Add parallel Print Page Options

ئاگاداری بۆ سدقیا

34 کاتێک نەبوخودنەسری پاشای بابل و هەموو سوپاکەی و هەموو شانشینەکانی ئەو خاکانەی لەژێر دەستی فەرمانڕەوایەتی ئەودا بوون و هەموو گەلان لە دژی ئۆرشەلیم و هەموو شارۆچکەکانی دەجەنگین، یەزدان پەیامی بۆ یەرمیا نارد، فەرمووی: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بڕۆ قسە لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا بکە و پێی بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئەم شارە دەدەمە دەست پاشای بابلەوە و بە ئاگر دەیسووتێنێت. تۆش لە دەستی دەرباز نابیت، بەڵکو بەگرتن دەگیرێیت و دەدرێیتە دەستی ئەوەوە، چاوەکانت چاوەکانی پاشای بابل دەبینێت، ڕووبەڕوو قسەت لەگەڵ دەکات. پاشان دەچیتە بابل.

«”ئەی سدقیای پاشای یەهودا، گوێ لە بەڵێنی یەزدان بگرە، یەزدان ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بە تۆ: بە شمشێر نامریت، بە ئاشتی دەمریت. وەک چۆن خەڵکی بۆ ڕێزگرتن لە باوباپیرانی پاشاکانی پێش تۆ بخووریان دەسووتاند، ئاوا بۆ ڕێزگرتن لە تۆ بخوور دەسووتێنن، بە ’گەورە ڕۆ!‘ بۆت دەلاوێنەوە. یەزدان دەفەرموێت: من ئەو بەڵێنە دەدەم.“»

جا یەرمیای پێغەمبەر لە ئۆرشەلیم هەموو ئەم قسانەی بە سدقیای پاشای یەهودا گوت، لەو کاتەی سوپاکەی پاشای بابل کەوتە جەنگەوە لە دژی ئۆرشەلیم و ئەو شارانەی دیکەی یەهودا کە مابوونەوە، لە دژی لاخیش و عەزێقا، لە شارە قەڵابەندەکانی یەهودا تەنها ئەمانە مابوونەوە.

ئازادکردنی کۆیلەکان

ئەو پەیامەی لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات، دوای ئەوەی سدقیای پاشا پەیمانی لەگەڵ هەموو گەل بەست کە لە ئۆرشەلیم بوون بۆ ڕاگەیاندنی ئازادکردنی کۆیلە. هەرکەسە کۆیلە عیبرانییەکەی و کەنیزە عیبرانییەکەی خۆی ئازاد بکات، بۆ ئەوەی کەس ئەو برا و خوشکە جولەکەیەی نەکات بە کۆیلە. 10 پیاوە گەورەکان و هەموو گەل هاتنە ناو پەیمانەکەوە و ڕازی بوون بەوەی هەرکەسە و دەبێت کۆیلە و کەنیزەکەی خۆی ئازاد بکات و ئیتر کەس نەیانکات بە کۆیلە، گوێڕایەڵ بوون و بەڕەڵایان کردن. 11 بەڵام پاشان گەڕانەوە، ئەو کۆیلە و کەنیزانەی ئازادیان کردبوون جارێکی دیکە کردیاننەوە بە کۆیلە و کەنیزە.

12 ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: 13 «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من لەگەڵ باوباپیرانتان پەیمانم بەست، ئەو ڕۆژەی لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان لە خاکی کۆیلایەتییەوە، فەرمووم: 14 ”لە کۆتایی حەوت ساڵدا هەرکەسە و دەبێت ئەو عیبرانییە ئازاد بکات و بەڕەڵا بکات کە خۆی بە ئێوە فرۆشتووە و شەش ساڵ خزمەتی کردوون.“[a] بەڵام باوکانتان گوێیان لێ نەگرتم و گوێیان شل نەکرد. 15 ئەمڕۆ ئێوە تۆبەتان کرد و ئەوەی لەبەرچاوی من ڕاست بوو کردتان، هەرکەسە و ئازادکردنی بۆ هاونیشتیمانییەکەی ڕاگەیاند، لەو ماڵەی ناوی منی هەڵگرتووە پەیمانتان بەست. 16 بەڵام پاشان هەڵگەڕانەوە و ناوی منتان زڕاند، هەریەکەتان کۆیلە و کەنیزەکەی گەڕاندەوە، ئەوانەی ئازادتان کردبوون چییان بوێ بۆ خۆیان بیکەن، ناچارتان کردن ببنەوە کۆیلە و کەنیزەتان.

17 «لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون بۆ ئەوەی هەرکەسە و ئازادکردنی هاونیشتیمانییەکەی ڕابگەیەنێت، من ”ئازادی“ بۆ ئێوە ڕادەگەیەنم، ”ئازادی“ بۆ ئەوەی بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناوبچن. وا دەکەم هەموو شانشینەکانی زەوی لێتان بتۆقن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 18 ئەو کەسانەی کە پەیمانەکەی منیان شکاند، ئەوانەی بەندەکانی ئەو پەیمانەیان جێبەجێ نەکرد کە لەبەردەمی من بەستیان، وەک ئەو گوێرەکەیەیان لێدەکەم کە دوو لەتیان کرد و بەناو دوو لەتەکەیدا تێپەڕین.[b] 19 پیاوە گەورەکانی یەهودا و پیاوە گەورەکانی ئۆرشەلیم و کاربەدەستان و کاهینان و هەموو گەلی خاکەکە، ئەوانەی بەناو دوو لەتی جوانەگادا تێپەڕین، 20 دەیاندەمە دەست دوژمنەکانیان کە دەیانەوێ بیانکوژن. تەرمەکانیان دەبێت بە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی.

