Add parallel Print Page Options

ئەریحاش بەهۆی نەوەی ئیسرائیلەوە بە تەواوی داخرابوو، نە کەس دەچووە دەرەوە و نە کەسیش دەهاتە ژوورەوە.

جا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «بڕوانە من ئەریحا و پاشاکەی و پاڵەوانە شەڕکەرەکانی ئەوم داوەتە دەست تۆ. ئێوەش هەموو جەنگاوەرەکان بۆ ماوەی شەش ڕۆژ، ڕۆژی جارێک بە چواردەوری شارەکەدا دەسووڕێنەوە. حەوت کاهین حەوت کەڕەنای قۆچە بەران لەبەردەم سندوقەکەدا هەڵدەگرن و لە ڕۆژی حەوتەم حەوت جار بە چواردەوری شارەکەدا دەسووڕێنەوە و کاهینەکان کەڕەناکان لێدەدەن. کاتێک گوێتان لە دەنگی کەڕەناکان دەبێت، لەگەڵ درێژبوونەوەی فووکردن بە قۆچە بەرانەکاندا، هەموو گەل بە یەک دەنگ هاوارێکی بەرز دەکەن؛ ئیتر شوورای شارەکە دەڕمێت و هەموو گەل هەریەکە و لەلای خۆیەوە بەسەریدا دەدەن.»

جا یەشوعی کوڕی نون کاهینەکانی بانگکرد و پێی گوتن: «سندوقی پەیمان هەڵبگرن و با حەوت کاهینیش حەوت کەڕەنای قۆچە بەران لەپێش سندوقی یەزدان هەڵبگرن.» ئینجا بە گەلی گوت: «پێش بکەون و بە چواردەوری شارەکەدا بسووڕێنەوە، با ئەوەی چەک بە دەستە لەپێش سندوقی یەزدانەوە بڕوات.»

هەروەک چۆن یەشوع فەرمانی بە گەل کرد، حەوت کاهینەکەی هەڵگرانی حەوت کەڕەنا قۆچە بەرانەکان، لەبەردەم یەزدانەوە بە کەڕەنا لێدانەوە بەرەو پێش چوون و سندوقی پەیمانیش لە دوایانەوە دەڕۆیشت. هەموو چەک بەدەستەکانیش لەپێش کاهینە کەڕەنا لێدەرەکان دەڕۆیشتن، لەپاشەوە پاسەوانەکانیش لەدوای سندوقەکەوە دەڕۆیشتن. بەردەوام کەڕەنا دەنگی دەهات. 10 بەڵام یەشوع فەرمانی بە گەل کردبوو و پێی گوتبوون: «هاوار مەکەن و دەنگتان نەبیسترێت و یەک وشە لە دەمتان نەیەتە دەرەوە، هەتا ئەو ڕۆژەی پێتان دەڵێم هاوار بکەن، جا هاوار دەکەن!» 11 لەبەر ئەمە سندوقی یەزدان یەک جار بە چواردەوری شارەکەدا سووڕایەوە و پاشان هاتنەوە بۆ ناو ئۆردوگاکە و لە ئۆردوگاکە مانەوە.

12 بەیانی زوو یەشوع لە خەو هەستا و کاهینەکانیش سندوقی یەزدانیان هەڵگرت و 13 حەوت کاهینەکەی هەڵگرانی حەوت کەڕەناکەش لەپێش سندوقی یەزدانەوە دەڕۆیشتن و کەڕەنایان لێدەدا و چەک بەدەستەکانیش لەپێشیانەوە دەڕۆیشتن و لەپاشەوە پاسەوانەکانیش لەدوای سندوقی یەزدانەوە دەڕۆیشتن، کاتێک کەڕەنا دەنگی دەهات. 14 ئینجا لە ڕۆژی دووەم یەک جار بەدەوری شارەکەدا سوڕانەوە و پاشان هاتنەوە بۆ ناو ئۆردوگاکە. شەش ڕۆژ ئاوایان کرد.

