Add parallel Print Page Options

سەردانی شاژنی شەبا بۆ لای سلێمان

10 کاتێک شاژنی شەبا ناوبانگی سلێمان و پەیوەندییەکەی ئەوی لەگەڵ یەزدان بیست، هات بۆ ئەوەی بە چەند مەتەڵێک تاقی بکاتەوە. بە کەژاوەیەکی زۆر گەورەوە، وشتری بارکراو لە بۆنوبەرام و زێڕی زۆر و بەردی گرانبەها، گەیشتە ئۆرشەلیم. هاتە لای سلێمان و لەبارەی هەموو ئەو شتانەی لە دڵی بوو قسەی لەگەڵ کرد. سلێمانیش وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دایەوە، هیچ شتێک بۆ پاشا قورس نەبوو وەڵامی بداتەوە. کاتێک شاژنی شەبا ئەو هەموو داناییەی سلێمان و ئەو کۆشکەی بینی کە بنیادی نابوو، هەروەها خواردنی سەر خوانەکەی، دانیشتنی دەستوپێوەندەکانی، ڕێکوپێکی خزمەتکارەکانی و جلوبەرگاکانیان، ساقییەکانی و ئەو قوربانی سووتاندنانەی کە سلێمان لە پەرستگای یەزدان دەیکرد، لە بینینی ئەمانە شەیدا بوو.

بە پاشای گوت: «ئەو هەواڵەی کە لە خاکەکەمدا لەبارەی کاروبار و داناییەکەت بیستم، ڕاستە. بڕوام بەو هەواڵانە نەکرد هەتا نەهاتم و بە چاوی خۆم نەمبینی، ئەوەتا نیوەشم پێ ڕانەگەیەنراوە، لە دانایی و چاکی زۆر مەزنتر بوویت لەوەی لەبارەی تۆوە بیستبووم. خۆزگە بە پیاوەکانت دەخوازرێ، خۆزگە بە خزمەتکارەکانت دەخوازرێ، ئەمانە کە هەمیشە لەبەردەمت ڕاوەستاون و داناییەکەت دەبیستن. ستایش بۆ یەزدانی خوداکەت، ئەوەی پێت دڵشادە و لەسەر تەختی ئیسرائیل دایناویت. لەبەر ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە ئیسرائیلی خۆشدەوێت، تۆی کردووەتە پاشا تاکو ڕاستودروستی و دادپەروەری پیادە بکەیت.»

10 ئینجا سەد و بیست تالنت[a] زێڕ و بۆنوبەرامێکی زۆر و بەردی گرانبەهای دایە پاشا، جارێکی دیکە بۆنوبەرامی بەو جۆرە زۆر نەهاتەوە، هێندەی ئەوەی شاژنی شەبا پێشکەشی سلێمان پاشای کرد.

11 هەروەها کەشتییەکانی حیرامیش ئەوانەی لە ئۆفیرەوە زێڕیان هەڵگرتبوو، لە ئۆفیرەوە دار ئەلگومی[b] زۆر زۆریان لەگەڵ بەردی گرانبەها هێنا. 12 پاشا لەو دار ئەلگومانە چەند تەختێکی بۆ پتەوکردنی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا دروستکرد، هەروەها قیسارە و سازیش بۆ گۆرانیبێژەکان. هەتا ئەمڕۆش ئەوەندە داری ئەلگوم نەهاتووە و نەبینراوە.

13 سلێمانی پاشا هەموو ئەو شتانەی دایە شاژنی شەبا کە ئارەزووی کرد، جگە لەو شتانەی کە سلێمان پاشا لە بەخشندەیی خۆی پێی بەخشی. پاشان لەگەڵ خزمەتکارەکانی بەڕێکەوت و گەڕایەوە خاکەکەی خۆی.

دانایی و دەوڵەمەندی سلێمان

14 کێشی ئەو زێڕەش کە لە ساڵێکدا بۆ سلێمان دەهات، شەش سەد و شەست و شەش تالنت[c] زێڕ بوو، 15 جگە لە باجی سەر بازرگان و فرۆشیارەکان و پاشایانی عەرەب و فەرمانڕەوایانی خاکەکە.

16 سلێمانی پاشا دوو سەد قەڵغانی گەورەی لە زێڕی کوتراو دروستکرد، شەش سەد شاقل[d] زێڕ بۆ هەر قەڵغانێک. 17 سێ سەد قەڵغانی بچووکیشی لە زێڕی کوتراو دروستکرد، سێ مەنا[e] زێڕ بۆ هەر قەڵغانێک. ئینجا پاشا لە کۆشکی دارستانەکەی لوبنان داینان.

