Add parallel Print Page Options

گەڕانەوەی هۆزەکانی ڕۆژهەڵات

22 ئینجا یەشوع ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان و نیوە هۆزەکەی مەنەشەی بانگکرد و پێی گوتن: «ئێوە هەموو ئەو شتانەی کە موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کردبوون پاراستتان و لە هەموو ئەو شتانەش کە فەرمانم پێکردن گوێڕایەڵم بوون و بە درێژایی ئەو ڕۆژانە و هەتا ئەمڕۆش براکانی خۆتان بەجێ نەهێشت و بە وریاییەوە فەرمانی یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بەجێهێنا. ئێستاش کە یەزدانی پەروەردگارتان براکانی ئێوەی ئاسوودە کرد، هەروەک بەڵێنی پێدابوون، ئێستا بگەڕێنەوە ماڵەکانتان لەو خاکەی موڵکتانە، ئەوەی کە موسای بەندەی یەزدان لەوبەری ڕووباری ئوردون پێیدان. بەڵام زۆر ئاگاداربن بۆ کارکردن بەو ڕاسپاردە و فێرکردنەی کە موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کردن، کە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێت و هەموو ڕێگاکانی بگرنەبەر و فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن و دەستی پێوە بگرن، پڕ بە دڵ و لە ناختانەوە بیپەرستن.»

ئینجا یەشوع داوای بەرەکەتی بۆ کردن و ئەوانی ناردەوە، ئەوانیش بەرەو نشینگەکانی خۆیان چوون. پێشتر موسا لە باشان خاکی دابووە نیوە هۆزەکەی مەنەشە. یەشوعیش خاکی دابووە نیوەکەی دیکەی هۆزەکە لەگەڵ براکانیان لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون.[a] هەروەها کە یەشوع ئەوانی ناردەوە بۆ لای نشینگەکانیان، داوای بەرەکەتی بۆ کردن و پێی گوتن: «بە سامانێکی زۆرەوە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانتان و بە گاوگۆتاڵێکی زۆر و بە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و جلوبەرگێکی زۆرەوە، دەستکەوتی دوژمنەکانتان لەگەڵ براکانتان بەش بکەن.»

ئینجا نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشە گەڕانەوە، نەوەی ئیسرائیلیان لە شیلۆ لە خاکی کەنعان بەجێهێشت، بۆ ئەوەی بچنە خاکی گلعاد بۆ ئەو خاکەی موڵکی خۆیانە، ئەوەی دەستیان بەسەردا گرتبوو بەپێی فەرمانی یەزدان لە ڕێگەی موساوە.

10 کاتێک هاتنە گەلیلۆت کە نزیک ڕووباری ئوردونە لەناو خاکی کەنعان، نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشە لەوێ لەسەر ڕووباری ئوردون قوربانگایەکی گەورە و بەرچاویان بنیاد نا. 11 جا نەوەی ئیسرائیل بیستیان، ئەوەتا نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوە هۆزەکەی مەنەشە قوربانگایەکیان بەرامبەر خاکی کەنعان لە گەلیلۆتدا نزیک ڕووباری ئوردون بەرامبەر بە نەوەی ئیسرائیل بنیاد ناوە. 12 جا کە نەوەی ئیسرائیل ئەمەی بیستەوە، هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆ کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بۆ جەنگ لە دژی هۆزەکانی ئەوبەری ڕووباری ئوردون بڕۆن.

13 ئینجا نەوەی ئیسرائیل بۆ نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشە لە خاکی گلعاد، فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کاهین و 14 دە سەرۆکی لەگەڵ بوو، لە هەر هۆزێکی ئیسرائیل یەکێک، هەموویان گەورەی بنەماڵەکان بوون لەنێو تیرەکانی ئیسرائیل.

