Add parallel Print Page Options

بەڵێنی گەڕانەوە

33 یەرمیا کە هێشتا لە حەوشەی پاسەوانەکان بەند کرابوو، دووبارە فەرمایشتی یەزدانی بۆ هاتەوە: «یەزدانی دروستکەری زەوی کە شێوەی کێشاوە هەتا بیچەسپێنێت، ناوی یەزدانە، ئەمە دەفەرموێت: ”بانگم بکە، وەڵامت دەدەمەوە و شتە مەزنەکانت پێ ڕادەگەیەنم، شتە پەی پێ نەبراوەکان کە نایانزانیت.“ چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سەبارەت بە خانووەکانی ئەم شارە و کۆشکەکانی پاشاکانی یەهودا، ئەوانەی تێکدران بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەتەرێز و شمشێر لە جەنگی دژی بابلییەکان، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”پڕ بکرێن لە لاشەی ئەو کەسانەی بە تووڕەیی و بە جۆشی خۆم لێم دان، ئەوانەی لەبەر هەموو خراپەکانی ئەوان ڕووی خۆم لەم شارە وەرگێڕا.

«”لەگەڵ ئەوەشدا من تەندروستی و چاکبوونەوەی بۆ دێنم، گەلەکەم چاک دەکەمەوە، ئاشتی و ئارامییەکی فراوانیان بۆ فەراهەم دەکەم. یەهودا و ئیسرائیل لە ڕاپێچکراوی دەهێنمەوە و وەک پێشوویان بنیادیان دەنێمەوە. پاکیان دەکەمەوە لە هەموو گوناهەکانیان کە لە دژی من کردوویانە، لە هەموو گوناه و یاخیبوونەکانیان خۆشدەبم کە لە دژی من کردوویانە. جا ئەم شارە بۆم دەبێتە ناوبانگ و شادی، ستایشکردن و شانازی، لەلای هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی کە ئەم هەموو چاکەیە دەبیستنەوە من بۆی دەکەم. جا دەترسن و لەرز دەیانگرێت، لەبەر هەموو ئەو چاکەیە و هەموو ئەو ئاشتییەی کە من بۆی فەراهەم دەکەم.“

10 «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”سەبارەت بەم شوێنەی ئێوە دەڵێن، ’وێرانە، بێ مرۆڤ و بێ ئاژەڵە.‘ بەڵام شارۆچکەکانی یەهودا و شەقامەکانی ئۆرشەلیم وێرانن، بێ مرۆڤ و بێ دانیشتووان و بێ ئاژەڵن، 11 دەنگی شادی و دەنگی خۆشی دەبیسترێت، دەنگی زاوا و دەنگی بووک، دەنگی ئەوانەی قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدان، کە دەڵێن:

«”’ستایشی یەزدانی سوپاسالار بکەن،
    چونکە یەزدان چاکە،
    خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.‘

یەزدان دەفەرموێت، ڕاپێچکراوی خاکەکە دەگەڕێنمەوە و وەک پێشتریان لێدەکەمەوە.“

12 «یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”لەم شوێنە وێرانەدا کە بێ مرۆڤ و بێ ئاژەڵە، جارێکی دیکە لە هەموو شارۆچکەکانی جێی شەوینی شوانەکان و مانەوەی مەڕەکانی لێ دەبێت. 13 لە شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکان و زوورگەکانی خۆرئاوا و نەقەب و خاکی بنیامین، دەوروبەری ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا، جارێکی دیکە مەڕ بەژێر دەستی ئەوەدا تێدەپەڕێت کە دەیانژمێرێت.[a]“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.»

14 یەزدان دەفەرموێت: «”ڕۆژێک دێت، ئەو بەڵێنە چاکە دەهێنمە دی کە سەبارەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا فەرمووبووم.

15 «”لەو سەردەمەدا و لەو کاتەدا
    لقێکی ڕاستودروست بۆ داود دەردەکەم،
    جا ڕاستودروستی و دادپەروەری لەسەر زەوی پەیڕەو دەکات.
16 لەو ڕۆژانەدا یەهودا ڕزگاری دەبێت و
    ئۆرشەلیم بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت.
ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت:
    یەزدان ڕاستودروستیمانە.“»

17 «چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”پیاو لە داود نابڕێت بۆ دانیشتن لەسەر تەختی بنەماڵەی ئیسرائیل. 18 لە کاهینە لێڤییەکانیش پیاو نابڕێت لەبەردەمم بۆ بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن، سووتاندنی پێشکەشکراوی دانەوێڵە و ئامادەکردنی قوربانی سەربڕاو.“»

19 هەروەها فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: 20 «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر بتوانن پەیمانەکەم لەگەڵ ڕۆژ و لەگەڵ شەودا بشکێنن، تاکو ئیتر ڕۆژ و شەو لە کاتی خۆیاندا نەبن، 21 ئەوسا دەکرێ پەیمانەکەم لەگەڵ داودی بەندەم بشکێنرێت و کوڕی نەبێت بۆ ئەوەی لەسەر تەختەکەی ببێتە پاشا، هەروەها لەگەڵ لێڤییە کاهینەکانی خزمەتکارانم. 22 هەروەک چۆن ئەستێرەکانی ئاسمان ناژمێردرێن و لمی دەریا ئامار ناکرێت، ئاوا نەوەی داودی بەندەم و لێڤییە خزمەتکارەکانم زیاد دەکەم.“»

