Add parallel Print Page Options

پێشکەشکراوەکانی دیکە

15 یەزدان بە موسای فەرموو: «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک هاتنە ناو خاکی نیشتەجێبوونتان کە من پێتانی دەدەم و قوربانی بە ئاگرتان بۆ یەزدان کرد لە گا یان بەران، جا قوربانی سووتاندن یان قوربانی سەربڕاو بۆ بەجێهێنانی نەزر یان بەخشینی ئازاد[a] یان لە جەژنەکانتان بۆ ئەو بۆنەی کە یەزدان پێی خۆشە، ئەوەی قوربانییەکەی بۆ یەزدان پێشکەش کرد، پێشکەشکراوی دانەوێڵەش لە باشترین ئارد دەیەکی ئێفەیەک شێلراو بە چارەکە هەینێک لە زەیت پێشکەش دەکات. شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو چارەکە هەینێک ئامادە بکە، لەسەر قوربانی سووتاندنەکە یان قوربانییە سەربڕدراوەکە بۆ یەک بەرخ.

«”بەڵام لەگەڵ بەران، پێشکەشکراوی دانەوێڵە لە باشترین ئارد دوو دەیەکی ئێفەیەک[b] شێلراو بە سێیەکی هەینێک[c] لە زەیت دەکەیت و شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو سێیەکی هەینێک، وەک ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە پێشکەش دەکرێت.

«”ئەگەر جوانەگایەکت کردە قوربانی سووتاندن یان قوربانی سەربڕاو بۆ بەجێهێنانی نەزر یان قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان، ئەوا لەگەڵ جوانەگاکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە سێ دەیەکی ئێفەیەک[d] لە باشترین ئاردی شێلراو بە نیو هەین[e] زەیت پێشکەش دەکەیت و 10 نیو هەین شەرابیش بۆ شەرابی پێشکەشکراو پێشکەش دەکەیت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 11 ئاوا بۆ گایەک یان بەرانێک یان بەرخ یان کارەبزن دەکرێت، 12 ئاوا دەکەن بەگوێرەی ژمارەیان، بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی ژمارەیان.

13 «”هەر هاوڵاتییەک بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بە ئاگر ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە ئاوا دەکات. 14 ئەگەر نامۆیەک لەنێوتان نیشتەجێ بوو، یان هەرکەسێکی دیکە لەنێوتان نیشتەجێیە، نەوە دوای نەوە ویستی قوربانی بە ئاگر بکات، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، دەبێت وەک ئێوە بیکات. 15 کۆمەڵ بۆ ئێوە و بۆ ئەو نامۆیەی لەنێوتاندا بژیێت، یەک فەرزی هەتاهەتاییە نەوە دوای نەوە. نامۆکەش وەک ئێوە دەبێت لەبەردەم یەزدان، 16 یەک فێرکردن و یەک یاسا دەبێت بۆ ئێوە و بۆ ئەو نامۆیەی لەنێوتاندا دەژیێت.“»

17 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 18 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک چوونە ناو ئەو خاکەی کە من ئێوەی بۆ دەبەم، 19 جا کاتێک لە نانی خاکەکە دەخۆن ئەوا پێشکەشکراو بۆ یەزدان دەبەخشن. 20 لە یەکەم ئاردی هاڕاوتان کولێرەیەک دەکەنە پیتاک وەک پێشکەشکراوی جۆخین[f] دەیبەخشن. 21 نەوە لەدوای نەوە لە یەکەم ئاردی هاڕاوتان بەخشین بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن.

پێشکەشکراوەکان بۆ گوناهکردنی بێ ئەنقەست

22 «”ئەگەر بەبێ ئەنقەست[g] هەموو ئەم فەرمانانەتان بەجێنەهێنا کە یەزدان بە موسای سپارد، 23 هەموو ئەوەی یەزدان لەسەر دەستی موسا فەرمانی پێ کردوون، لەو ڕۆژەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردووە و بەردەوام نەوە دوای نەوە، 24 ئەگەر بەبێ ئەنقەست و بێ بوونی زانیاری کۆمەڵ ئەمە ئەنجام درا، ئەوا بەپێی فەرزەکان هەموو کۆمەڵ جوانەگایەک لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابی پێشکەشکراو دەکەنە قوربانی سووتاندن، وەک ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، لەگەڵ گیسکێکی نێرینە وەک قوربانی گوناه. 25 جا کاهین کەفارەت بۆ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل دەکات و لێخۆشبوونیان بۆ دەبێت، چونکە بەبێ ئەنقەست بووە. جا ئەگەر قوربانییەکەیان وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان هێنا و قوربانییەکەی گوناهیان بۆ بەردەم یەزدان هێنا لەبەر بێئاگاییەکەیان، 26 ئەوا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل و ئەو نامۆیەش کە لەنێویان دەژیێت لێخۆشبوونی بۆ دەبێت، چونکە هەموو گەل بەبێ ئەنقەست تێوەگلاون.

