Add parallel Print Page Options

قەهاتییەکان

یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: «سەرژمێری نەوەی قەهات لەنێو نەوەی لێڤییەکان بکەن، بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەتوانن بچن بۆ خزمەت هەتا لە چادری چاوپێکەوتن کار بکەن.

«نەوەی قەهات خزمەتی شتە هەرەپیرۆزەکانی ناو چادری چاوپێکەوتن دەکەن. هارون و کوڕەکانی لە کاتی کۆچکردنی ئۆردوگا دێن و پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆز هەڵدەگرنەوە و سندوقی شایەتی پێ دادەپۆشن. ئینجا پۆشەرەکەی لە پێستی مانگای دەریا بەسەردا دەدەن و لەسەر ئەوەشەوە قوماشێک هەمووی ڕیسی مۆر بێت ڕایدەخەن و دارەکانیشی دەخەنە شوێنی خۆی.

«لەسەر مێزی نانی تەرخانکراو بۆ خودا قوماشێکی لە ڕیسی مۆر ڕادەخەن و لەگەن و قاپ و تاس و دۆلکەکانی شەرابی پێشکەشکراوی لەسەری دادەنێن و بەردەوام نانەکەی لەسەر دەبێت. قوماشێکی سووری ئاڵیشی لەسەر ڕادەخەن و بە پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا دای دەپۆشن و دارەکانی دەخەنە شوێنی خۆی.

«قوماشێک لە ڕیسی مۆر دەبەن و چرادانەکەی ڕووناکی و چراکانی و مەقاش و مەقەڵی و هەموو قاپوقاچاغەکانی زەیتەکەی کە خزمەتی پێ دەکەن دادەپۆشن. 10 لەگەڵ هەموو قاپوقاچاغەکەی دەیخەنە ناو پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا و دەیخەنە سەر هەڵگرێک.

11 «لەسەر قوربانگا زێڕینەکەش قوماشێکی ڕیسی مۆر ڕادەخەن و بە پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا دایدەپۆشن و دارەکانی دەخەنە شوێنی خۆی.

12 «هەموو قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردن کە خزمەتی پێ دەکەن لە پیرۆزگا دەیبەن و لەناو قوماشێکی ڕیسی مۆر دایدەنێن و بە پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریا دای دەپۆشن و دەیخەنە سەر هەڵگرێک.

13 «خۆڵەمێشی قوربانگا بڕۆنزییەکەش هەڵدەگرن و قوماشێکی ئەرخەوانی لەسەر ڕادەخەن. 14 هەموو قاپوقاچاغەکانی کە لە قوربانگاکە بۆ خزمەت بەکاریدەهێنن دەیخەنە سەری، مەقەڵییەکان، چەنگاڵەکان، خاکەنازەکان و تاسەکان[a]، هەموو قاپوقاچاغی قوربانگاکە، پۆشەرێک لە پێستی مانگای دەریاشی بەسەردا ڕادەخەن و دارەکانی دەخەنە شوێنی خۆی.

15 «کاتێک هارون و کوڕەکانی لە پۆشینی پیرۆزگاکە و هەموو قاپوقاچاغی پیرۆزگاکە دەبنەوە، لە کاتی کۆچکردنی ئۆردوگاکە، ئینجا نەوەی قەهات بۆ هەڵگرتن دێن، بەڵام دەست لە شتە پیرۆزکراوەکان نادەن نەوەک بمرن، ئەوە بارهەڵگرتنی نەوەی قەهاتە لە چادری چاوپێکەوتن.

16 «ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینیش سەرپەرشتی زەیتی ڕووناکی، بخوورە بۆنخۆشەکە، پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بەردەوام و زەیتی دەستنیشانکردن دەکات. هەروەها سەرپەرشتی هەموو چادرەکەی پەرستن دەکات، هەموو ئەوەی تێیدایە، بە شتومەکە پیرۆزەکانی و قاپوقاچاغەکانییەوە.»

