی بکەن.

سندوقی پەیمان

10 «سندوقێکیش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، درێژییەکەی دوو باڵ و نیو[e] و پانییەکەی باڵ و نیوێک[f] و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک بێت، 11 ڕووی ناوەوە و دەرەوەی بە تەواوی بە زێڕی بێگەرد ڕووکەش بکرێت و بە چواردەوریشیدا چوارچێوەی زێڕینی بۆ دروستبکرێت. 12 چوار بازنەی زێڕینیشی بۆ دابڕێژرێت و لەسەر چوار پایەکەی دابنرێت، دوو بازنە لەلایەک و دوو بازنەش لەلایەکەی دیکەی. 13 دوو داریش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت و بە زێڕ ڕووکەش بکرێن. 14 دارەکانیش بخرێتە ناو بازنەکانی سەر هەردوو لای سندوقەکە، بۆ هەڵگرتنی سندوقەکە پێیان. 15 دارەکان لەناو بازنەکانی سندوقەکە دەبن، لێیان دەرناهێنرێن. 16 لەناو سندوقەکەش[g] ئەو دوو تەختەی پەیمان[h] دادەنێیت کە پێت دەدەم.

17 «قەپاغی کەفارەتیش[i] لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت کە دوو باڵ و نیو درێژییەکەی و باڵ و نیوێک پانییەکەی بێت. 18 دوو کەڕوب[j] لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، بە هەردوو لای قەپاغی کەفارەتەکەوە بکرێت. 19 کەڕوبێک لەلایەک دروستبکرێت و کەڕوبەکەی دیکەش لەلایەکەی دیکە، هەردوو کەڕوبەکان لەگەڵ قەپاغەکەی کەفارەت یەک پارچە بن. 20 دەبێت کەڕوبەکانیش باڵیان بۆ سەرەوە لێک کردبێتەوە و بە باڵەکانیان سێبەریان بەسەر قەپاغی کەفارەتەکە کردبێت. کەڕوبەکان ڕووبەڕوو بن و ڕوویان لە قەپاغی کەفارەتەکە بێت. 21 قەپاغی کەفارەتەکە لەسەر سندوقەکە و لەلای سەرەوە دابنرێت، لەناو سندوقەکەش ئەو دوو تەختەی پەیمان دادەنێیت کە من پێت دەدەم. 22 لەوێ لەگەڵت کۆدەبمەوە و لەگەڵت دەدوێم، لەسەر قەپاغی کەفارەتەکە لەنێوان دوو کەڕوبەکەی سەر سندوقی پەیمان[k]، سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی فەرمانت پێدەدەم بۆ نەوەی ئیسرائیل.

مێزەکە

23 «هەروەها مێزێک لە داری ئەکاسیا دروستبکرێت، کە درێژییەکەی دوو باڵ[l] و پانییەکەی باڵێک[m] و بەرزییەکەی باڵ و نیوێک[n] بێت. 24 بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەش بکرێت و چوارچێوەیەکی زێڕینیشی لە چواردەوری بۆ دروستبکرێت. 25 لێوارێکیشی بە پانی چوار پەنجە لە چواردەوری دروستبکرێت و چوارچێوەیەکی زێڕینیش بۆ لێوارەکە لە دەوری دابنرێت. 26 چوار بازنەی زێڕینیشی بۆ دروستبکرێت، بازنەکان لەسەر هەر چوار گۆشەکەی چوار پایەکەی دابنرێت. 27 بازنەکان لەلای لێوارەکەوە دەبن بە گیرە بۆ دوو دار بۆ هەڵگرتنی مێزەکە. 28 دوو دارەکەش لە داری ئەکاسیا دروستبکرێن، بە زێڕ ڕووکەش بکرێن، بەوان مێزەکە هەڵدەگرێت. 29 لەگەن و قاپەکانی لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، هەروەها دۆلکە و تاسەکانیش کە پێشکەشکراوەکانی پێ دەڕژێنرێت. 30 لەسەر مێزەکەش نانی تەرخانکراو بەردەوام لەپێشم دادەنرێت.