23 ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: 24 «نەتبینیوە ئەم گەلە باسی چی دەکەن و دەڵێن: ”ئەو دوو خێڵەی[b] یەزدان هەڵیبژاردن، ڕەتی کردنەوە.“ ئینجا سووکایەتییان بە گەلەکەم کرد، وەک ئەوەی ئیتر نەتەوە نەبێت لەبەردەمیان. 25 یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر پەیمانی خۆمم لەگەڵ ڕۆژ و شەو و فەرزەکانی ئاسمان و زەوی نەبەست، 26 ئەوسا نەوەی یاقوب و داودی بەندەم ڕەت دەکەمەوە و لە نەوەکەی ئەو فەرمانڕەوایان بەسەر نەوەی ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبەوە دانانێم، چونکە من ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە و بەزەییم پێیاندا دێتەوە.“»

Footnotes

  1. 33‏:13 نیشانەیە بۆ هەبوونی ئاشتی و گەشەسەندنی خاکەکە.‏
  2. 33‏:24 مەبەستی لە نەوەکانی یاقوب و داودە، بڕوانە ئایەتی 26.‏

Promise of Restoration

33 While Jeremiah was still confined(A) in the courtyard(B) of the guard, the word of the Lord came to him a second time:(C) “This is what the Lord says, he who made the earth,(D) the Lord who formed it and established it—the Lord is his name:(E) ‘Call(F) to me and I will answer you and tell you great and unsearchable(G) things you do not know.’ For this is what the Lord, the God of Israel, says about the houses in this city and the royal palaces of Judah that have been torn down to be used against the siege(H) ramps(I) and the sword in the fight with the Babylonians[a]: ‘They will be filled with the dead bodies of the people I will slay in my anger and wrath.(J) I will hide my face(K) from this city because of all its wickedness.

“‘Nevertheless, I will bring health and healing to it; I will heal(L) my people and will let them enjoy abundant peace(M) and security. I will bring Judah(N) and Israel back from captivity[b](O) and will rebuild(P) them as they were before.(Q) I will cleanse(R) them from all the sin they have committed against me and will forgive(S) all their sins of rebellion against me. Then this city will bring me renown,(T) joy, praise(U) and honor(V) before all nations on earth that hear of all the good things I do for it; and they will be in awe and will tremble(W) at the abundant prosperity and peace I provide for it.’

10 “This is what the Lord says: ‘You say about this place, “It is a desolate waste, without people or animals.”(X) Yet in the towns of Judah and the streets of Jerusalem that are deserted,(Y) inhabited by neither people nor animals, there will be heard once more 11 the sounds of joy and gladness,(Z) the voices of bride and bridegroom, and the voices of those who bring thank offerings(AA) to the house of the Lord, saying,

“Give thanks to the Lord Almighty,
    for the Lord is good;(AB)
    his love endures forever.”(AC)

For I will restore the fortunes(AD) of the land as they were before,(AE)’ says the Lord.

12 “This is what the Lord Almighty says: ‘In this place, desolate(AF) and without people or animals(AG)—in all its towns there will again be pastures for shepherds to rest their flocks.(AH) 13 In the towns of the hill(AI) country, of the western foothills and of the Negev,(AJ) in the territory of Benjamin, in the villages around Jerusalem and in the towns of Judah, flocks will again pass under the hand(AK) of the one who counts them,’ says the Lord.

14 “‘The days are coming,’ declares the Lord, ‘when I will fulfill the good promise(AL) I made to the people of Israel and Judah.

15 “‘In those days and at that time
    I will make a righteous(AM) Branch(AN) sprout from David’s line;(AO)
    he will do what is just and right in the land.
16 In those days Judah will be saved(AP)
    and Jerusalem will live in safety.(AQ)
This is the name by which it[c] will be called:(AR)
    The Lord Our Righteous Savior.’(AS)

17 For this is what the Lord says: ‘David will never fail(AT) to have a man to sit on the throne of Israel, 18 nor will the Levitical(AU) priests(AV) ever fail to have a man to stand before me continually to offer burnt offerings, to burn grain offerings and to present sacrifices.(AW)’”

19 The word of the Lord came to Jeremiah: 20 “This is what the Lord says: ‘If you can break my covenant with the day(AX) and my covenant with the night, so that day and night no longer come at their appointed time,(AY) 21 then my covenant(AZ) with David my servant—and my covenant with the Levites(BA) who are priests ministering before me—can be broken and David will no longer have a descendant to reign on his throne.(BB) 22 I will make the descendants of David my servant and the Levites who minister before me as countless(BC) as the stars in the sky and as measureless as the sand on the seashore.’”

23 The word of the Lord came to Jeremiah: 24 “Have you not noticed that these people are saying, ‘The Lord has rejected the two kingdoms[d](BD) he chose’? So they despise(BE) my people and no longer regard them as a nation.(BF) 25 This is what the Lord says: ‘If I have not made my covenant with day and night(BG) and established the laws(BH) of heaven and earth,(BI) 26 then I will reject(BJ) the descendants of Jacob(BK) and David my servant and will not choose one of his sons to rule over the descendants of Abraham, Isaac and Jacob. For I will restore their fortunes[e](BL) and have compassion(BM) on them.’”

Footnotes

  1. Jeremiah 33:5 Or Chaldeans
  2. Jeremiah 33:7 Or will restore the fortunes of Judah and Israel
  3. Jeremiah 33:16 Or he
  4. Jeremiah 33:24 Or families
  5. Jeremiah 33:26 Or will bring them back from captivity