Add parallel Print Page Options

ئاشتبوونەوەی هۆشەع لەگەڵ ژنەکەی

یەزدان پێی فەرمووم: «دیسان بڕۆ ژنەکەت خۆشبوێتەوە، هەرچەندە خاوەنی دۆستە و داوێنپیسە، وەک خۆشەویستی یەزدان بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەوانیش ڕوویان لە خوداکانی دیکە کردووە و نانی کشمیشیان[a] خۆشدەوێت.»

منیش دیسان بە پازدە شاقل زیو و بارێک و دوو قەزناخ[b] جۆ کڕیمەوە، پێم گوت: «ماوەیەکی درێژ لەگەڵ من دەژیت، بێ ئەوەی داوێنپیسی بکەیت و بۆ هیچ پیاوێک بیت، هەروەها منیش بە هەمان شێوە دەبم بۆت.»

ئەمەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی درێژ نەوەی ئیسرائیل بەبێ پاشا یان میر، بەبێ قوربانی و بەردە تەرخانکراوەکان[c]، بەبێ ئێفۆد و تەرافیم[d] دەمێننەوە. پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن.

Footnotes

  1. 3‏:1 نانی کشمیش بۆ بەعل پێشکەش دەکرا وەک سوپاسگوزاری بۆ دروێنە و خەرمان.‏
  2. 3‏:2 نزیکەی 330 کیلۆگرام.‏
  3. 3‏:4 بەردی بە ستوونی دانراو بۆ پەرستن. بڕوانە دواوتار 16‏:21‏-22.‏
  4. 3‏:4 ئێفۆد، لە دەرچوون 28‏:12‏‏دا ئەم جلوبەرگە هێمای نوێنەرایەتی کاهین بوو بۆ گەلی خودا، بەڵام تەرافیم‏ جۆرێک بت بووە لەناو ماڵەوە، لە شێوەی مرۆڤ بووە. دەشێت لەو سەردەمەدا گەلی ئیسرائیل لە نەریتی ئایینەکانی دیکەوە وەریانگرتبێ.‏