چرادانەکە

31 «هەروەها چرادانێک لە زێڕی بێگەرد دروستبکرێت، ژێر چرادانەکە و قەدەکەی لە زێڕی کوتراو دروستبکرێت، کاسەکانی و گرێیەکانی و خونچەکانی لە خۆی دەبێت. 32 شەش لقیش لە هەردوو لایەوە دەردەچێت، سێ لق چرادان لەلایەک و سێ لق چرادان لەلایەکەی دیکە. 33 سێ کاسەی بادەمی لە لقێک بە گرێ و خونچەوە و سێ کاسەی بادەمی لە لقێکی دیکە بە گرێ و خونچەوە، ئاوا هەتا لقی شەشەم کە لە چرادانەکەوە دەردەچن. 34 هەروەها لە چرادانەکە چوار کاسەی بادەمی بە گرێ و خونچەکانیانەوە هەیە. 35 هەر جووتێک لق لە شەش لقەکە گرێیەکیان لەژێر بوو، هەتا شەشەم لق کە لە چرادانەکە دەردەچن. 36 گرێ و لقەکان لە خۆی دەبن، هەمووشیان لە زێڕی بێگەردی کوتراو دەبێت.

37 «حەوت چراشی بۆ دروستبکرێت و چراکانی بەرز دەکەیتەوە هەتا پێشی ڕووناک بکاتەوە. 38 مەقاش و مەقەڵییەکانیشی لە زێڕی بێگەرد دەبن. 39 چرادانەکە و هەموو کەلوپەلەکانی لە تالنتێک[o] زێڕی بێگەرد دروستبکرێت. 40 بڕوانە ئەو شتانە لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.

Footnotes

  1. 25‏:1 چادری پەرستن: پەرستگایەکی گواستراوە بووە کە گەلی ئیسرائیل لەگەڵ خۆیان دەیانگواستەوە؛ بڕوانە 36‏:8‏-38.‏
  2. 25‏:5 مانگای دەریا: جۆرە گیاندارێکە کە تەنها لە قەراغی دەریادا دەژیێت بە تایبەتی لە دەریای سوور هەتا ئەندۆنیزیا. ئەم گیاندارەیان بەکارهێناوە چونکە پێستێکی ڕەقی هەیە.‏
  3. 25‏:5 داری شەتیم.‏
  4. 25‏:7 بەرسینەیەکی تایبەت بووە بە سەرۆکی کاهینان، بڕوانە 28‏:6‏-30؛ 39‏:2‏-21.‏
  5. 25‏:10 دوو باڵ و نیو: نزیکەی 1,1 مەتر.‏
  6. 25‏:10 باڵ و نیوێک: نزیکەی 70 سانتیمەتر.‏
  7. 25‏:16 بڕوانە نامە بۆ عیبرانییەکان 9‏:4‏.‏
  8. 25‏:16 مەبەست لە دوو تەختەی ڕاسپاردەکانی خودایە وەک شایەتێک لەناو ئەو سندوقە پارێزراوە. بڕوانە 16‏:34 و 40‏:20‏.‏
  9. 25‏:17 قەپاغێکە بۆ داپۆشینی سندوقی پەیمان، لە ڕۆژی کەفارەت خوێنی قوربانی لەسەر ڕژاوە بۆ لێخوشبوونی گوناه.‏
  10. 25‏:18 دوو کەڕوب: جووتێک پەیکەری بوونەوەری ئاسمانی باڵدارە، لە شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ، بۆ پارێزگاریکردنی سندوقی پەیمان دانرابوون، بڕوانە عیبرانییەکان 9‏:5‏‏.‏
  11. 25‏:22 عیبری: سندوقی شایەتی.‏
  12. 25‏:23 دوو باڵ: نزیکەی 90 سانتیمەتر.‏
  13. 25‏:23 باڵێک: نزیکەی نیو مەتر.‏
  14. 25‏:23 باڵ و نیوێک: نزیکەی 70 سانتیمەتر.‏
  15. 25‏:39 تالنتێک: نزیکەی 34 کیلۆگرام.‏

Offerings for the Tabernacle(A)

25 The Lord said to Moses, “Tell the Israelites to bring me an offering. You are to receive the offering for me from everyone whose heart prompts(B) them to give. These are the offerings you are to receive from them: gold, silver and bronze; blue, purple and scarlet yarn(C) and fine linen; goat hair; ram skins dyed red and another type of durable leather[a];(D) acacia wood;(E) olive oil(F) for the light; spices for the anointing oil and for the fragrant incense;(G) and onyx stones and other gems to be mounted on the ephod(H) and breastpiece.(I)

“Then have them make a sanctuary(J) for me, and I will dwell(K) among them. Make this tabernacle and all its furnishings exactly like the pattern(L) I will show you.

