Add parallel Print Page Options

ڕزگاربوون لە تووڕەیی خودا

کەواتە، لەبەر ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان کراوین، لە ڕێگەی عیسای مەسیحی گەورەمانەوە لەگەڵ خودا ئاشتیمان هەیە، لە ڕێگەی ئەویشەوە ڕێپێدراویێتیمان[a] وەرگرت بەهۆی باوەڕ بێینە ناو ئەم نیعمەتەی کە ئێستا تێیدا نیشتەجێین. شانازیش بە هیوای شکۆی خودا دەکەین. تەنها ئەمە نا، بەڵکو لە تەنگانەشدا شانازی دەکەین، دەزانین تەنگانە دانبەخۆداگرتن دروستدەکات، دانبەخۆداگرتنیش ئەزموون، ئەزموونیش هیوا، هیواش نابێتە هۆی شەرمەزاری، چونکە خۆشەویستی خودا[b] ڕژاوەتە ناو دڵمان، بە ڕۆحی پیرۆز کە پێمان دراوە.

کاتێک هێشتا لاواز بووین، مەسیح لە کاتی دیاریکراودا لە پێناو گوناهباران مرد. لەبەر ئەوەی بە دەگمەن کەسێک لە پێناوی مرۆڤێکی ڕاستودروست دەمرێت، لەوانەیە لە پێناوی مرۆڤێکی باش کەسێک بوێرێت بمرێت. بەڵام خودا خۆشەویستی خۆی بۆ دەرخستین، بەوەی مەسیح لە پێناوی ئێمەدا مرد، کاتێک هێشتا گوناهبار بووین.

ئێستاش کە بە خوێنی ئەو بێتاوان کراوین، لە ڕێگەی ئەوەوە چەندە زیاتر لە تووڕەیی خودا ڕزگار دەبین![c] 10 چونکە ئەگەر کاتێک دوژمن بووین لەگەڵ خودا، بە مردنی کوڕەکەی ئاشت بووینەوە، ئەی دوای ئەوەی کە ئاشت بووینەوە چەند زیاتر بە ژیانی ئەو ڕزگار دەبین! 11 نەک تەنها ئەمە، بەڵکو بەهۆی عیسای مەسیحی گەورەمانەوە شانازی بە خودا دەکەین، ئەوەی ئێستا بەهۆیەوە ئاشتبوونەوەمان وەرگرتووە.

ئادەم و مەسیح

12 لەبەر ئەمە، چۆن لە ڕێگەی مرۆڤێکەوە گوناه هاتە جیهان، لە ڕێگەی گوناهیشەوە مردن، بەم شێوەیە مردن هەموو خەڵکی گرتەوە، لەبەر ئەوەی هەموو گوناهیان کرد.

13 بێگومان، پێش هاتنی تەورات گوناه لە جیهاندا بوو، بەڵام کە تەورات نەبێت گوناه ناژمێردرێت. 14 کەچی مردن لە ئادەمەوە هەتا موسا حوکمڕانی دەکرد، تەنانەت بەسەر ئەوانەشەوە کە لە شێوەی یاخیبوونەکەی ئادەم گوناهیان نەکردبوو، کە نموونەی ئەو کەسەیە کە دێت[d].

15 بەڵام دیاری وەکو گوناه نییە. ئەگەر زۆر کەس بە گوناهی کەسێک مردن، جا چەند زیاتر نیعمەتی خودا و دیارییەکە بەهۆی نیعمەتی مرۆڤێکەوە کە عیسای مەسیحە، بەسەر زۆر کەس ڕژا. 16 هەروەها ئەو دیارییە وەک ئەنجامی گوناهی مرۆڤێک نییە: چونکە حوکمدان لە یەک گوناهەوە تاوانبارکردنی هێنایە کایەوە، بەڵام دیاری لە گوناهی زۆرەوە بێتاوانیی هێنایە کایەوە. 17 ئەگەر بە گوناهی کەسێک، مردن لە ڕێگەی ئەو کەسەوە حوکمڕانی کرد، ئیتر چەند زیاتر ئەوانەی پڕیی نیعمەت و دیاری ڕاستودروستی[e] وەردەگرن، لە ژیاندا حوکمڕانی دەکەن بە کەسێک کە عیسای مەسیحە.

