Add parallel Print Page Options

ڕزگارکردنی شاری قەعیلا

23 کاتێک بە داود ڕاگەیەنرا و گوترا: «فەلەستییەکان لە دژی قەعیلا دەجەنگن و جۆخینەکان[a] تاڵان دەکەن،» ئەویش لە یەزدانی پرسی و گوتی: «بچم، لەو فەلەستییانە بدەم؟»

یەزدانیش بە داودی فەرموو: «بڕۆ لە فەلەستییەکان بدە و قەعیلا ڕزگار بکە.»

بەڵام پیاوەکانی داود پێیان گوت: «ئێمە لێرە لە یەهوداین وا دەترسین، ئەی چەند زیاتر ئەگەر لە دژی لەشکری فەلەستییەکان بچینە قەعیلا؟»

دیسان داود گەڕایەوە لە یەزدانی پرسی، یەزدانیش وەڵامی دایەوە و فەرمووی: «هەستە و بڕۆ بۆ قەعیلا، چونکە من فەلەستییەکان دەدەمە دەست تۆ.» ئینجا داود و پیاوەکانی چوونە قەعیلا، لە دژی فەلەستییەکان جەنگان و ئاژەڵە ماڵییەکانی ئەوانیان برد. ئیتر داود زیانێکی گەورەی بە فەلەستییەکان گەیاند و دانیشتووانی قەعیلاشی ڕزگار کرد. کە ئەبیاتاری کوڕی ئەحیمەلەخ بۆ لای داود هەڵاتبوو چووبووە قەعیلا، ئێفۆدێکی لەگەڵ خۆی بردبوو.

ڕاونانی داود لەلایەن شاولەوە

بە شاول ڕاگەیەنرا کە داود هاتووە بۆ قەعیلا، شاول گوتی: «خودا داویەتییە دەستم، چونکە بە هاتنە ژوورەوەی بۆ ناو شارێک کە دەرگا و شمشیرەی[b] هەیە تێکەوت.» ئینجا شاول هەموو هێزەکانی بۆ جەنگ بانگکرد، بۆ دابەزین بۆ قەعیلا و گەمارۆدانی داود و پیاوەکانی.

کاتێک داود بەو پیلانگێڕییە خراپەی شاولی زانی، بە ئەبیاتاری کاهینی گوت: «ئێفۆدەکە بهێنە.» 10 داود گوتی: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، بەندەکەت بە دڵنیایی بیستوویەتی کە شاول دەیەوێت بێتە قەعیلا تاوەکو بەهۆی منەوە شارەکە کاول بکات. 11 ئایا خەڵکی قەعیلا دەمدەنە دەستیەوە؟ ئایا شاول دێت، هەروەک بەندەکەت بیستوویەتی؟ ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەم شتانە بۆ بەندەکەت ئاشکرا بکە.»

یەزدانیش فەرمووی: «دێت.»

12 ئەم جارە داود گوتی: «ئایا خەڵکی قەعیلا من و پیاوەکانم دەدەنە دەست شاول؟» یەزدانیش فەرمووی: «بەدەستەوەتان دەدەن.»

13 ئیتر داود و پیاوەکانی کە نزیکەی شەش سەد کەس بوون خۆیان ئامادە کرد و قەعیلایان بەجێهێشت و لە شوێنێکەوە دەچوون بۆ شوێنێکی دیکە. کاتێک بە شاول ڕاگەیەنرا کە داود لە قەعیلا دەربازی بووە، بەدوایاندا نەچوو.

14 داودیش لە چۆڵەوانی لە قەڵاکاندا مایەوە، لە چیادا لە چۆڵەوانی زیف مایەوە، شاولیش بەردەوام بەدوایەوە بوو، بەڵام خودا نەیدایە دەست شاول.

