Add parallel Print Page Options

دوو تەختە بەردی نوێ

34 یەزدان بە موسای فەرموو: «دوو تەختە بەردی وەک ئەوانەی یەکەم بۆ خۆت بتاشە، منیش لەسەر دوو تەختەکە ئەو وشانە دەنووسمەوە کە لەسەر دوو تەختەکەی یەکەم جار بوون و تۆ شکاندت. بۆ بەیانیش ئامادە بە و لە بەیانیدا سەربکەوە بۆ سەر شاخی سینا. لەوێ لەسەر لووتکەی کێوەکە بۆم ڕاوەستە. کەس لەگەڵت سەرنەکەوێت و لە هەموو کێوەکە کەس نەبینرێت، هەروەها مەڕوماڵاتیش لەلای کێوەکە نەلەوەڕێنرێت.»

ئینجا موسا دوو تەختە بەردی وەک ئەوانەی یەکەم جاری تاشی و بەیانی زوو هەستا و بۆ شاخی سینا سەرکەوت، هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، لەگەڵ دەستیشی دوو تەختە بەردەکەی هەڵگرت. یەزدان لە هەورەوە دابەزی و لەوێ لەلای ڕاوەستا و ناوی خۆی ڕاگەیاند کە یەزدانە. ئینجا یەزدان لەبەردەمی تێپەڕی و ڕایگەیاند: «یەزدان، یەزدان، خودایەکی بە بەزەیی و میهرەبانە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی زۆرە. خۆشەویستی نەگۆڕ دەپارێزێت بۆ هەزاران، لە تاوان و یاخیبوون و گوناه خۆشدەبێت، بەڵام تاوانباران ئەستۆپاک ناکات، بەڵکو لەسەر تاوانی باوکان سزای نەوەکان دەدات هەتا نەوەی سێیەم و چوارەم.»

موسا خێرا سەری دانەواند و کڕنۆشی برد، گوتی: «ئەی پەروەردگار، ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندم، با پەروەردگار لەگەڵمان بڕوات، چونکە گەلێکی کەللەڕەقە، تۆش لە تاوان و گوناهمان خۆشبە و بمانکە بە موڵکی خۆت.»

10 ئەویش فەرمووی: «گوێ بگرە، پەیمانێکت لەگەڵ دەبەستم. لە بەرامبەر هەموو گەلەکەت کاری سەرسوڕهێنەری وا دەکەم کە لە هەموو زەویدا و لەناو هەموو نەتەوەکاندا نەکرابێت، هەموو ئەو گەلەش کە تۆ لەنێویاندایت کرداری یەزدان دەبینن، چونکە ئەوەی من لەگەڵ تۆ دەیکەم سامناکە. 11 ئەوەی ئەمڕۆ فەرمانت پێدەدەم بەجێی بهێنە. من ئەموری و کەنعانی و حیتی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان لەپێشت دەردەکەم. 12 ئاگاداربن هیچ پەیمانێک لەگەڵ دانیشتووانی ئەو خاکە مەبەستن کە دێنە سەری، نەوەک ببنە تەڵە لەناوەندتان. 13 بەڵکو دەبێت ئێوە قوربانگاکانیان بڕووخێنن و بەردە تەرخانکراوەکانیان بشکێنن و ستوونە ئەشێراکانیان[a] ببڕنەوە. 14 کڕنۆش بۆ خودایەکی دیکە نەبەن، چونکە یەزدان ناوی ئیرەدارە، خودایەکی ئیرەدارە[b].

15 «نەوەک پەیمان لەگەڵ دانیشتووانی خاکەکە ببەستن، چونکە هەروەک لەشفرۆش[c] لەگەڵ چەندین کەس ڕادەبوێرێت، خەڵکی خاکەکەش لە جیاتی پەرستنی من، بت دەپەرستن، قوربانی بۆ خوداوەندەکانیان سەردەبڕن، داوەتتان دەکەن و ئێوەش لە قوربانییەکەیان دەخۆن. 16 کاتێک کچیان بۆ کوڕتان دەخوازن و ئەو کچانەی وەک لەشفرۆش بەدوای خوداوەندەکانی خۆیان دەکەون، وا دەکەن کوڕی ئێوەش وەک لەشفرۆش[d] بەدوای خوداوەندەکانی ئەوان بکەون.

17 «خوداوەندی لەقاڵبدراو دروستمەکەن.

18 «وەک فەرمانم پێکردوون، جەژنی فەتیرە بگێڕن، لە مانگی ئاڤیڤ حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن، چونکە ئێوە لە مانگی ئاڤیڤ لە میسر هاتنە دەرەوە.

19 «هەموو نۆبەرەی سکێک بۆ منە، هەروەها هەر نۆبەرەیەکی نێر لە ئاژەڵە ماڵییەکەشت لە گا و بەران، 20 نۆبەرەی گوێدرێژ بە بەرخێک بکڕنەوە، بەڵام ئەگەر نەیکڕنەوە، دەبێت ملی بشکێنن[e]، هەموو نۆبەرەیەک لە کوڕەکانتان بکڕنەوە.