27 «”ئەگەر یەک کەس بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، ئەوا بزنێکی یەک ساڵە پێشکەش دەکات وەک قوربانی گوناه. 28 کاهین لەبەردەم یەزدان کەفارەت بۆ ئەو کەسە دەکات کە بێئاگا بوو کاتێک گوناهی بەبێ ئەنقەست کرد، کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 29 بۆ هاوڵاتی لە نەوەی ئیسرائیل و بۆ ئەو نامۆیەش کە لەنێویان دەژیێت، یەک یاسا دەبێت بۆ ئەوەی بەبێ ئەنقەست گوناهی کردبێت.

30 «”بەڵام ئەو کەسەی هاوڵاتی بێت یان نامۆ بە دەستی ئەنقەست گوناه بکات، ئەو کەسە کفری بەرامبەر بە یەزدان کردووە، ئەو کەسە لەنێو گەلەکەی دەبڕدرێتەوە، 31 چونکە سووکایەتی بە فەرمایشتی یەزدان کردووە و فەرمانی ئەوی شکاندووە، بێگومان ئەو کەسە دەبڕدرێتەوە و ئۆباڵی خۆی لە ملی خۆی.“»

شکاندنی یاسای شەممە

32 کاتێک نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی بوون پیاوێکیان بینی لە ڕۆژی شەممەدا داری کۆدەکردەوە، 33 جا ئەوانەی بینییان دار کۆدەکاتەوە بردیانە بەردەم موسا و هارون و هەموو کۆمەڵ. 34 ئینجا لە بەندیخانەیان دانا، چونکە ئاشکرا نەبوو بوو چی لێ دەکرێت. 35 جا یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەو پیاوە دەبێت بکوژرێت، لە دەرەوەی ئۆردوگا هەموو کۆمەڵ بەردبارانی دەکەن.» 36 جا هەموو کۆمەڵ بردیانە دەرەوەی ئۆردوگا و بەردبارانیان کرد و مرد، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

گوڵنگ لەسەر جلوبەرگ

37 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 38 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”با گوڵنگ لە لچکی[h] جلەکانتان دروستبکەن، نەوە دوای نەوە و لەسەر لچکەکانی خوارەوە گوڵنگی مۆر دابنێن. 39 کاتێک ئەم گوڵنگانە دەبینن هەموو فەرمانەکانی یەزدانتان بەبیر دێتەوە و جێبەجێی دەکەن و بەدوای ئارەزووی دڵ و چاوتان ناکەون هەتا بەدوایاندا بەدڕەوشتی بکەن، 40 هەتا بەبیرتان بێتەوە و هەموو فەرمانەکانی یەزدان جێبەجێ بکەن و بۆ خوداتان پیرۆز بن. 41 من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان هەتا ببێت بە خوداتان، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“»

Footnotes

  1. 15‏:3 بەخشینی ئازاد: بڕوانە دەرچوون 35‏:29 و 36‏:3.‏‏
  2. 15‏:6 دوو دەیەکی ئێفەیەک: نزیکەی 4,5 لیتر.‏
  3. 15‏:6 سێیەکی هەینێک: نزیکەی 1,2 لیتر، لێرە و لە ئایەتی 7.‏
  4. 15‏:9 سێ دەیەکی ئێفەیەک: نزیکەی 6,5 لیتر.‏
  5. 15‏:9 نیو هەین: نزیکەی دوو لیتر، لێرە و لە ئایەتی دە.‏
  6. 15‏:20 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.‏
  7. 15‏:22 بەبێ ئەنقەست: ئەگەر کەسێک لە سنووری ئەندازەی ڕێپێدراودا گوناهی کرد چ لە ڕێگەی گوێ پێنەدان و نەزانینەوە بێت. ئەوا لێخۆشبوونی بۆ دەبێت لە ڕێگەی قوربانی بۆ گوناه. هەروەها ئەگەر کەسێک تووشی گڵاوبوون بووبێت ئەوا بە هەمان شێوە پاک دەبێتەوە. بڕوانە لێڤییەکان 4‏:2‏‏.‏
  8. 15‏:38 لاولوێچ یان لچک مەبەست لە سەرگۆشەی قوماشە یان جل و بەرگ.‏

Supplementary Offerings

15 The Lord said to Moses, “Speak to the Israelites and say to them: ‘After you enter the land I am giving you(A) as a home and you present to the Lord food offerings from the herd or the flock,(B) as an aroma pleasing to the Lord(C)—whether burnt offerings(D) or sacrifices, for special vows or freewill offerings(E) or festival offerings(F) then the person who brings an offering shall present to the Lord a grain offering(G) of a tenth of an ephah[a] of the finest flour(H) mixed with a quarter of a hin[b] of olive oil. With each lamb(I) for the burnt offering or the sacrifice, prepare a quarter of a hin of wine(J) as a drink offering.(K)

“‘With a ram(L) prepare a grain offering(M) of two-tenths of an ephah[c](N) of the finest flour mixed with a third of a hin[d] of olive oil,(O) and a third of a hin of wine(P) as a drink offering.(Q) Offer it as an aroma pleasing to the Lord.(R)