17 هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 18 «خێڵەکانی قەهاتییەکان لەنێو لێڤییەکان دامەبڕن، 19 بەڵکو ئەمەیان بۆ بکەن، جا دەژین و لە کاتی نزیککەوتنەوەیان لە شتە هەرەپیرۆزەکان نامرن، هارون و کوڕەکانی دەچنە ژوورەوەی پیرۆزگاکە و هەرکەسێک لەسەر خزمەتەکەی و بارەکەی دادەنێن. 20 بەڵام بۆ ساتێک قەهاتییەکان ناچنە ژوورەوە بۆ ئەوەی شتە پیرۆزکراوەکان ببینن نەوەک بمرن.»

گێرشۆنییەکان

21 یەزدان بە موسای فەرموو: 22 «سەرژمێری نەوەی گێرشۆنیش بکە بەگوێرەی بنەماڵە و خێڵەکانیان، 23 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ تۆمار دەکەیت، هەموو ئەوانەی بچنە خزمەت هەتا لە چادری چاوپێکەوتندا خزمەت بکەن.

24 «ئەمەش خزمەتی خێڵەکانی گێرشۆنییەکانە لە خزمەت و لە بارهەڵگرتن، 25 پڵاسەکانی چادرەکەی پەرستن و چادری چاوپێکەوتن و پۆشەرەکەی و پۆشەرە پێست مانگای دەریاکە کە لە سەرەوە لەسەریەتی و پەردەکەی دەروازەی چادری چاوپێکەوتن هەڵدەگرن. 26 هەروەها پەردەکانی حەوشەکە، ئەوانەی لە دەوری چادری پەرستن و لە دەوری قوربانگاکەن بە چواردەوریدا، پەردەی دەروازەی حەوشەکە، لەگەڵ گوریسەکانی و هەموو ئەوەی لەگەڵیدا بۆ خزمەت بەکاردەهێنرێت، هەموو ئەوەی بۆیان دیاری دەکرێت، گێرشۆنییەکان دەیکەن. 27 هەموو خزمەتی نەوەی گێرشۆنییەکان چ لە بارهەڵگرتن یان هەر کارێکی دیکە بە سەرپەرشتی هارون و کوڕەکانی دەبێت، تۆش دیاریکردنی بەرپرسیاریێتی هەموو بارەکانی خۆیان پێ دەسپێریت، 28 ئەمە خزمەتی خێڵەکانی نەوەی گێرشۆنییەکانە لە چادری چاوپێکەوتن و ئیتاماری کوڕی هارونی کاهین سەرپەرشتییان دەکات.

مەرارییەکان

29 «نەوەی مەراری بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان تۆماریان دەکەیت. 30 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ تۆمار دەکەیت، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەت هەتا خزمەتەکەی چادری چاوپێکەوتن بکەن. 31 ئەمەش بەرپرسیاریێتی خزمەتەکەیانە لە چادری چاوپێکەوتن، چوارچێوەکانی چادرەکەی پەرستن و کاریتەکانی، کۆڵەکەکانی، بناغەکانی، 32 کۆڵەکەکانی حەوشەکە بە چواردەوریدا، بناغەکانی، سنگەکانی و گوریسەکانی لەگەڵ هەموو قاپوقاچاغ و هەموو ئەوەی لەگەڵیدا بەکاردەهێنرێت. بە ناویش هەر پیاوێک دیاری دەکەیت بۆ ئەو شتەی پێویستە هەڵیبگرێت. 33 ئەمە خزمەتی خێڵەکانی نەوەی مەرارییە، هەموو خزمەتەکەیان لە چادری چاوپێکەوتن بە سەرپەرشتی ئیتامار کوڕی هارونی کاهینە.»

تۆمارکردنی خێڵەکانی لێڤییەکان

34 جا موسا و هارون و ڕابەرەکانی کۆمەڵ نەوەی قەهاتییەکانیان تۆمار کرد، بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 35 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ خزمەتکردن لە چادری چاوپێکەوتن. 36 جا تۆمارکراوەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان دوو هەزار و حەوت سەد و پەنجا کەس بوون. 37 ئەوانە تۆمارکراوەکانن لە خێڵەکانی قەهاتییەکان، هەموو ئەوانەی لە چادری چاوپێکەوتندا خزمەت دەکەن، ئەوانەی موسا و هارون بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان لەسەر دەستی موسا تۆماریان کردن.