«بە بەتاڵی لەبەردەمم ئامادە نابن.

21 «شەش ڕۆژ کار بکەن، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم شەممەیە، لە کاتی وەرزی کێڵان و لە کاتی دروێنەش پشوو بدەن.

22 «جەژنی هەفتەکان[f] بۆ خۆتان بگێڕن، یەکەم بەرهەمی دروێنەی گەنم و جەژنی کۆکردنەوە لە کۆتایی ساڵ[g]. 23 سێ جار لە ساڵێکدا هەموو نێرینەکانتان لەبەردەم یەزدانی باڵادەستی خودای ئیسرائیل ئامادە دەبن. 24 گەلان لەبەردەمتان دەردەکەم و سنوورەکانتان فراوان دەکەم، کەسیش چاونابڕێتە خاکەکەتان، کاتێک لە ساڵێکدا سێ جار دێن بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان ئامادە بن.

25 «خوێنی قوربانیم لەگەڵ شتی بە هەویرترش پێشکەش مەکەن، قوربانی جەژنی پەسخە بۆ بەیانی نەمێنێتەوە.

26 «باشترینی یەکەمین بەرهەمی زەوییەکەتان بۆ ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان بهێنن.

«هیچ کاریلەیەک بە شیری دایکی لێمەنێن.»

27 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەم وتانە بنووسەوە، چونکە بەگوێرەی ئەو وتانە پەیمانم لەگەڵ تۆ و لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بەستووە.» 28 موسا چل شەو و چل ڕۆژ لەوێ بوو لەلای یەزدان، نانی نەخوارد و ئاوی نەخواردەوە، لەسەر دوو تەختەکەش وتەکانی پەیمانی نووسی، دە ڕاسپاردەکە.

دەموچاوی موسا دەدرەوشێتەوە

29 کاتێک موسا لە شاخی سینا دەهاتە خوارەوە، هەردوو تەختەکەی پەیمانی لەدەست بوو، لە هاتنە خوارەوەی لە کێوەکە موسا نەیزانی کە پێستی دەموچاوی دەدرەوشێتەوە، لەبەر قسەکردنی لەگەڵ یەزدان. 30 کاتێک هارون و هەموو نەوەی ئیسرائیل بینییان موسا وا دەموچاوی دەدرەوشێتەوە، ئیتر ترسان لێی نزیک ببنەوە. 31 بەڵام موسا بانگی کردن، ئیتر هارون و هەموو ڕابەرەکانی کۆمەڵ گەڕانەوە لای، موساش لەگەڵیان دوا. 32 دواتر هەموو نەوەی ئیسرائیل نزیک کەوتنەوە، ئەویش فەرمانی پێدان بە هەموو ئەوەی کە یەزدان لە شاخی سینا لەگەڵی دوابوو.

33 کاتێک موسا لە قسەکانی بووەوە لەگەڵیان، ڕووپۆشێکی لەسەر دەموچاوی دانا. 34 بەڵام موسا لە چوونە ژوورەوەی بۆ بەردەم یەزدان بۆ قسەکردن لەگەڵی ڕووپۆشەکەی لا دەدا هەتا دەچووە دەرەوە، دەچووە دەرەوە و لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل دەدوا سەبارەت بەوەی فەرمانی پێکرابوو. 35 هەر کاتێک نەوەی ئیسرائیل دەموچاوی موسایان دەبینی کە دەدرەوشایەوە، موسا ڕووپۆشەکەی دەخستەوە سەر دەموچاوی هەتا دەچووە ژوورەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەزدان بدوێت.

Footnotes

  1. 34‏:13 ستوونە ئەشێرا: هێمای خواژنە. بڕوانە یەکەم پاشایان 11‏:5‏‏.‏
  2. 34‏:14 واتای حەسوود، ئەمەش بە مەبەستێکی باش هاتووە، چونکە خودا نایەوێت هیچ خودایەکی دیکە بپەرسترێت.‏
  3. 34‏:15 دوورکەوتنەوە لە خودا و بتپەرستی وەک لەشفرۆشییە یان وەکو ناپاکیکردنی ژنە لە هاوسەرەکەی.‏
  4. 34‏:16 بە واتای لەشفرۆشی جەستەیی و ڕۆحیش دێت. بەو کەسە دەگوترێت کە لاف لێدەدات بەوەفایە بۆ یەزدان، بەڵام لە هەمان کاتدا ستایش و قوربانی بۆ خودایەکی دیکە دەکات. واتە لە بنەڕەتدا کەسەکە بێوەفایە لەگەڵ یەزدان، هەروەک چۆن پیاوێک بێوەفا بێت بەرامبەر بە ژنەکەی.‏
  5. 34‏:20 مەبەست لە کوشتنی جاشکەکەیە.‏
  6. 34‏:22 هەروەها وەک جەژنی دروێنەش ناسراوە (بڕوانە دەرچوون 23‏:16‏‏) 50 ڕۆژ لەدوای جەژنی فەتیرە بووە، کە دەکاتە حەوت هەفتە.‏
  7. 34‏:22 بەپێی ڕۆژمێری ئەو سەردەمە پاییز کۆتایی ساڵ بووە.‏

The New Stone Tablets

34 The Lord said to Moses, “Chisel out two stone tablets like the first ones,(A) and I will write on them the words that were on the first tablets,(B) which you broke.(C) Be ready in the morning, and then come up on Mount Sinai.(D) Present yourself to me there on top of the mountain. No one is to come with you or be seen anywhere on the mountain;(E) not even the flocks and herds may graze in front of the mountain.”