“‘When you prepare a young bull(S) as a burnt offering or sacrifice, for a special vow(T) or a fellowship offering(U) to the Lord, bring with the bull a grain offering(V) of three-tenths of an ephah[e](W) of the finest flour mixed with half a hin[f] of olive oil, 10 and also bring half a hin of wine(X) as a drink offering.(Y) This will be a food offering, an aroma pleasing to the Lord.(Z) 11 Each bull or ram, each lamb or young goat, is to be prepared in this manner. 12 Do this for each one, for as many as you prepare.(AA)

13 “‘Everyone who is native-born(AB) must do these things in this way when they present a food offering as an aroma pleasing to the Lord.(AC) 14 For the generations to come,(AD) whenever a foreigner(AE) or anyone else living among you presents a food(AF) offering(AG) as an aroma pleasing to the Lord, they must do exactly as you do. 15 The community is to have the same rules for you and for the foreigner residing among you; this is a lasting ordinance for the generations to come.(AH) You and the foreigner shall be the same before the Lord: 16 The same laws and regulations will apply both to you and to the foreigner residing among you.(AI)’”

17 The Lord said to Moses, 18 “Speak to the Israelites and say to them: ‘When you enter the land to which I am taking you(AJ) 19 and you eat the food of the land,(AK) present a portion as an offering to the Lord.(AL) 20 Present a loaf from the first of your ground meal(AM) and present it as an offering from the threshing floor.(AN) 21 Throughout the generations to come(AO) you are to give this offering to the Lord from the first of your ground meal.(AP)

Offerings for Unintentional Sins

22 “‘Now if you as a community unintentionally fail to keep any of these commands the Lord gave Moses(AQ) 23 any of the Lord’s commands to you through him, from the day the Lord gave them and continuing through the generations to come(AR) 24 and if this is done unintentionally(AS) without the community being aware of it,(AT) then the whole community is to offer a young bull for a burnt offering(AU) as an aroma pleasing to the Lord,(AV) along with its prescribed grain offering(AW) and drink offering,(AX) and a male goat for a sin offering.[g](AY) 25 The priest is to make atonement for the whole Israelite community, and they will be forgiven,(AZ) for it was not intentional(BA) and they have presented to the Lord for their wrong a food offering(BB) and a sin offering.(BC) 26 The whole Israelite community and the foreigners residing among them will be forgiven, because all the people were involved in the unintentional wrong.(BD)

27 “‘But if just one person sins unintentionally,(BE) that person must bring a year-old female goat for a sin offering.(BF) 28 The priest is to make atonement(BG) before the Lord for the one who erred by sinning unintentionally, and when atonement has been made, that person will be forgiven.(BH) 29 One and the same law applies to everyone who sins unintentionally, whether a native-born Israelite or a foreigner residing among you.(BI)

30 “‘But anyone who sins defiantly,(BJ) whether native-born or foreigner,(BK) blasphemes the Lord(BL) and must be cut off from the people of Israel.(BM) 31 Because they have despised(BN) the Lord’s word and broken his commands,(BO) they must surely be cut off; their guilt remains on them.(BP)’”

The Sabbath-Breaker Put to Death

32 While the Israelites were in the wilderness,(BQ) a man was found gathering wood on the Sabbath day.(BR) 33 Those who found him gathering wood brought him to Moses and Aaron and the whole assembly, 34 and they kept him in custody, because it was not clear what should be done to him.(BS) 35 Then the Lord said to Moses, “The man must die.(BT) The whole assembly must stone him outside the camp.(BU) 36 So the assembly took him outside the camp and stoned him(BV) to death,(BW) as the Lord commanded Moses.(BX)

Tassels on Garments

37 The Lord said to Moses, 38 “Speak to the Israelites and say to them: ‘Throughout the generations to come(BY) you are to make tassels on the corners of your garments,(BZ) with a blue cord on each tassel. 39 You will have these tassels to look at and so you will remember(CA) all the commands of the Lord, that you may obey them and not prostitute yourselves(CB) by chasing after the lusts of your own hearts(CC) and eyes. 40 Then you will remember to obey all my commands(CD) and will be consecrated to your God.(CE) 41 I am the Lord your God, who brought you out of Egypt to be your God.(CF) I am the Lord your God.(CG)’”

Footnotes

  1. Numbers 15:4 That is, probably about 3 1/2 pounds or about 1.6 kilograms
  2. Numbers 15:4 That is, about 1 quart or about 1 liter; also in verse 5
  3. Numbers 15:6 That is, probably about 7 pounds or about 3.2 kilograms
  4. Numbers 15:6 That is, about 1 1/3 quarts or about 1.3 liters; also in verse 7
  5. Numbers 15:9 That is, probably about 11 pounds or about 5 kilograms
  6. Numbers 15:9 That is, about 2 quarts or about 1.9 liters; also in verse 10
  7. Numbers 15:24 Or purification offering; also in verses 25 and 27