15 کاتێک داود لە چۆڵەوانی زیف لە حۆرێش بوو زانی شاول بۆ کوشتنی هاتووەتە دەرەوە. 16 جا یۆناتانی کوڕی شاول هەستا و چوو بۆ لای داود بۆ حۆرێش و وای لێکرد بۆ هێزی پشت بە خودا ببەستێت، 17 پێی گوت: «مەترسە. شاولی باوکم دەستی ناتگاتێ. تۆ دەبیتە پاشای ئیسرائیل، منیش کەسی دووەم دەبم، تەنانەت شاولی باوکیشم ئەمە دەزانێت.» 18 هەردووکیان پەیمانێکیان لەبەردەم یەزداندا بەست و دوای ئەوە یۆناتانیش گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، بەڵام داود لە حۆرێشدا مایەوە.

19 پاشان زیفییەکان سەرکەوتن بۆ گیڤعا، بۆ لای شاول، گوتیان: «ئایا داود لەلای ئێمە خۆی نەشاردووەتەوە، لەناو قەڵاکانی حۆرێش لە گردی حەکیلا ئەوەی بەلای باشووری یەشیمۆنە؟ 20 ئێستاش ئەی پاشا دابەزە، هەر کاتێک ویستت دابەزە، ئێمەش لەسەرمانە بیدەینە دەستی پاشا.»

21 شاولیش وەڵامی دانەوە: «یەزدان بەرەکەتدارتان بکات، چونکە بەزەییتان پێمدا هاتەوە، 22 ئێستا بڕۆن و دڵنیابنەوە، بزانن و تەماشای ئەو جێگایە بکەن کە لێی دەبێت و کێ لەوێ بینیویەتی. پێم گوتراوە زۆر زۆرزانە. 23 تەماشا بکەن و هەموو ئەو حەشارگانەی کە خۆی تێیاندا حەشار دەدات بزانن و بە هەواڵی تەواوەوە بگەڕێنەوە بۆ لام، منیش لەگەڵتاندا دێم، ئەگەر لەو ناوچەیە بێت، ئەوا لەنێو هەموو خێڵەکانی یەهودا بەدوایدا دەگەڕێم.»

24 ئینجا هەستان و لەپێش شاولەوە چوون بۆ زیف و لەو کاتەدا داود و پیاوەکانی لە چۆڵەوانی ماعۆن بوون، لە عەراڤا[c] لەلای باشووری یەشیمۆن. 25 شاول و پیاوەکانی چوون بەدوایدا بگەڕێن، بە داود ڕاگەیەنرا و ئەویش دابەزی بۆ تاشەبەردەکە و لە چۆڵەوانی ماعۆندا مایەوە. کاتێک شاول ئەمەی بیست، چوو بۆ چۆڵەوانی ماعۆن و دوای داود کەوت. 26 شاول بەم لای چیاکەدا دەڕۆیشت و داود و پیاوەکانیشی بە لایەکەی دیکەدا دەڕۆیشتن، داود بە پەلە لەبەردەم شاولدا هەڵدەهات، شاول و پیاوەکانی خەریک بوون داود و پیاوەکانی گەمارۆ بدەن هەتا دەستبەسەریان بکەن. 27 لەم کاتەدا نێردراوێک هاتە لای شاول و گوتی: «خێرا بکە و وەرەوە، چونکە فەلەستییەکان بەسەر خاکەکەیاندا داوە.» 28 لێرەدا شاول لە ڕاونانی داود گەڕایەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی فەلەستییەکان چوو. لەبەر ئەوە ئەو شوێنە ناونرا تاشەبەردی جیابوونەوە. 29 ئینجا داود لەوێوە سەرکەوت و لە قەڵاکانی کانی گەدی مایەوە.

Footnotes

  1. 23‏:1 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.‏
  2. 23‏:7 شمشیر، پارچە دارێک بووە لە جیاتی قوفڵ لە دواوەی دەرگا بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە بۆ داخستنی دەرگا.‏
  3. 23‏:24 شیوێک بوو لە دەریاچەی جەلیلەوە هەتا دەریای مردوو.‏

David Saves Keilah

23 When David was told, “Look, the Philistines are fighting against Keilah(A) and are looting the threshing floors,”(B) he inquired(C) of the Lord, saying, “Shall I go and attack these Philistines?”

