Add parallel Print Page Options

ئاگادارکردنەوەیەک

10 خوشکان، برایان، نامەوێ نەزانن کە باوباپیرانمان هەموو لەژێر هەوردا بوون و هەمووشیان دەریایان بڕی[a]. جا هەموویان لە هەور و لە دەریادا بۆ موسا لە ئاو هەڵکێشران[b]، هەمووشیان هەمان خواردنی ڕۆحییان خوارد. هەموویان هەمان خواردنەوەی ڕۆحییان خواردەوە، چونکە لەو تاشەبەردە ڕۆحییان دەخواردەوە کە دوایان کەوتبوو[c]، ئەو تاشەبەردەش مەسیح بوو. بەڵام خودا لە زۆربەیان ڕازی نەبوو، ئەوە بوو تەرمەکانیان لە بیابان پەرشوبڵاو بووەوە.

ئەم شتانەی ڕوویاندا پەندن بۆمان، تاکو ئارەزووی خراپە نەکەین، وەک ئەوان ئارەزوویان کرد. بتپەرست مەبن وەک هەندێکیان، وەکو نووسراوە: [گەل بۆ خواردن و خواردنەوە دانیشتن، پاشان بۆ ڕابواردن هەستانەوە.][d] با داوێنپیسی نەکەین وەک هەندێکیان داوێنپیسییان کرد و لە ڕۆژێکدا بیست و سێ هەزاریان کەوت. نابێت مەسیح تاقی بکەینەوە، وەک هەندێکیان تاقییان کردەوە و مار لەناوی بردن[e]. 10 بۆڵەبۆڵ مەکەن وەک هەندێکیان بۆڵەبۆڵیان کرد و فریشتەی لەناوبەر[f] کوشتیان.

11 جا ئەم شتانەیان وەک پەند بەسەرهات، بۆ ئاگاداری ئێمەش نووسراوە، کە لە کۆتایی زەمان دەژین. 12 کەواتە ئەوەی وادەزانێت ڕاوەستاوە، با وریابێت نەکەوێت. 13 هیچ تاقیکردنەوەیەکتان تووش نابێت کە هاوبەش نەبێت لەنێوان مرۆڤەکاندا، بەڵام خودا دڵسۆزە، کە نایەڵێت زیاتر لە توانای خۆتان تاقی بکرێنەوە، بەڵکو لەگەڵ تاقیکردنەوە ڕێگای دەرچوون دەکاتەوە، تاکو بتوانن بەرگە بگرن.

لە بتپەرستی ڕابکەن

14 بۆیە خۆشەویستانم، لە بتپەرستی ڕابکەن. 15 وەک بۆ هۆشیاران بێت دەدوێم، ئێوە حوکم بدەن لەوەی دەیڵێم: 16 ئایا ئەو جامەی سوپاسگوزاری لە پێناوی سوپاسی خودا دەکەین، بەشداری نییە لە خوێنی مەسیح؟ ئەو نانەی لەتی دەکەین، بەشداری نییە لە لەشی مەسیح؟ 17 لەبەر ئەوەی یەک نان هەیە، ئێمە کە زۆرین، یەک لەشین، چونکە هەموومان بەشداری لە یەک ناندا دەکەین.

18 سەیری ئیسرائیل بکەن کە بەگوێرەی جەستەیە: ئایا ئەوانەی قوربانی دەخۆن لە قوربانگادا هاوبەش نین؟ 19 جا چی دەڵێم؟ ئایا ئەوەی بۆ بت سەربڕدراوە شتێکە، یان بتەکە شتێکە؟ 20 نەخێر بەڵکو ئەوەی سەری دەبڕن، بۆ ڕۆحە پیسەکان سەری دەبڕن نەک بۆ خودا. جا نامەوێت لەگەڵ ڕۆحە پیسەکان هاوبەش بن. 21 ناتوانن جامی مەسیحی خاوەن شکۆ و جامی ڕۆحە پیسەکان بخۆنەوە. ناتوانن بەشداری خوانی خاوەن شکۆ و خوانی ڕۆحە پیسەکان بکەن. 22 یاخود ئیرەیی[g] خاوەن شکۆ هەڵدەستێنین؟ ئایا ئێمە لەو بەهێزترین؟

هەموو شتێک بۆ شکۆی خودایە

23 «هەموو شتێک بۆ من دروستە،» بەڵام هەموو شتێک سوودبەخش نییە. «هەموو شتێک بۆ من دروستە،» بەڵام هەموو شتێک بنیادنەر نییە. 24 کەس بەدوای بەرژەوەندی خۆیدا نەگەڕێت، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی خەڵک هەوڵ بدەن. 25 ئەو گۆشتەی لە بازاڕ دەفرۆشرێت بیخۆن، ئەوەندە لێی مەکۆڵنەوە، بەبێ لێپرسینەوەی ویژدان، 26 چونکە [زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە.][h]

27 ئەگەر بێباوەڕێک داوەتتان بکات و ئێوەش ویستتان بچن، جا هەرچییەکتان لەپێش دانرا بیخۆن، بێ لێکۆڵینەوە، لەبەر ویژدان. 28 بەڵام ئەگەر یەکێک پێی گوتن: «ئەمە کراوەتە قوربانی بت» مەیخۆن، لەبەر ئەوەی پێی گوتن و لەبەر ویژدان، 29 دەڵێم ویژدان، هی تۆ نا، بەڵکو هی ئەوی دیکە. جا بۆچی سەربەستیم لەلایەن ویژدانێکی دیکەوە حوکم بدرێت؟ 30 ئەگەر بە سوپاسکردنەوە بەشداری بکەم، ئیتر بۆچی تاوانبار دەکرێم لەسەر ئەوەی سوپاسی خودای لەسەر دەکەم؟

31 بۆیە ئەگەر خواردتان یان خواردتانەوە یان هەر شتێکتان کرد، هەموو شتێک بۆ شکۆی خودا بکەن. 32 بۆ جولەکە و ناجولەکە و کڵێسای خودا مەبنە کۆسپ. 33 هەروەک منیش لە هەموو شتێک هەمووان ڕازی دەکەم، بەدوای بەرژەوەندی خۆمدا ناگەڕێم، بەڵکو هی زۆران، تاکو ڕزگاریان ببێت.