15 ئینجا هاتنە لای نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشە بۆ خاکی گلعاد و پێیان گوتن: 16 «هەموو کۆمەڵی یەزدان وا دەڵێن: ”ئەم ناپاکییە چییە کە دەرهەق بە خودای ئیسرائیل کردتان، بەوەی کە ئەمڕۆ لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە بە بنیادنانی قوربانگایەک بۆ خۆتان هەتا لە دژی یەزدان یاخی بن؟ 17 ئایا گوناهەکەی پەعۆر کەمە بۆمان؟ ئەوەی هەتا ئەمڕۆش لێی پاک نەبووینەتەوە و بووە هۆی دەرد لەناو کۆمەڵی یەزدان! 18 ئایا ئەمڕۆ ئێوەش لە یەزدان هەڵدەگەڕێنەوە؟

«”ئەگەر ئێوە ئەمڕۆ لە یەزدان یاخی بن، ئەویش سبەینێ لە هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل تووڕە دەبێت. 19 بەڵام ئەگەر خاکەکەی موڵکتان گڵاوە، بۆ خاکەکەی موڵکی یەزدان بپەڕنەوە کە چادری پەرستنی یەزدانی تێدایە و لەناو ئێمەدا میرات وەربگرن و لە یەزدان یاخی مەبن و لە دژی ئێمەش مەبن بە بنیادنانی قوربانگایەک بۆ خۆتان جیا لە قوربانگاکەی یەزدانی پەروەردگارمان. 20 کاتێک عاخانی کوڕی زەرەح ناپاکی کرد لە شتە تەرخانکراوەکاندا[b]، ئایا تووڕەیی یەزدان بەسەر هەموو کۆمەڵی ئیسرائیلدا نەباری؟ بەهۆی گوناهەکەیەوە تەنها خۆی لەناو نەچوو!“» [c]

21 ئینجا نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نیوەی هۆزی مەنەشە وەڵامیان دایەوە و بە سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیلیان گوت: 22 «خودای توانادار، یەزدانە! خودای توانادار، یەزدانە! ئەو دەزانێت و با ئیسرائیلیش بزانێت، ئەگەر ئەمە بە یاخیبوون و بە ناپاکی دەرهەق بە یەزدان کرابێت، ئەوا ئەمڕۆ ڕزگارمان مەکەن! 23 ئەگەر ئێمە ئەو قوربانگایەمان بۆ خۆمان بە مەبەستی هەڵگەڕانەوە لە یەزدان یان سەرخستنی قوربانی سووتاندن یان پێشکەشکراوی دانەوێڵە و یان بۆ کردنی قوربانی هاوبەشی لەسەری بنیاد ناوە، ئەوا با یەزدان خۆی سزامان بدات.

24 «نەخێر! بەڵکو ئەم کارەمان بەهۆی ئەم ترسەوە کردووە کە گوتمان، لەوانەیە سبەینێ نەوەکانتان بە نەوەکانمان بڵێن: ”ئێوە چ پەیوەندییەکتان بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیلەوە هەیە؟ 25 یەزدان ڕووباری ئوردونی کردووەتە سنووری نێوان ئێمە و ئێوە ئەی نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد! ئێوە هیچ بەشێکتان لە یەزداندا نییە.“ جا نەوەکانتان لەوانەیە نەوەکانمان بوەستێنن لە پەرستنی یەزدان.

26 «لەبەر ئەوە گوتمان: ”ئێمە بۆ خۆمان دروستی دەکەین، قوربانگایەک بنیاد دەنێین بەڵام بۆ قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو نا.“ 27 بەڵکو لەپاش خۆمان ئەوە ببێتە شایەت لەنێوان ئێمە و ئێوە و نەوەکانمان، بۆ ئەوەی یەزدان لە پیرۆزگاکەی خۆی بپەرستین بە قوربانی سووتاندنەکانمان و سەربڕدراوەکانمان و قوربانییەکانی هاوبەشیمان و لە داهاتوودا نەوەکانتان بە نەوەکانمان نەڵێن: ”ئێوە بەشتان لە یەزداندا نییە.“

28 «هەروەها گوتمان: ”کە لە داهاتوودا ئەمە بە خۆمان و نەوەکانمان دەڵێن، ئێمەش دەڵێین، بڕوانن هاوشێوەی قوربانگای یەزدان کە باوباپیرانمان کردوویانە، بەڵام بۆ قوربانی سووتاندن و سەربڕدراوەکان نییە، بەڵکو وەک شایەتە لەنێوان ئێمە و ئێوە.“

