Add parallel Print Page Options

ئیسرائیل داوای پاشایەک دەکات

ئەوە بوو کە ساموئێل پیر بوو کوڕەکانی کردە ڕابەری ئیسرائیل. ناوی کوڕە نۆبەرەکەی یۆئێل و ئەوەی دیکەشیان ئەبیا بوو، لە بیری شابەع دادوەرییان دەکرد. بەڵام کوڕەکانی بە ڕێگای ئەودا نەڕۆیشتن، بەڵکو بەلای دەستکەوتی ناڕەوا لایاندا و بەرتیلیان وەرگرت و دادپەروەرییان لە ڕێی ڕاست لادا.

جا هەموو پیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە و هاتنە ڕامە بۆ لای ساموئێل. پێیان گوت: «ئەوەتا تۆ پیر بوویت و کوڕەکانت بە ڕێگای تۆدا ناڕۆن. ئێستاش وەک هەموو نەتەوەکان پاشایەکمان بۆ دابنێ تاکو ڕابەرایەتیمان بکات.»

بەڵام ئەم شتە لەبەرچاوی ساموئێل خراپ بوو کاتێک گوتیان، «پاشایەکمان بدەرێ هەتا ڕابەرایەتیمان بکات،» جا ساموئێل نوێژی بۆ یەزدان کرد. یەزدانیش بە ساموئێلی فەرموو: «گوێ لە دەنگی ئەم گەلە بگرە لە هەموو ئەوەی کە پێت دەڵێن، چونکە ئەوان تۆیان ڕەت نەکردووەتەوە، بەڵکو منیان ڕەتکردووەتەوە، وەک پاشایان. ئەوان ئێستا وا ڕەفتارت لەگەڵ دەکەن هەروەک لەگەڵ من کردیان لەو ڕۆژەی لە میسرەوە دەرمهێنان هەتا ئەمڕۆ، وازیان لە من هێنا و خودای دیکەیان پەرست. ئێستاش گوێ لە دەنگیان بگرە، بەڵام بە ڕاستی ئاگاداریان بکەرەوە و پێیان ڕابگەیەنە لە مافەکانی ئەو پاشایە کە حوکمڕانییان دەکات.»

10 ئینجا ساموئێل هەموو وشەکانی یەزدانی بەو خەڵکە گوت کە داوای پاشایان لێکرد. 11 گوتی: «ئاوا دەبێت مافەکانی ئەو پاشایەی دەبێتە پاشاتان، کوڕەکانتان دەبات و دایاندەنێت بۆ گالیسکەکانی و بۆ سوارەکانی و لەپێش گالیسکەکانییەوە ڕادەکەن. 12 هەندێک وەک فەرماندەی هەزاران و پەنجاکان بۆ خۆی دادەنێت، هەندێکیش بۆ کێڵانی زەوییەکەی و دروێنەکردنی بەروبوومەکەی، هەندێکی دیکەشیان دادەنێت چەکی جەنگ و کەلوپەلی گالیسکەکانی بۆ دروستبکەن. 13 کچەکانیشتان دەبات ببن بە بۆنگرەوە و چێشتلێنەر و نانکەر. 14 باشترین کێڵگە و ڕەزی مێو و باغی زەیتوونەکانیشتان دەبات و دەیدات بە خزمەتکارەکانی. 15 دەیەکی دانەوێڵە و ڕەزەمێوەکانتان دەبات و دەیداتە کاربەدەست و خزمەتکارەکانی. 16 کۆیلە و کەنیزە و باشترین گا و گوێدرێژەکانتان دەبات و بۆ ئیشوکاری خۆی بەکاریاندەهێنێت. 17 دەیەکی مەڕوماڵاتتان دەبات و ئێوە دەبنە کۆیلەی[a] ئەو. 18 جا لەو ڕۆژەدا لەبەر پاشاکەتان هاوار دەکەن کە خۆتان هەڵتانبژاردووە، یەزدانیش لەو ڕۆژەدا وەڵامتان ناداتەوە.»

