Add parallel Print Page Options

پێشکەشکراوەکان بۆ تەرخانکردنی قوربانگا

ئەو ڕۆژەی کە موسا لە دانانی چادرەکەی پەرستن تەواو بوو، دەستنیشانی کرد و تەرخانی کرد لەگەڵ هەموو کەلوپەلەکانی، هەروەها قوربانگاکەش و هەموو قاپوقاچاغەکانی دەستنیشان کرد و تەرخانی کرد. ئینجا سەرۆکەکانی ئیسرائیل، گەورەی بنەماڵەکانیان کە سەرۆکی هۆزەکان بوون، بەرپرسیار بوون لەسەر تۆمارکراوەکان، پێشکەشکراوەکانیان بەخشی. دیارییەکانیان هێنایە بەردەم یەزدان، شەش عەرەبانەی داپۆشراو و دوازدە گای خەساو[a]، هەر عەرەبانەیەک بۆ دوو سەرۆک و بۆ هەر یەکێکیان گایەکی خەساو، کە هێنایان بۆ بەردەم چادرەکەی پەرستن.

جا یەزدان بە موسای فەرموو: «لێیان وەربگرە بۆ کاری خزمەتی چادری چاوپێکەوتن دەبن و بیدە بە لێڤییەکان، بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی خزمەتەکەی.»

موساش عەرەبانەکان و گایە خەساوەکانی وەرگرت و بە لێڤییەکانی دا. دووان لە عەرەبانەکان و چوار گای خەساوی بە نەوەی گێرشۆن دا بەگوێرەی خزمەتیان، چوار لە عەرەبانەکان و هەشت گای خەساوی بە نەوەی مەراری دا بەگوێرەی خزمەتیان لەژێر سەرپەرشتی ئیتاماری کوڕی هارونی کاهین. بەڵام موسا هیچی نەدا بە نەوەی قەهات، چونکە خزمەتی شتە پیرۆزکراوەکان لە ئەستۆی ئەوان بوو، لەسەر شانەکانیان هەڵیاندەگرت.

10 سەرۆکەکانیش بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە ڕۆژانی دەستنیشانکردنی دیارییان دەهێنا و لەبەردەم قوربانگاکە پێشکەشیان دەکرد. 11 یەزدانیش بە موسای فەرمووبوو: «هەموو ڕۆژێک یەکێک لە سەرۆکەکان پێشکەشکراوەکەی دەهێنێت بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە.»

12 ئەوەی ڕۆژی یەکەم پێشکەشکراوەکەی هێنا نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب بوو لە هۆزی یەهودا.

13 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل[b] بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل[c] بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 14 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 15 یەک جوانەگا[d] و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 16 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 17 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە[e] و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەحشۆنی کوڕی عەمینادابە.

18 لە ڕۆژی دووەمدا نەتەنێلی کوڕی چوعەر سەرۆکی یەساخار پێشکەشکراوەکەی هێنا.

19 پێشکەشکراوەکەی کە هێنابووی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 20 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 21 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 22 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 23 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەتەنێلی کوڕی چوعەرە.

24 لە ڕۆژی سێیەمدا سەرۆکی نەوەی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

25 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 26 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 27 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 28 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 29 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیابی کوڕی حێلۆنە.

30 لە ڕۆژی چوارەمدا سەرۆکی نەوەی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

31 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 32 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 33 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 34 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 35 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیسوری کوڕی شەدیئورە.

36 لە ڕۆژی پێنجەمدا سەرۆکی نەوەی شیمۆن، شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

37 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 38 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 39 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 40 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 41 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی شەلومیێلی کوڕی چووریشەدایە.

42 لە ڕۆژی شەشەمدا سەرۆکی نەوەی گاد، ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

43 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 44 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 45 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 46 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 47 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێلە.

48 لە ڕۆژی حەوتەم سەرۆکی نەوەی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

49 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 50 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 51 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 52 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 53 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیشاماع کوڕی عەمیهودە.

54 لە ڕۆژی هەشتەمدا سەرۆکی نەوەی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

55 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 56 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 57 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 58 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 59 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی گەمالائیلی کوڕی پەداهچوورە.

60 لە ڕۆژی نۆیەم سەرۆکی نەوەی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

61 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 62 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 63 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 64 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 65 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەبیدانی کوڕی گدعۆنییە.

66 لە ڕۆژی دەیەمدا سەرۆکی نەوەی دان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

67 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 68 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 69 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 70 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 71 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدایە.

72 لە ڕۆژی یازدەیەم سەرۆکی نەوەی ئاشێر، پەگعیێلی کوڕی عۆخران، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

73 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 74 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 75 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 76 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 77 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی پەگعیێلی کوڕی عۆخرانە.

78 لە ڕۆژی دوازدەیەمدا سەرۆکی نەوەی نەفتالی، ئەحیڕەعی کوڕی عێینان، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

79 پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 80 قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 81 یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 82 گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 83 بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیڕەعی کوڕی عێینانە.

