زەبوورەکان 52
Kurdi Sorani Standard
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی داودە. کاتێک دۆئێگی[a] ئەدۆمی چوو بۆ لای شاول و پێی گوت کە داود چووە بۆ ماڵی ئەحیمەلەخ.
52 ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟
ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا،
بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟
2 زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت،
وەک گوێزانێکی تیژ وایە،
خەریکی فێڵبازییە.
3 زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە،
لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی.[b]
4 حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە،
ئەی زمانی فێڵباز!
5 بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات،
دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت،
ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان.
6 ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن،
پێی پێدەکەنن و دەڵێن:
7 «ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی،
بەڵکو پشتی بە زۆری سامانەکەی بەستبوو،
لە تێکدانی خەڵکی دیکە بەهێز بوو!»
8 بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم،
هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم.
9 هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت،
ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە.
Footnotes
- 52:0 سەرۆک شوانەکانی شاول بوو، کاتێک داود لە ڕووی شاول هەڵات بۆ نوب بۆ لای ئەحیمەلەخ کە سەرۆک کاهین بوو، جا ئەحیمەلەخ نانی قوربانی دا بە داود و ئەوانەی لەگەڵی بوون. لەو کاتەدا دۆئێگ لە نوب بوو و هەواڵی برد بۆ شاول. ئینجا شاول ئەحیمەلەخ و کاهینەکانی گرت و فەرمانی دا بە پاسەوانەکان بیانکوژن، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردەوە. جا فەرمانی دا بە دۆئێگ، ئەویش هەشتا و پێنج کاهینی کوشت.
- 52:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 5، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
Psalm 52
New International Version
Psalm 52[a]
For the director of music. A maskil[b] of David. When Doeg the Edomite(A) had gone to Saul and told him: “David has gone to the house of Ahimelek.”
1 Why do you boast of evil, you mighty hero?
Why do you boast(B) all day long,(C)
you who are a disgrace in the eyes of God?
2 You who practice deceit,(D)
your tongue plots destruction;(E)
it is like a sharpened razor.(F)
3 You love evil(G) rather than good,
falsehood(H) rather than speaking the truth.[c]
4 You love every harmful word,
you deceitful tongue!(I)
5 Surely God will bring you down to everlasting ruin:
He will snatch you up and pluck(J) you from your tent;
he will uproot(K) you from the land of the living.(L)
6 The righteous will see and fear;
they will laugh(M) at you, saying,
7 “Here now is the man
who did not make God his stronghold(N)
but trusted in his great wealth(O)
and grew strong by destroying others!”
Footnotes
- Psalm 52:1 In Hebrew texts 52:1-9 is numbered 52:3-11.
- Psalm 52:1 Title: Probably a literary or musical term
- Psalm 52:3 The Hebrew has Selah (a word of uncertain meaning) here and at the end of verse 5.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc.® All rights reserved worldwide.
Holy Bible, New International Version®, NIV® Copyright ©1973, 1978, 1984, 2011 by Biblica, Inc.® Used by permission. All rights reserved worldwide.
NIV Reverse Interlinear Bible: English to Hebrew and English to Greek. Copyright © 2019 by Zondervan.