38 تۆمارکراوەکانی نەوەی گێرشۆنیش بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 39 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ خزمەتکردن لە چادری چاوپێکەوتن، 40 تۆمارکراوەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان دوو هەزار و شەش سەد و سی کەس بوون. 41 ئەوانە تۆمارکراوەکانن لە خێڵەکانی نەوەی گێرشۆن، هەموو ئەوانەی لە چادری چاوپێکەوتندا خزمەت دەکەن، ئەوانەی موسا و هارون بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان تۆماریان کردن.

42 تۆمارکراوان لە خێڵەکانی نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان 43 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ خزمەتکردن لە چادری چاوپێکەوتندا، 44 تۆمارکراوەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان سێ هەزار و دوو سەد کەس بوون. 45 ئەوانە تۆمارکراوەکانن لە خێڵەکانی نەوەی مەراری کە موسا و هارون بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان لەسەر دەستی موسا تۆماریان کردن.

46 هەموو تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان کە موسا و هارون و سەرکردەکانی ئیسرائیل تۆماریان کردن بەگوێرەی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان، 47 لە پیاوی سی ساڵ بەرەو سەرەوە هەتا پەنجا ساڵ، هەموو ئەوانەی دەچنە خزمەتەوە بۆ کاری خزمەت و کاری بارهەڵگرتن لە چادری چاوپێکەوتندا، 48 تۆمارکراوان لێیان هەشت هەزار و پێنج سەد و هەشتا کەس بوون. 49 بەپێی فەرمایشتی یەزدان لەسەر دەستی موسا، هەرکەسێک بەگوێرەی خزمەتەکەی و بارهەڵگرتنەکەی تۆمارکرا.

بەم شێوەیە موسا تۆماری کردن وەک چۆن یەزدان فەرمانی پێ کرد.

Footnotes

  1. 4‏:14 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29‏:20 و زەکەریا 9‏:15؛ 14‏:20 و عیبرانییەکان 9‏:13‏‏.‏

The Kohathites

The Lord said to Moses and Aaron: “Take a census(A) of the Kohathite branch of the Levites by their clans and families. Count(B) all the men from thirty to fifty years of age(C) who come to serve in the work at the tent of meeting.

“This is the work(D) of the Kohathites(E) at the tent of meeting: the care of the most holy things.(F) When the camp is to move,(G) Aaron and his sons are to go in and take down the shielding curtain(H) and put it over the ark of the covenant law.(I) Then they are to cover the curtain with a durable leather,[a](J) spread a cloth of solid blue over that and put the poles(K) in place.

“Over the table of the Presence(L) they are to spread a blue cloth and put on it the plates, dishes and bowls, and the jars for drink offerings;(M) the bread that is continually there(N) is to remain on it. They are to spread a scarlet cloth over them, cover that with the durable leather and put the poles(O) in place.

“They are to take a blue cloth and cover the lampstand that is for light, together with its lamps, its wick trimmers and trays,(P) and all its jars for the olive oil used to supply it. 10 Then they are to wrap it and all its accessories in a covering of the durable leather and put it on a carrying frame.(Q)

11 “Over the gold altar(R) they are to spread a blue cloth and cover that with the durable leather and put the poles(S) in place.

12 “They are to take all the articles(T) used for ministering in the sanctuary, wrap them in a blue cloth, cover that with the durable leather and put them on a carrying frame.(U)

13 “They are to remove the ashes(V) from the bronze altar(W) and spread a purple cloth over it. 14 Then they are to place on it all the utensils(X) used for ministering at the altar, including the firepans,(Y) meat forks,(Z) shovels(AA) and sprinkling bowls.(AB) Over it they are to spread a covering of the durable leather and put the poles(AC) in place.