84 ئەمە پێشکەشکراوی سەرۆکەکانی ئیسرائیل بوو، بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە کاتی دەستنیشانکردنی: دوازدە لەگەنی زیو و دوازدە تاسی زیو و دوازدە قاپی زێڕ. 85 هەر لەگەنێک سەد و سی شاقل زیو و هەر تاسێک حەفتا شاقل بوو، هەموو زیوی قاپوقاچاغەکان دوو هەزار و چوار سەد[f] بوون بە شاقلی پیرۆزگا. 86 قاپە زێڕەکانیش دوازدەی پڕ لە بخوور، هەر قاپێک دە بە شاقلی پیرۆزگا، هەموو زێڕی قاپەکان سەد و بیست شاقل بوو. 87 هەموو گایەکانی قوربانی سووتاندن دوازدە جوانەگا بوو، بەرانەکانیش دوازدە و بەرخە نێرە یەک ساڵەکانیش دوازدە لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان، گیسکە نێرەکانیش دوازدە بوون بۆ قوربانی گوناه، 88 هەموو گایەکانی قوربانی هاوبەشیش بیست و چوار گا بوون، بەرانەکانیش شەست و تەگەکانیش شەست و بەرخە نێرە یەک ساڵەکانیش شەست. ئەمە پێشکەشکراوەکان بوو بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لەدوای دەستنیشانکردنی.

89 جا کاتێک موسا چووە ناو چادری چاوپێکەوتنەوە هەتا قسە لەگەڵ یەزدان بکات، گوێی لە دەنگەکە دەبوو کە لەگەڵی دەدوا لە قەپاغی کەفارەتەوە[g] کە لەسەر سندوقی شایەتی بوو، لەنێوان دوو کەڕوبەکەوە[h]، بەم شێوەیە خودا قسەی لەگەڵ کرد.

Footnotes

  1. 7‏:3 گای خەساو توانای زاوزێکردنی نییە، هەروەها تایبەت دانراوە بۆ کارکردن.‏
  2. 7‏:13 نزیکەی 1,5 کیلۆگرام.‏
  3. 7‏:13 نزیکەی 0,8 کیلۆگرام.‏
  4. 7‏:15 لەو کاتەوەی کە گوێرەکەی نێر لە شیر دەبڕدرێتەوە پێی دەگوترێت (نۆبەن) یان (جوانەگا).‏
  5. 7‏:17 نێری، سابرێن.‏
  6. 7‏:85 دوو هەزار و چوار سەد شاقل: نزیکەی 28 کیلۆگرام.‏
  7. 7‏:89 قەپاغێکە بۆ داپۆشینی سندوقی پەیمان، لە ڕۆژی کەفارەت خوێنی قوربانی لەسەر ڕژاوە بۆ لێخوشبوونی گوناه. بڕوانە دەرچوون 25‏:17‏‏.‏
  8. 7‏:89 دوو کەڕوب: جووتێک پەیکەری بوونەوەری ئاسمانی باڵدار لە شێوەی ئاژەڵ و مرۆڤ بۆ پارێزگاریکردن لە هەردوو لای کەناری بەشی کۆتایی سندوقی پەیمان دانرابوون، بڕوانە دەرچوون 25‏:18 و عیبرانییەکان 9‏:5‏‏.‏

Offerings at the Dedication of the Tabernacle

When Moses finished setting up the tabernacle,(A) he anointed(B) and consecrated it and all its furnishings.(C) He also anointed and consecrated the altar and all its utensils.(D) Then the leaders of Israel,(E) the heads of families who were the tribal leaders in charge of those who were counted,(F) made offerings. They brought as their gifts before the Lord six covered carts(G) and twelve oxen—an ox from each leader and a cart from every two. These they presented before the tabernacle.

The Lord said to Moses, “Accept these from them, that they may be used in the work at the tent of meeting. Give them to the Levites as each man’s work requires.”

So Moses took the carts and oxen and gave them to the Levites. He gave two carts and four oxen to the Gershonites,(H) as their work required, and he gave four carts and eight oxen to the Merarites,(I) as their work required. They were all under the direction of Ithamar son of Aaron, the priest. But Moses did not give any to the Kohathites,(J) because they were to carry on their shoulders(K) the holy things, for which they were responsible.

10 When the altar was anointed,(L) the leaders brought their offerings for its dedication(M) and presented them before the altar. 11 For the Lord had said to Moses, “Each day one leader is to bring his offering for the dedication of the altar.”

12 The one who brought his offering on the first day was Nahshon(N) son of Amminadab of the tribe of Judah.

13 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels[a] and one silver sprinkling bowl(O) weighing seventy shekels,[b](P) both according to the sanctuary shekel,(Q) each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering;(R) 14 one gold dish(S) weighing ten shekels,[c](T) filled with incense;(U) 15 one young bull,(V) one ram and one male lamb a year old for a burnt offering;(W) 16 one male goat for a sin offering[d];(X) 17 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering.(Y) This was the offering of Nahshon son of Amminadab.(Z)

18 On the second day Nethanel son of Zuar,(AA) the leader of Issachar, brought his offering.

19 The offering he brought was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 20 one gold dish(AB) weighing ten shekels, filled with incense; 21 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 22 one male goat for a sin offering; 23 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Nethanel son of Zuar.