19 بەڵام گەل گوێیان لە ساموئێل نەگرت و گوتیان: «نەخێر! ئێمە پاشایەکمان دەوێت پاشایەتیمان بکات، 20 تاکو ئێمەش وەک هەموو نەتەوەکانی دیکە بین، پاشایەک ڕابەرایەتیمان بکات و لەپێشمانەوە بڕوات و لە جەنگەکان بۆمان بجەنگێت.»

21 جا ساموئێل گوێی لە هەموو قسەکانی گەل گرت و هەمووشی بە گوێی یەزداندا دا. 22 یەزدانیش بە ساموئێلی فەرموو: «گوێ لە دەنگیان بگرە و پاشایەکیان بۆ دابنێ.»

ئینجا ساموئێل بە پیاوانی ئیسرائیلی گوت: «با هەرکەسە و بەرەو شارۆچکەکەی خۆی بڕواتەوە.»

Footnotes

  1. 8‏:17 وەک چۆن لە میسر کۆیلەی فیرعەون بوون. بڕوانە دەرچوون 1‏:11 و دواوتار 6‏:21؛ 28‏:36‏،68‏‏.‏

Israel Asks for a King

When Samuel grew old, he appointed(A) his sons as Israel’s leaders.[a] The name of his firstborn was Joel and the name of his second was Abijah,(B) and they served at Beersheba.(C) But his sons(D) did not follow his ways. They turned aside(E) after dishonest gain and accepted bribes(F) and perverted(G) justice.

So all the elders(H) of Israel gathered together and came to Samuel at Ramah.(I) They said to him, “You are old, and your sons do not follow your ways; now appoint a king(J) to lead[b](K) us, such as all the other nations(L) have.”

But when they said, “Give us a king(M) to lead us,” this displeased(N) Samuel; so he prayed to the Lord. And the Lord told him: “Listen(O) to all that the people are saying to you; it is not you they have rejected,(P) but they have rejected me as their king.(Q) As they have done from the day I brought them up out of Egypt until this day, forsaking(R) me and serving other gods, so they are doing to you. Now listen to them; but warn them solemnly and let them know(S) what the king who will reign over them will claim as his rights.”

10 Samuel told(T) all the words of the Lord to the people who were asking him for a king. 11 He said, “This is what the king who will reign over you will claim as his rights: He will take(U) your sons and make them serve(V) with his chariots and horses, and they will run in front of his chariots.(W) 12 Some he will assign to be commanders(X) of thousands and commanders of fifties, and others to plow his ground and reap his harvest, and still others to make weapons of war and equipment for his chariots. 13 He will take your daughters to be perfumers and cooks and bakers. 14 He will take the best of your(Y) fields and vineyards(Z) and olive groves and give them to his attendants.(AA) 15 He will take a tenth(AB) of your grain and of your vintage and give it to his officials and attendants. 16 Your male and female servants and the best of your cattle[c] and donkeys he will take for his own use. 17 He will take a tenth of your flocks, and you yourselves will become his slaves. 18 When that day comes, you will cry out for relief from the king you have chosen, but the Lord will not answer(AC) you in that day.(AD)

19 But the people refused(AE) to listen to Samuel. “No!” they said. “We want(AF) a king(AG) over us. 20 Then we will be like all the other nations,(AH) with a king to lead us and to go out before us and fight our battles.”

21 When Samuel heard all that the people said, he repeated(AI) it before the Lord. 22 The Lord answered, “Listen(AJ) to them and give them a king.”

Then Samuel said to the Israelites, “Everyone go back to your own town.”

Footnotes

  1. 1 Samuel 8:1 Traditionally judges
  2. 1 Samuel 8:5 Traditionally judge; also in verses 6 and 20
  3. 1 Samuel 8:16 Septuagint; Hebrew young men