Footnotes

  1. 10‏:1 کاتێک میسریان بەجێهێشت، بڕوانە دەرچوون 13‏:20‏‏ هەتا 14‏:31.‏‏
  2. 10‏:2 بڕوانە دەرچوون 14‏‏.‏
  3. 10‏:4 لە دەرچوون 17‏‏ موسا لە تاشەبەردێکی دا و ئاوی لێ دەرچوو بۆ خواردنەوە، لە سەرژمێری 20‏‏ هەمان شت ڕوویداوە. لە تێگەیشتنی جولەکەکان هەمان تاشەبەرد بووە.‏
  4. 10‏:7 دەرچوون 32‏:6.‏‏
  5. 10‏:9 بڕوانە سەرژمێری 21‏:5‏-6.‏‏
  6. 10‏:10 فریشتەی لەناوبەر، بڕوانە سەرژمێری 16‏‏.‏
  7. 10‏:22 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.‏
  8. 10‏:26 زەبوورەکان 24‏:1.‏‏

Warnings From Israel’s History

10 For I do not want you to be ignorant(A) of the fact, brothers and sisters, that our ancestors were all under the cloud(B) and that they all passed through the sea.(C) They were all baptized into(D) Moses in the cloud and in the sea. They all ate the same spiritual food(E) and drank the same spiritual drink; for they drank from the spiritual rock(F) that accompanied them, and that rock was Christ. Nevertheless, God was not pleased with most of them; their bodies were scattered in the wilderness.(G)

Now these things occurred as examples(H) to keep us from setting our hearts on evil things as they did. Do not be idolaters,(I) as some of them were; as it is written: “The people sat down to eat and drink and got up to indulge in revelry.”[a](J) We should not commit sexual immorality, as some of them did—and in one day twenty-three thousand of them died.(K) We should not test Christ,[b](L) as some of them did—and were killed by snakes.(M) 10 And do not grumble, as some of them did(N)—and were killed(O) by the destroying angel.(P)

11 These things happened to them as examples(Q) and were written down as warnings for us,(R) on whom the culmination of the ages has come.(S) 12 So, if you think you are standing firm,(T) be careful that you don’t fall! 13 No temptation[c] has overtaken you except what is common to mankind. And God is faithful;(U) he will not let you be tempted[d] beyond what you can bear.(V) But when you are tempted,[e] he will also provide a way out so that you can endure it.

Idol Feasts and the Lord’s Supper

14 Therefore, my dear friends,(W) flee from idolatry.(X) 15 I speak to sensible people; judge for yourselves what I say. 16 Is not the cup of thanksgiving for which we give thanks a participation in the blood of Christ? And is not the bread that we break(Y) a participation in the body of Christ?(Z) 17 Because there is one loaf, we, who are many, are one body,(AA) for we all share the one loaf.

18 Consider the people of Israel: Do not those who eat the sacrifices(AB) participate in the altar? 19 Do I mean then that food sacrificed to an idol is anything, or that an idol is anything?(AC) 20 No, but the sacrifices of pagans are offered to demons,(AD) not to God, and I do not want you to be participants with demons. 21 You cannot drink the cup of the Lord and the cup of demons too; you cannot have a part in both the Lord’s table and the table of demons.(AE) 22 Are we trying to arouse the Lord’s jealousy?(AF) Are we stronger than he?(AG)

The Believer’s Freedom

23 “I have the right to do anything,” you say—but not everything is beneficial.(AH) “I have the right to do anything”—but not everything is constructive. 24 No one should seek their own good, but the good of others.(AI)

25 Eat anything sold in the meat market without raising questions of conscience,(AJ) 26 for, “The earth is the Lord’s, and everything in it.”[f](AK)

27 If an unbeliever invites you to a meal and you want to go, eat whatever is put before you(AL) without raising questions of conscience. 28 But if someone says to you, “This has been offered in sacrifice,” then do not eat it, both for the sake of the one who told you and for the sake of conscience.(AM) 29 I am referring to the other person’s conscience, not yours. For why is my freedom(AN) being judged by another’s conscience? 30 If I take part in the meal with thankfulness, why am I denounced because of something I thank God for?(AO)

31 So whether you eat or drink or whatever you do, do it all for the glory of God.(AP) 32 Do not cause anyone to stumble,(AQ) whether Jews, Greeks or the church of God(AR) 33 even as I try to please everyone in every way.(AS) For I am not seeking my own good but the good of many,(AT) so that they may be saved.(AU)

Footnotes

  1. 1 Corinthians 10:7 Exodus 32:6
  2. 1 Corinthians 10:9 Some manuscripts test the Lord
  3. 1 Corinthians 10:13 The Greek for temptation and tempted can also mean testing and tested.
  4. 1 Corinthians 10:13 The Greek for temptation and tempted can also mean testing and tested.
  5. 1 Corinthians 10:13 The Greek for temptation and tempted can also mean testing and tested.
  6. 1 Corinthians 10:26 Psalm 24:1