18 کەواتە وەک چۆن بە یەک گوناه تاوانبارکردن بۆ هەموو مرۆڤ هاتە کایەوە، بە هەمان شێوە بە کارێکی ڕاستودروست بێتاوانکردن هاتە کایەوە کە ژیان بۆ هەموو مرۆڤ دەهێنێت. 19 لەبەر ئەوەی وەک چۆن بە یاخیبوونی کەسێک زۆر کەس گوناهبار کران، بە هەمان شێوە بە گوێڕایەڵی کەسێک زۆر کەس بێتاوان دەکرێن.

20 تەورات هات تاکو گوناه زۆر بێت. بەڵام لەکوێ گوناه زۆر بوو، نیعمەت زۆر زیاتر بوو، 21 تاکو چۆن گوناه بە مردن حوکمڕانی کرد، ئاواش بە ڕاستودروستی نیعمەت حوکمڕانی دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی بە عیسای مەسیحی گەورەمان.

Footnotes

  1. 5‏:2 بڕوانە ئەفەسۆس 2‏:18‏‏.‏
  2. 5‏:5 خۆشەویستی خودا بۆ ئێمە.‏
  3. 5‏:9 لە تووڕەیی داهاتوو.‏
  4. 5‏:14 مەبەستی لە مەسیحە.‏
  5. 5‏:17 مەبەست لە بێتاوانی و ژیانی عیسای مەسیحە.‏

Peace and Hope

Therefore, since we have been justified(A) through faith,(B) we[a] have peace(C) with God through our Lord Jesus Christ,(D) through whom we have gained access(E) by faith into this grace in which we now stand.(F) And we[b] boast in the hope(G) of the glory of God. Not only so, but we[c] also glory in our sufferings,(H) because we know that suffering produces perseverance;(I) perseverance, character; and character, hope. And hope(J) does not put us to shame, because God’s love(K) has been poured out into our hearts through the Holy Spirit,(L) who has been given to us.

You see, at just the right time,(M) when we were still powerless,(N) Christ died for the ungodly.(O) Very rarely will anyone die for a righteous person, though for a good person someone might possibly dare to die. But God demonstrates his own love for us in this: While we were still sinners, Christ died for us.(P)

Since we have now been justified(Q) by his blood,(R) how much more shall we be saved from God’s wrath(S) through him! 10 For if, while we were God’s enemies,(T) we were reconciled(U) to him through the death of his Son, how much more, having been reconciled, shall we be saved through his life!(V) 11 Not only is this so, but we also boast in God through our Lord Jesus Christ, through whom we have now received reconciliation.(W)

Death Through Adam, Life Through Christ

12 Therefore, just as sin entered the world through one man,(X) and death through sin,(Y) and in this way death came to all people, because all sinned(Z)

13 To be sure, sin was in the world before the law was given, but sin is not charged against anyone’s account where there is no law.(AA) 14 Nevertheless, death reigned from the time of Adam to the time of Moses, even over those who did not sin by breaking a command, as did Adam,(AB) who is a pattern of the one to come.(AC)

15 But the gift is not like the trespass. For if the many died by the trespass of the one man,(AD) how much more did God’s grace and the gift that came by the grace of the one man, Jesus Christ,(AE) overflow to the many! 16 Nor can the gift of God be compared with the result of one man’s sin: The judgment followed one sin and brought condemnation, but the gift followed many trespasses and brought justification. 17 For if, by the trespass of the one man, death(AF) reigned through that one man, how much more will those who receive God’s abundant provision of grace and of the gift of righteousness reign in life(AG) through the one man, Jesus Christ!

18 Consequently, just as one trespass resulted in condemnation for all people,(AH) so also one righteous act resulted in justification(AI) and life(AJ) for all people. 19 For just as through the disobedience of the one man(AK) the many were made sinners,(AL) so also through the obedience(AM) of the one man the many will be made righteous.

20 The law was brought in so that the trespass might increase.(AN) But where sin increased, grace increased all the more,(AO) 21 so that, just as sin reigned in death,(AP) so also grace(AQ) might reign through righteousness to bring eternal life(AR) through Jesus Christ our Lord.

Footnotes

  1. Romans 5:1 Many manuscripts let us
  2. Romans 5:2 Or let us
  3. Romans 5:3 Or let us