15 “After Aaron and his sons have finished covering the holy furnishings and all the holy articles, and when the camp is ready to move,(AD) only then are the Kohathites(AE) to come and do the carrying.(AF) But they must not touch the holy things(AG) or they will die.(AH) The Kohathites are to carry those things that are in the tent of meeting.

16 “Eleazar(AI) son of Aaron, the priest, is to have charge of the oil for the light,(AJ) the fragrant incense,(AK) the regular grain offering(AL) and the anointing oil. He is to be in charge of the entire tabernacle and everything in it, including its holy furnishings and articles.”

17 The Lord said to Moses and Aaron, 18 “See that the Kohathite tribal clans are not destroyed from among the Levites. 19 So that they may live and not die when they come near the most holy things,(AM) do this for them: Aaron and his sons(AN) are to go into the sanctuary and assign to each man his work and what he is to carry.(AO) 20 But the Kohathites must not go in to look(AP) at the holy things, even for a moment, or they will die.”

The Gershonites

21 The Lord said to Moses, 22 “Take a census also of the Gershonites by their families and clans. 23 Count all the men from thirty to fifty years of age(AQ) who come to serve in the work at the tent of meeting.

24 “This is the service of the Gershonite clans in their carrying and their other work: 25 They are to carry the curtains of the tabernacle,(AR) that is, the tent of meeting,(AS) its covering(AT) and its outer covering of durable leather, the curtains for the entrance to the tent of meeting, 26 the curtains of the courtyard surrounding the tabernacle and altar,(AU) the curtain for the entrance to the courtyard,(AV) the ropes and all the equipment(AW) used in the service of the tent. The Gershonites are to do all that needs to be done with these things. 27 All their service, whether carrying or doing other work, is to be done under the direction of Aaron and his sons.(AX) You shall assign to them as their responsibility(AY) all they are to carry. 28 This is the service of the Gershonite clans(AZ) at the tent of meeting. Their duties are to be under the direction of Ithamar(BA) son of Aaron, the priest.

The Merarites

29 “Count(BB) the Merarites by their clans and families.(BC) 30 Count all the men from thirty to fifty years of age who come to serve in the work at the tent of meeting. 31 As part of all their service at the tent, they are to carry the frames of the tabernacle, its crossbars, posts and bases,(BD) 32 as well as the posts of the surrounding courtyard with their bases, tent pegs, ropes,(BE) all their equipment and everything related to their use. Assign to each man the specific things he is to carry. 33 This is the service of the Merarite clans as they work at the tent of meeting under the direction of Ithamar(BF) son of Aaron, the priest.”

The Numbering of the Levite Clans

34 Moses, Aaron and the leaders of the community counted the Kohathites(BG) by their clans and families. 35 All the men from thirty to fifty years of age(BH) who came to serve in the work at the tent of meeting, 36 counted by clans, were 2,750. 37 This was the total of all those in the Kohathite clans(BI) who served at the tent of meeting. Moses and Aaron counted them according to the Lord’s command through Moses.

38 The Gershonites(BJ) were counted by their clans and families. 39 All the men from thirty to fifty years of age who came to serve in the work at the tent of meeting, 40 counted by their clans and families, were 2,630. 41 This was the total of those in the Gershonite clans who served at the tent of meeting. Moses and Aaron counted them according to the Lord’s command.

42 The Merarites were counted by their clans and families. 43 All the men from thirty to fifty years of age(BK) who came to serve in the work at the tent of meeting, 44 counted by their clans, were 3,200. 45 This was the total of those in the Merarite clans.(BL) Moses and Aaron counted them according to the Lord’s command through Moses.

46 So Moses, Aaron and the leaders of Israel counted(BM) all the Levites by their clans and families. 47 All the men from thirty to fifty years of age(BN) who came to do the work of serving and carrying the tent of meeting 48 numbered 8,580.(BO) 49 At the Lord’s command through Moses, each was assigned his work and told what to carry.

Thus they were counted,(BP) as the Lord commanded Moses.

Footnotes

  1. Numbers 4:6 Possibly the hides of large aquatic mammals; also in verses 8, 10, 11, 12, 14 and 25