15 ئەوە بوو لە ڕۆژی حەوتەم بەرەبەیان زوو لە خەو هەستان و حەوت جار بەو شێوەیە بە چواردەوری شارەکەدا سووڕانەوە. تەنها لەو ڕۆژەدا حەوت جار بە چواردەوری شارەکەدا سووڕانەوە، 16 ئەوە بوو لە جاری حەوتەم کاتێک کاهینەکان کەڕەناکانیان لێدا، یەشوع بە گەلی گوت: «هاوار بکەن! چونکە یەزدان شارەکەی داوەتە دەست ئێوە! 17 دەبێت شارەکە و هەرچی تێیدایە بۆ یەزدان تەرخان بکرێت تاکو قڕ بکرێت[a]، تەنها ڕاحابی لەشفرۆش و هەموو ئەوانەی لە ماڵەکە لەگەڵین دەیانهێڵنەوە، چونکە ئەو دوو نێردراوەی شاردەوە، کە ناردمانن. 18 بەڵام ئێوە خۆتان بە دوور بگرن لە شتە تەرخانکراوەکان نەوەک قڕ بکرێن و ئۆردوگای ئیسرائیل تووشی قڕبوون و تێکدان بکەن. 19 هەموو ئەو زێڕ و زیو و قاپە بڕۆنز و ئاسنانە بۆ یەزدان تەرخانکراون و دەچنە ناو گەنجینەی یەزدانەوە.»

20 کاتێک گەل هاواری کرد و کەڕەنایان لێدا، گەل گوێیان لە دەنگی کەڕەنا بوو، هاوارێکی بەرزیان کرد و شووراکە داڕما و گەل چوونە ناو شارەکەوە، هەریەکە و لەلای خۆیەوە و بەسەریاندا دا و شارەکەیان گرت. 21 شارەکەیان بۆ یەزدان تەرخان کرد و هەرچی تێیدابوو لە پیاو و ژن و منداڵ و پیر، هەتا گا و مەڕ و گوێدرێژەکانیشیان بە زەبری شمشێر قڕ کرد.

22 یەشوعیش بەو دوو پیاوەی گوت کە سیخوڕی خاکەکەیان کردبوو: «بچنە ناو ماڵی ژنە لەشفرۆشەکەوە، هەروەک سوێندتان بۆی خوارد، خۆی و هەموو ئەوەی هی ئەوە بیانهێننە دەرەوە.» 23 جا دوو گەنجە سیخوڕەکە چوونە ژوورەوە و ڕاحاب و دایک و باوک و براکانی و هەرچی هەیبوو و هەموو کەسوکارەکەیان هێنایە دەرەوە و لە دەرەوەی ئۆردوگای ئیسرائیل دایاننان.

24 شارەکەشیان سووتاند و لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی تێیدا بوو، بەڵام زێڕ و زیو و قاپە بڕۆنز و ئاسنەکانیان خستە ناو گەنجینەی ماڵی یەزدانەوە. 25 بەڵام یەشوع ڕاحابی لەشفرۆش و ماڵی باوکی و هەرچی هەیبوو بە زیندووێتی هێشتنییەوە، ئەویش هەتا ئەمڕۆش لەنێو ئیسرائیلدا نیشتەجێیە، چونکە ئەو دوو نێردراوەی شاردەوە کە یەشوع بۆ سیخوڕی ئەریحا ناردبوونی.

26 لەو کاتەدا یەشوع سوێندی خوارد و گوتی: «لەبەردەم یەزدان نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی هەڵدەستێت و ئەم شاری ئەریحایە بنیاد دەنێتەوە:

«بە مەرگی کوڕە نۆبەرەکەی
    بناغەکانی دادەنێت و
بە مەرگی بچووکەکەی
    دەرگاکانی دادەمەزرێنێت.»

27 یەزدانیش لەگەڵ یەشوع بوو و ناوبانگی بە هەموو خاکەکەدا بڵاو بووەوە.

Footnotes

  1. 6‏:17 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان. لە کاتی شەڕدا دەستکەوتەکە دابەش ناکرێت و بەخشینەکە دەرئەنجامەکەی لەناوبردنی تەواوە.‏

Now the gates of Jericho(A) were securely barred because of the Israelites. No one went out and no one came in.