The Ark(M)

10 “Have them make an ark[b](N) of acacia wood—two and a half cubits long, a cubit and a half wide, and a cubit and a half high.[c] 11 Overlay(O) it with pure gold, both inside and out, and make a gold molding around it. 12 Cast four gold rings for it and fasten them to its four feet, with two rings(P) on one side and two rings on the other. 13 Then make poles of acacia wood and overlay them with gold.(Q) 14 Insert the poles(R) into the rings on the sides of the ark to carry it. 15 The poles are to remain in the rings of this ark; they are not to be removed.(S) 16 Then put in the ark the tablets of the covenant law,(T) which I will give you.

17 “Make an atonement cover(U) of pure gold—two and a half cubits long and a cubit and a half wide. 18 And make two cherubim(V) out of hammered gold at the ends of the cover. 19 Make one cherub on one end and the second cherub on the other; make the cherubim of one piece with the cover, at the two ends. 20 The cherubim(W) are to have their wings spread upward, overshadowing(X) the cover with them. The cherubim are to face each other, looking toward the cover. 21 Place the cover on top of the ark(Y) and put in the ark the tablets of the covenant law(Z) that I will give you. 22 There, above the cover between the two cherubim(AA) that are over the ark of the covenant law, I will meet(AB) with you and give you all my commands for the Israelites.(AC)

The Table(AD)

23 “Make a table(AE) of acacia wood—two cubits long, a cubit wide and a cubit and a half high.[d] 24 Overlay it with pure gold and make a gold molding around it. 25 Also make around it a rim a handbreadth[e] wide and put a gold molding on the rim. 26 Make four gold rings for the table and fasten them to the four corners, where the four legs are. 27 The rings are to be close to the rim to hold the poles used in carrying the table. 28 Make the poles of acacia wood, overlay them with gold(AF) and carry the table with them. 29 And make its plates and dishes of pure gold, as well as its pitchers and bowls for the pouring out of offerings.(AG) 30 Put the bread of the Presence(AH) on this table to be before me at all times.

The Lampstand(AI)

31 “Make a lampstand(AJ) of pure gold. Hammer out its base and shaft, and make its flowerlike cups, buds and blossoms of one piece with them. 32 Six branches are to extend from the sides of the lampstand—three on one side and three on the other. 33 Three cups shaped like almond flowers with buds and blossoms are to be on one branch, three on the next branch, and the same for all six branches extending from the lampstand. 34 And on the lampstand there are to be four cups shaped like almond flowers with buds and blossoms. 35 One bud shall be under the first pair of branches extending from the lampstand, a second bud under the second pair, and a third bud under the third pair—six branches in all. 36 The buds and branches shall all be of one piece with the lampstand, hammered out of pure gold.(AK)

37 “Then make its seven lamps(AL) and set them up on it so that they light the space in front of it. 38 Its wick trimmers and trays(AM) are to be of pure gold. 39 A talent[f] of pure gold is to be used for the lampstand and all these accessories. 40 See that you make them according to the pattern(AN) shown you on the mountain.

Footnotes

  1. Exodus 25:5 Possibly the hides of large aquatic mammals
  2. Exodus 25:10 That is, a chest
  3. Exodus 25:10 That is, about 3 3/4 feet long and 2 1/4 feet wide and high or about 1.1 meters long and 68 centimeters wide and high; similarly in verse 17
  4. Exodus 25:23 That is, about 3 feet long, 1 1/2 feet wide and 2 1/4 feet high or about 90 centimeters long, 45 centimeters wide and 68 centimeters high
  5. Exodus 25:25 That is, about 3 inches or about 7.5 centimeters
  6. Exodus 25:39 That is, about 75 pounds or about 34 kilograms