18 هەروەها پاشا تەختێکی گەورەی لە عاج دروستکرد و بە زێڕی بێگەرد ڕووپۆشی کرد. 19 تەختەکە شەش پێپلیکانەی هەبوو، بەشی سەرەوەی پاڵپشتەکەشی شێوەی نیمچە خڕ بوو، دوو دەسک لەم لاو لەو لایەوە لەسەر شوێنی دانیشتنەکە، دوو شێری ڕاوەستاویش لەتەنیشت دەسکەکان بوون. 20 دوازدە شێری ڕاوەستاویش لەسەر ئەم لاو ئەو لای شەش پێپلیکانەکە هەبوو. لە هیچ پاشایەتییەک شتی وا دروستنەکرابوو. 21 هەموو کاسە و جامەکانی خواردنەوەی سلێمان پاشا زێڕ بوون، هەروەها هەموو قاپوقاچاغەکانی کۆشکی دارستانەکەی لوبنان لە زێڕی بێگەرد بوون، هیچ شتێک لە زیو دروستنەکرابوو، چونکە لە سەردەمی سلێمان زیو بەهایەکی ئەوتۆی نەبوو. 22 کەشتیگەلی[f] پاشا لەگەڵ کەشتییەکانی حیرام لە دەریا بوون، سێ ساڵ جارێک دەهاتن و زێڕ و زیو و عاج و مەیمون و تاوسیان دەهێنا.

23 سلێمان گەورەترین پاشا بوو لەنێو پاشاکانی سەر زەوی چ لە دەوڵەمەندی و چ لە دانایی. 24 هەموو خەڵکی سەر زەوی بە ئاواتەوە بوون ڕووی سلێمان ببینن، هەتا گوێ لە داناییەکەی بگرن کە خودا لە دڵیدا داینابوو. 25 هەریەکە و ساڵ لەدوای ساڵ بە دیاری خۆیانەوە دەهاتن، لە قاپوقاچاغی زێڕ و زیو و جلوبەرگ و چەک و بۆنوبەرام و ئەسپ و هێستر.

26 سلێمان گالیسکە و ئەسپ سواری کۆکردەوە، هەزار و چوار سەد گالیسکە و دوازدە هەزار ئەسپ سواری هەبوو. لە شارەکانی گالیسکەکان و لەگەڵ خۆیدا لە ئۆرشەلیم داینان. 27 هەروەها پاشا کارێکی وای کرد کە لە ئۆرشەلیم زیو وەک بەردی لێ بێت، دار ئورزیش لە زۆری وەک دار هەنجیری زوورگەکان بێت. 28 ئەسپەکانی سلێمان لە میسر و لە قەڤێیەوە[g] هاوردە دەکران. بازرگانەکانی پاشا لە قەڤێیەوە بە نرخێکی بازاڕ وەریاندەگرتن. 29 گالیسکە لە میسرەوە بە شەش سەد شاقل[h] زیو و ئەسپیش بە سەد و پەنجا[i] هاوردەیان دەکرد، هەروەها بۆ هەموو پاشاکانی حیتی و ئارامی هەناردەیان دەکرد.

Footnotes

  1. 10‏:10 سەد و بیست تالنت: نزیکەی 4 تەن.‏
  2. 10‏:11 ئەلگوم جۆرە دارێکی بەهێزە لە لوبنان دەڕوێت، ڕەنگی سوور و بۆنخۆشە.‏
  3. 10‏:14 شەش سەد و شەست و شەش تالنت: نزیکەی بیست و سێ تەن.‏
  4. 10‏:16 نزیکەی 3,5 کیلۆگرام.‏
  5. 10‏:17 سێ مەنا: نزیکەی 1,7 کیلۆگرام.‏
  6. 10‏:22 عیبری: کەشتییەکانی تەرشیش واتە جۆرە کەشتییەکی تایبەت بوون کە بۆ بازرگانی بەکاردەهێنران.‏
  7. 10‏:28 قەڤێ: دەشێت کیلیکیا بێت. بڕوانە کردار 6‏:9‏‏ هتد.‏
  8. 10‏:29 شەش سەد شاقل: نزیکەی 7 کیلۆگرام.‏
  9. 10‏:29 سەد و پەنجا شاقل: نزیکەی 1,7 کیلۆگرام.‏

The Queen of Sheba Visits Solomon(A)

10 When the queen of Sheba(B) heard about the fame(C) of Solomon and his relationship to the Lord, she came to test Solomon with hard questions.(D) Arriving at Jerusalem with a very great caravan(E)—with camels carrying spices, large quantities of gold, and precious stones—she came to Solomon and talked with him about all that she had on her mind. Solomon answered all her questions; nothing was too hard for the king to explain to her. When the queen of Sheba saw all the wisdom of Solomon and the palace he had built, the food on his table,(F) the seating of his officials, the attending servants in their robes, his cupbearers, and the burnt offerings he made at[a] the temple of the Lord, she was overwhelmed.

