Add parallel Print Page Options

دابەشکردنی خاکی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون

14 لە خاکی کەنعان، نەوەی ئیسرائیل ئەمەیان بۆ بوو بە میرات، ئەوەی ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و سەرۆکەکانی باوکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل بەسەریاندا دابەشکردن وەک میرات. میراتەکەیان بە تیروپشک بوو بۆ نۆ هۆزەکە و نیو هۆزەکە، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دا. موسا میراتی دوو هۆزەکە و نیو هۆزەکەی لەوبەری ڕووباری ئوردوندا بەلای ڕۆژهەڵاتدا دابوو، بەڵام لەناو ئەواندا هیچ میراتی بە لێڤییەکان نەدا، چونکە نەوەی یوسف دوو هۆز بوون، مەنەشە و ئەفرایم، هەروەها لە خاکەکەدا هیچ بەشێکیان بە لێڤییەکان نەدا، تەنها چەند شارۆچکەیەک نەبێت بۆ نیشتەجێبوون و دەوروبەری شارۆچکەکان، بۆ لەوەڕگای ڕەشەوڵاخ و مەڕوماڵاتیان. هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو، نەوەی ئیسرائیل ئاوایان کرد و خاکەکەیان دابەش کرد.

حەبرۆن بە کالێب دەدرێت

ئینجا نەوەی یەهودا لە گلگالدا چوونە پێش بۆ لای یەشوع، کالێبی کوڕی یەفونەی قەنیزی بە یەشوعی گوت: «تۆ ئەو قسەیە دەزانیت کە یەزدان لە قادێش بەرنێعدا لەبارەی من و تۆوە بە موسای پیاوی خودای فەرموو، لەو کاتەدا کە موسای بەندەی یەزدان منی لە قادێش بەرنێعەوە نارد بۆ ئەوەی سیخوڕیەتی خاکەکە بکەم، تەمەنم چل ساڵ بوو، منیش گەڕامەوە و ئەو هەواڵەی لە دڵمدا بوو پێم ڕاگەیاند. هەرچەندە براکانم ئەوانەی لەگەڵ من بوون گەلیان ترساند، بەڵام من بە هەموو دڵمەوە بەدوای یەزدانی پەروەردگارم کەوتم. جا موسا لەو ڕۆژە سوێندی خوارد: ”ئەو خاکەی تۆ پێت نایە سەری هەتاهەتایە دەبێتە میراتی خۆت و کوڕەکانت، چونکە بە هەموو دڵتەوە بەدوای یەزدانی پەروەردگارم کەوتیت.“[a]

10 «ئێستا تەماشا بکە، یەزدان هەروەک فەرمووی، ئەم چل و پێنج ساڵە منی بە زیندوویی هێشتووەتەوە، لەو کاتەوە کە یەزدان بەم قسانە لەگەڵ موسادا دوا، کاتێک ئیسرائیل بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشت. ئێستاش ئەوەتا تەمەنم هەشتا و پێنج ساڵە! 11 هێشتا هەتا ئەمڕۆش هێزم لەبەردا ماوە، هەروەک ئەو ڕۆژەی کە موسا منی نارد، ئەو کاتە هێزم چۆن بوو، ئێستاش هەمان هێزی هاتوچۆکردنی جەنگم هەیە. 12 ئێستاش ئەم ناوچە شاخاوییانەم بدەرێ کە یەزدان لەو ڕۆژەدا بەڵێنی پێدام، چونکە تۆ لەو ڕۆژەدا بیستت کە عەناقییەکان لەوێن و شارەکانیان گەورە و قەڵابەند بوون. بەڵکو یەزدان یارمەتیم بدات، جا دەریاندەکەم، هەروەک یەزدان فەرمووی.»

13 یەشوعیش داوای بەرەکەتی بۆ کالێبی کوڕی یەفونە کرد و حەبرۆنی بە میرات پێدا. 14 لەبەر ئەوە حەبرۆن بووە میراتی کالێبی کوڕی یەفونەی قەنیزی هەتا ئەمڕۆش، چونکە بە هەموو دڵییەوە بەدوای یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل کەوت. 15 حەبرۆنیش پێشتر ناوی قیریەت ئەربەع بوو، ئەربەعیش گەورەترین پیاو بوو لەناو عەناقییەکان.

ئینجا خاکەکە لە جەنگ پشووی دا.

Footnotes

  1. 14‏:9 بڕوانە دواوتار 1‏:36‏.‏

Division of the Land West of the Jordan

14 Now these are the areas the Israelites received as an inheritance(A) in the land of Canaan, which Eleazar(B) the priest, Joshua son of Nun and the heads of the tribal clans of Israel(C) allotted(D) to them.(E) Their inheritances were assigned by lot(F) to the nine and a half tribes,(G) as the Lord had commanded through Moses. Moses had granted the two and a half tribes their inheritance east of the Jordan(H) but had not granted the Levites an inheritance among the rest,(I) for Joseph’s descendants had become two tribes—Manasseh and Ephraim.(J) The Levites received no share of the land but only towns to live in, with pasturelands for their flocks and herds.(K) So the Israelites divided the land, just as the Lord had commanded Moses.(L)

Allotment for Caleb

Now the people of Judah approached Joshua at Gilgal,(M) and Caleb son of Jephunneh(N) the Kenizzite said to him, “You know what the Lord said to Moses the man of God(O) at Kadesh Barnea(P) about you and me.(Q) I was forty years old when Moses the servant of the Lord sent me from Kadesh Barnea(R) to explore the land.(S) And I brought him back a report according to my convictions,(T) but my fellow Israelites who went up with me made the hearts of the people melt in fear.(U) I, however, followed the Lord my God wholeheartedly.(V) So on that day Moses swore to me, ‘The land on which your feet have walked will be your inheritance(W) and that of your children(X) forever, because you have followed the Lord my God wholeheartedly.’[a]

10 “Now then, just as the Lord promised,(Y) he has kept me alive for forty-five years since the time he said this to Moses, while Israel moved(Z) about in the wilderness. So here I am today, eighty-five years old!(AA) 11 I am still as strong(AB) today as the day Moses sent me out; I’m just as vigorous(AC) to go out to battle now as I was then. 12 Now give me this hill country that the Lord promised me that day.(AD) You yourself heard then that the Anakites(AE) were there and their cities were large and fortified,(AF) but, the Lord helping me, I will drive them out just as he said.”

13 Then Joshua blessed(AG) Caleb son of Jephunneh(AH) and gave him Hebron(AI) as his inheritance.(AJ) 14 So Hebron has belonged to Caleb son of Jephunneh the Kenizzite ever since, because he followed the Lord, the God of Israel, wholeheartedly.(AK) 15 (Hebron used to be called Kiriath Arba(AL) after Arba,(AM) who was the greatest man among the Anakites.)

Then the land had rest(AN) from war.

Footnotes

  1. Joshua 14:9 Deut. 1:36