21 «سدقیای پاشای یەهودا و پیاوە گەورەکانیشی دەدەمە دەست دوژمنەکانیان کە دەیانەوێ بیانکوژن، دەیاندەمە دەست سوپاکەی پاشای بابل، ئەوانەی لە کۆڵتان بوونەتەوە. 22 من فەرمان دەدەم بابلییەکان بگەڕێنەوە ئەم شارە و لە دژی بجەنگن. ئەم شارە دەگرن و بە ئاگر دەیسووتێنن، شارۆچکەکانی یەهوداش وێران دەکەم و ئاوەدانی تێدا نامێنێت.»

            ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

Footnotes

  1. 34‏:14 بڕوانە دواوتار 15‏:12‏‏
  2. 34‏:18 وەک نیشانەی بەستنی پەیمان گوێرەکەیەک پارچە کراوە بۆ دوو بەش و جیا کراوەتەوە، هەروەها ئەو کەسەی پەیمانەکە دەبەستێت بە نێوان دوو بەشەکەدا تێدەپەڕێت و دەڵێت ئەگەر دڵسۆز نەبم بۆ پەیمانەکە منیش وەک ئەوەم لێبێت. بڕوانە پەیدابوون 15‏:9‏-19.‏‏

Warning to Zedekiah

34 While Nebuchadnezzar king of Babylon and all his army and all the kingdoms and peoples(A) in the empire he ruled were fighting against Jerusalem(B) and all its surrounding towns, this word came to Jeremiah from the Lord: “This is what the Lord, the God of Israel, says: Go to Zedekiah(C) king of Judah and tell him, ‘This is what the Lord says: I am about to give this city into the hands of the king of Babylon, and he will burn it down.(D) You will not escape from his grasp but will surely be captured and given into his hands.(E) You will see the king of Babylon with your own eyes, and he will speak with you face to face. And you will go to Babylon.

“‘Yet hear the Lord’s promise to you, Zedekiah king of Judah. This is what the Lord says concerning you: You will not die by the sword;(F) you will die peacefully. As people made a funeral fire(G) in honor of your predecessors, the kings who ruled before you, so they will make a fire in your honor and lament, “Alas,(H) master!” I myself make this promise, declares the Lord.’”

Then Jeremiah the prophet told all this to Zedekiah king of Judah, in Jerusalem, while the army of the king of Babylon was fighting against Jerusalem and the other cities of Judah that were still holding out—Lachish(I) and Azekah.(J) These were the only fortified cities left in Judah.

Freedom for Slaves

The word came to Jeremiah from the Lord after King Zedekiah had made a covenant with all the people(K) in Jerusalem to proclaim freedom(L) for the slaves. Everyone was to free their Hebrew slaves, both male and female; no one was to hold a fellow Hebrew in bondage.(M) 10 So all the officials and people who entered into this covenant agreed that they would free their male and female slaves and no longer hold them in bondage. They agreed, and set them free. 11 But afterward they changed their minds(N) and took back the slaves they had freed and enslaved them again.

12 Then the word of the Lord came to Jeremiah: 13 “This is what the Lord, the God of Israel, says: I made a covenant with your ancestors(O) when I brought them out of Egypt, out of the land of slavery.(P) I said, 14 ‘Every seventh year each of you must free any fellow Hebrews who have sold themselves to you. After they have served you six years, you must let them go free.’[a](Q) Your ancestors, however, did not listen to me or pay attention(R) to me. 15 Recently you repented and did what is right in my sight: Each of you proclaimed freedom to your own people.(S) You even made a covenant before me in the house that bears my Name.(T) 16 But now you have turned around(U) and profaned(V) my name; each of you has taken back the male and female slaves you had set free to go where they wished. You have forced them to become your slaves again.

17 “Therefore this is what the Lord says: You have not obeyed me; you have not proclaimed freedom to your own people. So I now proclaim ‘freedom’ for you,(W) declares the Lord—‘freedom’ to fall by the sword, plague(X) and famine.(Y) I will make you abhorrent to all the kingdoms of the earth.(Z) 18 Those who have violated my covenant(AA) and have not fulfilled the terms of the covenant they made before me, I will treat like the calf they cut in two and then walked between its pieces.(AB) 19 The leaders of Judah and Jerusalem, the court officials,(AC) the priests and all the people of the land who walked between the pieces of the calf, 20 I will deliver(AD) into the hands of their enemies who want to kill them.(AE) Their dead bodies will become food for the birds and the wild animals.(AF)

21 “I will deliver Zedekiah(AG) king of Judah and his officials(AH) into the hands of their enemies(AI) who want to kill them, to the army of the king of Babylon,(AJ) which has withdrawn(AK) from you. 22 I am going to give the order, declares the Lord, and I will bring them back to this city. They will fight against it, take(AL) it and burn(AM) it down. And I will lay waste(AN) the towns of Judah so no one can live there.”

Footnotes

  1. Jeremiah 34:14 Deut. 15:12