Then the Lord said to Joshua, “See, I have delivered(B) Jericho into your hands, along with its king and its fighting men. March around the city once with all the armed men. Do this for six days. Have seven priests carry trumpets of rams’ horns(C) in front of the ark. On the seventh day, march around the city seven times, with the priests blowing the trumpets.(D) When you hear them sound a long blast(E) on the trumpets, have the whole army give a loud shout;(F) then the wall of the city will collapse and the army will go up, everyone straight in.”

So Joshua son of Nun called the priests and said to them, “Take up the ark of the covenant of the Lord and have seven priests carry trumpets in front of it.”(G) And he ordered the army, “Advance(H)! March around the city, with an armed guard going ahead of the ark(I) of the Lord.”

When Joshua had spoken to the people, the seven priests carrying the seven trumpets before the Lord went forward, blowing their trumpets, and the ark of the Lord’s covenant followed them. The armed guard marched ahead of the priests who blew the trumpets, and the rear guard(J) followed the ark. All this time the trumpets were sounding. 10 But Joshua had commanded the army, “Do not give a war cry, do not raise your voices, do not say a word until the day I tell you to shout. Then shout!(K) 11 So he had the ark of the Lord carried around the city, circling it once. Then the army returned to camp and spent the night there.

12 Joshua got up early the next morning and the priests took up the ark of the Lord. 13 The seven priests carrying the seven trumpets went forward, marching before the ark of the Lord and blowing the trumpets. The armed men went ahead of them and the rear guard followed the ark of the Lord, while the trumpets kept sounding. 14 So on the second day they marched around the city once and returned to the camp. They did this for six days.

15 On the seventh day, they got up at daybreak and marched around the city seven times in the same manner, except that on that day they circled the city seven times.(L) 16 The seventh time around, when the priests sounded the trumpet blast, Joshua commanded the army, “Shout! For the Lord has given you the city!(M) 17 The city and all that is in it are to be devoted[a](N) to the Lord. Only Rahab the prostitute(O) and all who are with her in her house shall be spared, because she hid(P) the spies we sent. 18 But keep away from the devoted things,(Q) so that you will not bring about your own destruction by taking any of them. Otherwise you will make the camp of Israel liable to destruction(R) and bring trouble(S) on it. 19 All the silver and gold and the articles of bronze and iron(T) are sacred to the Lord and must go into his treasury.”

20 When the trumpets sounded,(U) the army shouted, and at the sound of the trumpet, when the men gave a loud shout,(V) the wall collapsed; so everyone charged straight in, and they took the city.(W) 21 They devoted(X) the city to the Lord and destroyed(Y) with the sword every living thing in it—men and women, young and old, cattle, sheep and donkeys.

22 Joshua said to the two men(Z) who had spied out(AA) the land, “Go into the prostitute’s house and bring her out and all who belong to her, in accordance with your oath to her.(AB) 23 So the young men who had done the spying went in and brought out Rahab, her father and mother, her brothers and sisters and all who belonged to her.(AC) They brought out her entire family and put them in a place outside the camp of Israel.

24 Then they burned the whole city(AD) and everything in it, but they put the silver and gold and the articles of bronze and iron(AE) into the treasury of the Lord’s house.(AF) 25 But Joshua spared(AG) Rahab the prostitute,(AH) with her family and all who belonged to her, because she hid the men Joshua had sent as spies to Jericho(AI)—and she lives among the Israelites to this day.

26 At that time Joshua pronounced this solemn oath:(AJ) “Cursed(AK) before the Lord is the one who undertakes to rebuild this city, Jericho:

“At the cost of his firstborn son
    he will lay its foundations;
at the cost of his youngest
    he will set up its gates.”(AL)

27 So the Lord was with Joshua,(AM) and his fame spread(AN) throughout the land.

Footnotes

  1. Joshua 6:17 The Hebrew term refers to the irrevocable giving over of things or persons to the Lord, often by totally destroying them; also in verses 18 and 21.