Add parallel Print Page Options

زەبوورێکی ئاساف.

82 خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،
    لەنێو خوداوەندەکان[a] دادوەری دەکات.

«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،
    لایەنگری بەدکاران دەکەن؟ [b]
بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،
    دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.
فریای لاواز و نەداران بکەون،
    لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.

«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،
    هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.

«من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن،
    هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“
بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،
    وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»

خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،
    چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.

Footnotes

  1. 82‏:1 ڕەنگە مەبەست لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان (فریشتەکان) بێت، یان ئەوانەی پەیام و فەرمانەکانی خودایان بۆ دێت و جێبەجێی دەکەن. بڕوانە 82‏:6و بەراوردی بکە لەگەڵ یۆحەنا 10‏:34‏-36.‏‏
  2. 82‏:2 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