29 «ئەوە لە ئێمە بەدوور بێت، کە لە یەزدان یاخی بین و ئەمڕۆ لە یەزدان هەڵگەڕێینەوە بە بنیادنانی قوربانگایەک بۆ قوربانی سووتاندن یان پێشکەشکراوی دانەوێڵە یان سەربڕاو، بێجگە لە قوربانگای یەزدانی پەروەردگارمان ئەوەی لەبەردەم چادرەکەی پەرستنیەتی.»

30 جا کاتێک فینەحاسی کاهین و ڕابەرەکانی کۆمەڵ، سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، گوێیان لە قسەکانی نەوەی ڕەئوبێن و گاد و مەنەشە بوو، قسەکانیان قبوڵ کردن. 31 ئینجا فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کاهین بە نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد و نەوەی مەنەشەی گوت: «ئەمڕۆ زانیمان کە یەزدان لەگەڵماندایە، چونکە ئەم ناپاکییەتان دەرهەق بە یەزدان نەکردووە، ئێستا ئێوە نەوەی ئیسرائیلتان لە دەست یەزدان دەرباز کردووە.»

32 ئینجا فینەحاسی کوڕی ئەلعازاری کاهین و سەرۆکەکان لەلای نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گادەوە لە خاکی گلعادەوە بۆ لای نەوەی ئیسرائیل لە خاکی کەنعاندا گەڕانەوە و هەواڵیان پێدان. 33 جا نەوەی ئیسرائیلیش دڵخۆش بوون بەم هەواڵە و ستایشی خودایان کرد و بیریان لەوە نەکردەوە کە سەربکەون بۆیان بۆ جەنگ و بۆ تێکدانی ئەو خاکەی کە نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد تێیدا نیشتەجێن.

34 ئینجا نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد ناویان لە قوربانگاکە نا: «شایەتە لەنێوانمان کە یەزدان خودایە.»

Footnotes

  1. 22‏:7 بڕوانە سەرژمێری 32‏:20‏-33.‏‏
  2. 22‏:20 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان. لە کاتی شەڕدا دەستکەوتەکە دابەش ناکرێت و بەخشینەکە دەرئەنجامەکەی لەناوبردنی تەواوە.‏
  3. 22‏:20 بڕوانە بەشی 7.‏

Eastern Tribes Return Home

22 Then Joshua summoned the Reubenites, the Gadites and the half-tribe of Manasseh and said to them, “You have done all that Moses the servant of the Lord commanded,(A) and you have obeyed me in everything I commanded. For a long time now—to this very day—you have not deserted your fellow Israelites but have carried out the mission the Lord your God gave you. Now that the Lord your God has given them rest(B) as he promised, return to your homes(C) in the land that Moses the servant of the Lord gave you on the other side of the Jordan.(D) But be very careful to keep the commandment(E) and the law that Moses the servant of the Lord gave you: to love the Lord(F) your God, to walk in obedience to him, to keep his commands,(G) to hold fast to him and to serve him with all your heart and with all your soul.(H)

Then Joshua blessed(I) them and sent them away, and they went to their homes. (To the half-tribe of Manasseh Moses had given land in Bashan,(J) and to the other half of the tribe Joshua gave land on the west side(K) of the Jordan along with their fellow Israelites.) When Joshua sent them home, he blessed them,(L) saying, “Return to your homes with your great wealth—with large herds of livestock,(M) with silver, gold, bronze and iron,(N) and a great quantity of clothing—and divide(O) the plunder(P) from your enemies with your fellow Israelites.”

So the Reubenites, the Gadites and the half-tribe of Manasseh left the Israelites at Shiloh(Q) in Canaan to return to Gilead,(R) their own land, which they had acquired in accordance with the command of the Lord through Moses.