The Lord answered him, “Go, attack the Philistines and save Keilah.”

But David’s men said to him, “Here in Judah we are afraid. How much more, then, if we go to Keilah against the Philistine forces!”

Once again David inquired(D) of the Lord, and the Lord answered him, “Go down to Keilah, for I am going to give the Philistines(E) into your hand.(F) So David and his men went to Keilah, fought the Philistines and carried off their livestock. He inflicted heavy losses on the Philistines and saved the people of Keilah. (Now Abiathar(G) son of Ahimelek had brought the ephod(H) down with him when he fled to David at Keilah.)

Saul Pursues David

Saul was told that David had gone to Keilah, and he said, “God has delivered him into my hands,(I) for David has imprisoned himself by entering a town with gates and bars.”(J) And Saul called up all his forces for battle, to go down to Keilah to besiege David and his men.

When David learned that Saul was plotting against him, he said to Abiathar(K) the priest, “Bring the ephod.(L) 10 David said, “Lord, God of Israel, your servant has heard definitely that Saul plans to come to Keilah and destroy the town on account of me. 11 Will the citizens of Keilah surrender me to him? Will Saul come down, as your servant has heard? Lord, God of Israel, tell your servant.”

And the Lord said, “He will.”

12 Again David asked, “Will the citizens of Keilah surrender(M) me and my men to Saul?”

And the Lord said, “They will.”

13 So David and his men,(N) about six hundred in number, left Keilah and kept moving from place to place. When Saul was told that David had escaped from Keilah, he did not go there.

14 David stayed in the wilderness(O) strongholds and in the hills of the Desert of Ziph.(P) Day after day Saul searched(Q) for him, but God did not(R) give David into his hands.

15 While David was at Horesh in the Desert of Ziph, he learned that[a] Saul had come out to take his life.(S) 16 And Saul’s son Jonathan went to David at Horesh and helped him find strength(T) in God. 17 “Don’t be afraid,” he said. “My father Saul will not lay a hand on you. You will be king(U) over Israel, and I will be second to you. Even my father Saul knows this.” 18 The two of them made a covenant(V) before the Lord. Then Jonathan went home, but David remained at Horesh.

19 The Ziphites(W) went up to Saul at Gibeah and said, “Is not David hiding among us(X) in the strongholds at Horesh, on the hill of Hakilah,(Y) south of Jeshimon? 20 Now, Your Majesty, come down whenever it pleases you to do so, and we will be responsible for giving(Z) him into your hands.”

21 Saul replied, “The Lord bless(AA) you for your concern(AB) for me. 22 Go and get more information. Find out where David usually goes and who has seen him there. They tell me he is very crafty. 23 Find out about all the hiding places he uses and come back to me with definite information. Then I will go with you; if he is in the area, I will track(AC) him down among all the clans of Judah.”

24 So they set out and went to Ziph ahead of Saul. Now David and his men were in the Desert of Maon,(AD) in the Arabah south of Jeshimon.(AE) 25 Saul and his men began the search, and when David was told about it, he went down to the rock and stayed in the Desert of Maon. When Saul heard this, he went into the Desert of Maon in pursuit of David.

26 Saul(AF) was going along one side of the mountain, and David and his men were on the other side, hurrying to get away from Saul. As Saul and his forces were closing in on David and his men to capture them, 27 a messenger came to Saul, saying, “Come quickly! The Philistines are raiding the land.” 28 Then Saul broke off his pursuit of David and went to meet the Philistines. That is why they call this place Sela Hammahlekoth.[b] 29 And David went up from there and lived in the strongholds(AG) of En Gedi.[c](AH)

Footnotes

  1. 1 Samuel 23:15 Or he was afraid because
  2. 1 Samuel 23:28 Sela Hammahlekoth means rock of parting.
  3. 1 Samuel 23:29 In Hebrew texts this verse (23:29) is numbered 24:1.