So Moses chiseled(F) out two stone tablets like the first ones and went up Mount Sinai early in the morning, as the Lord had commanded him; and he carried the two stone tablets in his hands.(G) Then the Lord came down in the cloud(H) and stood there with him and proclaimed his name, the Lord.(I) And he passed in front of Moses, proclaiming, “The Lord, the Lord, the compassionate(J) and gracious God, slow to anger,(K) abounding in love(L) and faithfulness,(M) maintaining love to thousands,(N) and forgiving wickedness, rebellion and sin.(O) Yet he does not leave the guilty unpunished;(P) he punishes the children and their children for the sin of the parents to the third and fourth generation.”(Q)

Moses bowed to the ground at once and worshiped. “Lord,” he said, “if I have found favor(R) in your eyes, then let the Lord go with us.(S) Although this is a stiff-necked(T) people, forgive our wickedness and our sin,(U) and take us as your inheritance.”(V)

10 Then the Lord said: “I am making a covenant(W) with you. Before all your people I will do wonders(X) never before done in any nation in all the world.(Y) The people you live among will see how awesome is the work that I, the Lord, will do for you. 11 Obey what I command(Z) you today. I will drive out before you the Amorites, Canaanites, Hittites, Perizzites, Hivites and Jebusites.(AA) 12 Be careful not to make a treaty(AB) with those who live in the land where you are going, or they will be a snare(AC) among you. 13 Break down their altars, smash their sacred stones and cut down their Asherah poles.[a](AD) 14 Do not worship any other god,(AE) for the Lord, whose name(AF) is Jealous, is a jealous God.(AG)

15 “Be careful not to make a treaty(AH) with those who live in the land; for when they prostitute(AI) themselves to their gods and sacrifice to them, they will invite you and you will eat their sacrifices.(AJ) 16 And when you choose some of their daughters as wives(AK) for your sons and those daughters prostitute themselves to their gods,(AL) they will lead your sons to do the same.

17 “Do not make any idols.(AM)

18 “Celebrate the Festival of Unleavened Bread.(AN) For seven days eat bread made without yeast,(AO) as I commanded you. Do this at the appointed time in the month of Aviv,(AP) for in that month you came out of Egypt.

19 “The first offspring(AQ) of every womb belongs to me, including all the firstborn males of your livestock, whether from herd or flock. 20 Redeem the firstborn donkey with a lamb, but if you do not redeem it, break its neck.(AR) Redeem all your firstborn sons.(AS)

“No one is to appear before me empty-handed.(AT)

21 “Six days you shall labor, but on the seventh day you shall rest;(AU) even during the plowing season and harvest(AV) you must rest.

22 “Celebrate the Festival of Weeks with the firstfruits(AW) of the wheat harvest, and the Festival of Ingathering(AX) at the turn of the year.[b] 23 Three times(AY) a year all your men are to appear before the Sovereign Lord, the God of Israel. 24 I will drive out nations(AZ) before you and enlarge your territory,(BA) and no one will covet your land when you go up three times each year to appear before the Lord your God.

25 “Do not offer the blood of a sacrifice to me along with anything containing yeast,(BB) and do not let any of the sacrifice from the Passover Festival remain until morning.(BC)

26 “Bring the best of the firstfruits(BD) of your soil to the house of the Lord your God.

“Do not cook a young goat in its mother’s milk.”(BE)

27 Then the Lord said to Moses, “Write(BF) down these words, for in accordance with these words I have made a covenant(BG) with you and with Israel.” 28 Moses was there with the Lord forty days and forty nights(BH) without eating bread or drinking water.(BI) And he wrote on the tablets(BJ) the words of the covenant—the Ten Commandments.(BK)

The Radiant Face of Moses

29 When Moses came down from Mount Sinai(BL) with the two tablets of the covenant law in his hands,(BM) he was not aware that his face was radiant(BN) because he had spoken with the Lord. 30 When Aaron and all the Israelites saw Moses, his face was radiant, and they were afraid to come near him. 31 But Moses called to them; so Aaron and all the leaders of the community(BO) came back to him, and he spoke to them. 32 Afterward all the Israelites came near him, and he gave them all the commands(BP) the Lord had given him on Mount Sinai.

33 When Moses finished speaking to them, he put a veil(BQ) over his face. 34 But whenever he entered the Lord’s presence to speak with him, he removed the veil until he came out. And when he came out and told the Israelites what he had been commanded, 35 they saw that his face was radiant.(BR) Then Moses would put the veil back over his face until he went in to speak with the Lord.

Footnotes

  1. Exodus 34:13 That is, wooden symbols of the goddess Asherah
  2. Exodus 34:22 That is, in the autumn