She said to the king, “The report I heard in my own country about your achievements and your wisdom is true. But I did not believe(G) these things until I came and saw with my own eyes. Indeed, not even half was told me; in wisdom and wealth(H) you have far exceeded the report I heard. How happy your people must be! How happy your officials, who continually stand before you and hear(I) your wisdom! Praise(J) be to the Lord your God, who has delighted in you and placed you on the throne of Israel. Because of the Lord’s eternal love(K) for Israel, he has made you king to maintain justice(L) and righteousness.”

10 And she gave the king 120 talents[b] of gold,(M) large quantities of spices, and precious stones. Never again were so many spices brought in as those the queen of Sheba gave to King Solomon.

11 (Hiram’s ships brought gold from Ophir;(N) and from there they brought great cargoes of almugwood[c] and precious stones. 12 The king used the almugwood to make supports[d] for the temple of the Lord and for the royal palace, and to make harps and lyres for the musicians. So much almugwood has never been imported or seen since that day.)

13 King Solomon gave the queen of Sheba all she desired and asked for, besides what he had given her out of his royal bounty. Then she left and returned with her retinue to her own country.

Solomon’s Splendor(O)

14 The weight of the gold(P) that Solomon received yearly was 666 talents,[e] 15 not including the revenues from merchants and traders and from all the Arabian kings and the governors of the territories.

16 King Solomon made two hundred large shields(Q) of hammered gold; six hundred shekels[f] of gold went into each shield. 17 He also made three hundred small shields of hammered gold, with three minas[g] of gold in each shield. The king put them in the Palace of the Forest of Lebanon.(R)

18 Then the king made a great throne covered with ivory and overlaid with fine gold. 19 The throne had six steps, and its back had a rounded top. On both sides of the seat were armrests, with a lion standing beside each of them. 20 Twelve lions stood on the six steps, one at either end of each step. Nothing like it had ever been made for any other kingdom. 21 All King Solomon’s goblets were gold, and all the household articles in the Palace of the Forest of Lebanon were pure gold.(S) Nothing was made of silver, because silver was considered of little value in Solomon’s days. 22 The king had a fleet of trading ships[h](T) at sea along with the ships(U) of Hiram. Once every three years it returned, carrying gold, silver and ivory, and apes and baboons.

23 King Solomon was greater in riches(V) and wisdom(W) than all the other kings of the earth. 24 The whole world sought audience with Solomon to hear the wisdom(X) God had put in his heart. 25 Year after year, everyone who came brought a gift(Y)—articles of silver and gold, robes, weapons and spices, and horses and mules.

26 Solomon accumulated chariots and horses;(Z) he had fourteen hundred chariots and twelve thousand horses,[i] which he kept in the chariot cities and also with him in Jerusalem. 27 The king made silver as common(AA) in Jerusalem as stones,(AB) and cedar as plentiful as sycamore-fig(AC) trees in the foothills. 28 Solomon’s horses were imported from Egypt and from Kue[j]—the royal merchants purchased them from Kue at the current price. 29 They imported a chariot from Egypt for six hundred shekels of silver, and a horse for a hundred and fifty.[k] They also exported them to all the kings of the Hittites(AD) and of the Arameans.

Footnotes

  1. 1 Kings 10:5 Or the ascent by which he went up to
  2. 1 Kings 10:10 That is, about 4 1/2 tons or about 4 metric tons
  3. 1 Kings 10:11 Probably a variant of algumwood; also in verse 12
  4. 1 Kings 10:12 The meaning of the Hebrew for this word is uncertain.
  5. 1 Kings 10:14 That is, about 25 tons or about 23 metric tons
  6. 1 Kings 10:16 That is, about 15 pounds or about 6.9 kilograms; also in verse 29
  7. 1 Kings 10:17 That is, about 3 3/4 pounds or about 1.7 kilograms; or perhaps reference is to double minas, that is, about 7 1/2 pounds or about 3.5 kilograms.
  8. 1 Kings 10:22 Hebrew of ships of Tarshish
  9. 1 Kings 10:26 Or charioteers
  10. 1 Kings 10:28 Probably Cilicia
  11. 1 Kings 10:29 That is, about 3 3/4 pounds or about 1.7 kilograms