10 When they came to Geliloth(S) near the Jordan in the land of Canaan, the Reubenites, the Gadites and the half-tribe of Manasseh built an imposing altar(T) there by the Jordan. 11 And when the Israelites heard that they had built the altar on the border of Canaan at Geliloth near the Jordan on the Israelite side, 12 the whole assembly of Israel gathered at Shiloh(U) to go to war against them.

13 So the Israelites sent Phinehas(V) son of Eleazar,(W) the priest, to the land of Gilead—to Reuben, Gad and the half-tribe of Manasseh. 14 With him they sent ten of the chief men, one from each of the tribes of Israel, each the head of a family division among the Israelite clans.(X)

15 When they went to Gilead—to Reuben, Gad and the half-tribe of Manasseh—they said to them: 16 “The whole assembly of the Lord says: ‘How could you break faith(Y) with the God of Israel like this? How could you turn away from the Lord and build yourselves an altar in rebellion(Z) against him now? 17 Was not the sin of Peor(AA) enough for us? Up to this very day we have not cleansed ourselves from that sin, even though a plague fell on the community of the Lord! 18 And are you now turning away from the Lord?

“‘If you rebel against the Lord today, tomorrow he will be angry with the whole community(AB) of Israel. 19 If the land you possess is defiled, come over to the Lord’s land, where the Lord’s tabernacle(AC) stands, and share the land with us. But do not rebel against the Lord or against us by building an altar(AD) for yourselves, other than the altar of the Lord our God. 20 When Achan son of Zerah was unfaithful in regard to the devoted things,[a](AE) did not wrath(AF) come on the whole community(AG) of Israel? He was not the only one who died for his sin.’”(AH)

21 Then Reuben, Gad and the half-tribe of Manasseh replied to the heads of the clans of Israel: 22 “The Mighty One, God, the Lord! The Mighty One, God,(AI) the Lord!(AJ) He knows!(AK) And let Israel know! If this has been in rebellion or disobedience to the Lord, do not spare us this day. 23 If we have built our own altar to turn away from the Lord and to offer burnt offerings and grain offerings,(AL) or to sacrifice fellowship offerings on it, may the Lord himself call us to account.(AM)

24 “No! We did it for fear that some day your descendants might say to ours, ‘What do you have to do with the Lord, the God of Israel? 25 The Lord has made the Jordan a boundary between us and you—you Reubenites and Gadites! You have no share in the Lord.’ So your descendants might cause ours to stop fearing the Lord.

26 “That is why we said, ‘Let us get ready and build an altar—but not for burnt offerings or sacrifices.’ 27 On the contrary, it is to be a witness(AN) between us and you and the generations that follow, that we will worship the Lord at his sanctuary with our burnt offerings, sacrifices and fellowship offerings.(AO) Then in the future your descendants will not be able to say to ours, ‘You have no share in the Lord.’

28 “And we said, ‘If they ever say this to us, or to our descendants, we will answer: Look at the replica of the Lord’s altar, which our ancestors built, not for burnt offerings and sacrifices, but as a witness(AP) between us and you.’

29 “Far be it from us to rebel(AQ) against the Lord and turn away from him today by building an altar for burnt offerings, grain offerings and sacrifices, other than the altar of the Lord our God that stands before his tabernacle.(AR)

30 When Phinehas the priest and the leaders of the community—the heads of the clans of the Israelites—heard what Reuben, Gad and Manasseh had to say, they were pleased. 31 And Phinehas son of Eleazar, the priest, said to Reuben, Gad and Manasseh, “Today we know that the Lord is with us,(AS) because you have not been unfaithful to the Lord in this matter. Now you have rescued the Israelites from the Lord’s hand.”

32 Then Phinehas son of Eleazar, the priest, and the leaders returned to Canaan from their meeting with the Reubenites and Gadites in Gilead and reported to the Israelites.(AT) 33 They were glad to hear the report and praised God.(AU) And they talked no more about going to war against them to devastate the country where the Reubenites and the Gadites lived.

34 And the Reubenites and the Gadites gave the altar this name: A Witness(AV) Between Us—that the Lord is God.

Footnotes

  1. Joshua 22:20 The Hebrew term refers to the irrevocable giving over of things or persons to the Lord, often by totally destroying them.