24 On the third day, Eliab son of Helon,(AC) the leader of the people of Zebulun, brought his offering.

25 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 26 one gold dish weighing ten shekels, filled with incense; 27 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 28 one male goat for a sin offering; 29 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Eliab son of Helon.

30 On the fourth day Elizur son of Shedeur,(AD) the leader of the people of Reuben, brought his offering.

31 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 32 one gold dish weighing ten shekels, filled with incense; 33 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 34 one male goat for a sin offering; 35 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Elizur son of Shedeur.

36 On the fifth day Shelumiel son of Zurishaddai,(AE) the leader of the people of Simeon, brought his offering.

37 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 38 one gold dish weighing ten shekels, filled with incense; 39 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 40 one male goat for a sin offering; 41 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Shelumiel son of Zurishaddai.

42 On the sixth day Eliasaph son of Deuel,(AF) the leader of the people of Gad, brought his offering.

43 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 44 one gold dish weighing ten shekels, filled with incense; 45 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 46 one male goat for a sin offering; 47 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Eliasaph son of Deuel.

48 On the seventh day Elishama son of Ammihud,(AG) the leader of the people of Ephraim, brought his offering.

49 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 50 one gold dish weighing ten shekels, filled with incense; 51 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 52 one male goat for a sin offering; 53 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Elishama son of Ammihud.(AH)

54 On the eighth day Gamaliel son of Pedahzur,(AI) the leader of the people of Manasseh, brought his offering.

55 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 56 one gold dish weighing ten shekels, filled with incense; 57 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 58 one male goat for a sin offering; 59 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Gamaliel son of Pedahzur.

60 On the ninth day Abidan son of Gideoni,(AJ) the leader of the people of Benjamin, brought his offering.

61 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 62 one gold dish weighing ten shekels, filled with incense; 63 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 64 one male goat for a sin offering; 65 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Abidan son of Gideoni.

66 On the tenth day Ahiezer son of Ammishaddai,(AK) the leader of the people of Dan, brought his offering.

67 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 68 one gold dish weighing ten shekels, filled with incense; 69 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 70 one male goat for a sin offering; 71 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Ahiezer son of Ammishaddai.

72 On the eleventh day Pagiel son of Okran,(AL) the leader of the people of Asher, brought his offering.

73 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 74 one gold dish weighing ten shekels, filled with incense; 75 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 76 one male goat for a sin offering; 77 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Pagiel son of Okran.

78 On the twelfth day Ahira son of Enan,(AM) the leader of the people of Naphtali, brought his offering.

79 His offering was one silver plate weighing a hundred and thirty shekels and one silver sprinkling bowl weighing seventy shekels, both according to the sanctuary shekel, each filled with the finest flour mixed with olive oil as a grain offering; 80 one gold dish weighing ten shekels, filled with incense; 81 one young bull, one ram and one male lamb a year old for a burnt offering; 82 one male goat for a sin offering; 83 and two oxen, five rams, five male goats and five male lambs a year old to be sacrificed as a fellowship offering. This was the offering of Ahira son of Enan.

84 These were the offerings of the Israelite leaders for the dedication of the altar when it was anointed:(AN) twelve silver plates, twelve silver sprinkling bowls(AO) and twelve gold dishes.(AP) 85 Each silver plate weighed a hundred and thirty shekels, and each sprinkling bowl seventy shekels. Altogether, the silver dishes weighed two thousand four hundred shekels,[e] according to the sanctuary shekel.(AQ) 86 The twelve gold dishes filled with incense weighed ten shekels each, according to the sanctuary shekel.(AR) Altogether, the gold dishes weighed a hundred and twenty shekels.[f] 87 The total number of animals for the burnt offering(AS) came to twelve young bulls, twelve rams and twelve male lambs a year old, together with their grain offering.(AT) Twelve male goats were used for the sin offering.(AU) 88 The total number of animals for the sacrifice of the fellowship offering(AV) came to twenty-four oxen, sixty rams, sixty male goats and sixty male lambs(AW) a year old. These were the offerings for the dedication of the altar after it was anointed.(AX)

89 When Moses entered the tent of meeting(AY) to speak with the Lord,(AZ) he heard the voice speaking to him from between the two cherubim above the atonement cover(BA) on the ark of the covenant law.(BB) In this way the Lord spoke to him.

Footnotes

  1. Numbers 7:13 That is, about 3 1/4 pounds or about 1.5 kilograms; also elsewhere in this chapter
  2. Numbers 7:13 That is, about 1 3/4 pounds or about 800 grams; also elsewhere in this chapter
  3. Numbers 7:14 That is, about 4 ounces or about 115 grams; also elsewhere in this chapter
  4. Numbers 7:16 Or purification offering; also elsewhere in this chapter
  5. Numbers 7:85 That is, about 60 pounds or about 28 kilograms
  6. Numbers 7:86 That is, about 3 pounds or about 1.4 kilograms