Add parallel Print Page Options

مەسیح داکۆکیکارمانە

ڕۆڵە خۆشەویستەکانم، ئەمانەتان بۆ دەنووسم تاکو گوناه نەکەن. بەڵام ئەگەر یەکێک گوناهی کرد، ئەوا لەلای باوک داکۆکیکارمان[a] هەیە کە عیسای مەسیحی ڕاستودروستە. ئەو کەفارەتی[b] گوناهەکانمانە، نەک تەنها هی ئێمە، بەڵکو گوناهەکانی هەموو جیهان.

بەمەدا دەزانین کە ئەومان ناسیوە، ئەگەر کار بە ڕاسپاردەکانی بکەین. ئەوەی گوتی: «ناسیومە» بەڵام ڕاسپاردەکانی بەجێنەگەیەنێت، ئەوا درۆزنە و ڕاستی لەودا نییە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی پەیامی خودا بێت، ئەوا بە ڕاستی خۆشەویستی خودا لەو کەسەدا تەواوە. بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژین: هەرکەسێک بڵێت: «من بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژیم» دەبێت بەو شێوەیەی بژیێت کە عیسا ژیاوە.

خۆشەویستی ڕاستودروست

خۆشەویستان، ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ نانووسم، بەڵکو ڕاسپاردەیەکی کۆن کە هەر لە سەرەتاوە هەتانبوو. ڕاسپاردە کۆنەکە ئەو پەیامەیە کە لە سەرەتادا گوێتان لێی بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ دەنووسم، ئەو ڕاستییەی کە لە مەسیح و ئێوەدا هەیە، چونکە تاریکی بەسەردەچێت، وا ڕووناکییە ڕاستەقینەکە پڕشنگ دەداتەوە.

ئەوەی گوتی: «من لە ڕووناکیدام» و ڕقی لە خوشکی یان لە براکەی ببێتەوە، ئەوە هەتا ئێستا لە تاریکیدایە. 10 هەرکەسێک خوشکی یان براکەی خۆشبوێ، ئەوا لە ڕووناکیدا دەژیێت و هیچ شتێکی تێدا نییە کە تووشی گوناهیان بکات. 11 بەڵام ئەوەی ڕقی لە برای خۆی ببێتەوە، لە تاریکیدایە و بە تاریکیدا دەڕوات، نازانێت بۆ کوێ مل دەنێت، چونکە تاریکی چاوی کوێر کردووە.

12 ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوە دەنووسم
    چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا.
13 ئەی باوکان، بۆ ئێوە دەنووسم
    چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە.
ئەی لاوان، بۆ ئێوە دەنووسم
    چونکە بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون.

14 ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوەم نووسی
    چونکە خودای باوک دەناسن.
ئەی باوکان، بۆ ئێوەم نووسی
    چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە.
ئەی لاوان، بۆ ئێوەم نووسی
    چونکە بەهێزن،
پەیامی خوداتان تێدا چەسپاوە و
    بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون.

15 نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە. 16 لەبەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندایە، ئارەزووی جەستە و ئارەزووی چاو و سەڵتەنەتی ژیانە، ئەمانەش لە باوکەوە نین، بەڵکو لە جیهانەوەن. 17 جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت.

ئاگاداری دژە مەسیحەکان بن

18 ڕۆڵەکان ئەمە دوا کاتژمێرە. وەک بیستووتانە دژە مەسیح دێت، ئێستاش زۆر دژە مەسیح هاتوون، بەمەدا دەزانین دوا کاتژمێرە. 19 ئەوان لێمان جیا بوونەوە، بەڵام بەڕاستی سەر بە ئێمە نەبوون، چونکە ئەگەر سەر بە ئێمە بوونایە، لەگەڵمان دەمانەوە، بەڵام چوون بۆ ئەوەی دەریبخەن کە کەسیان سەر بە ئێمە نین.

20 بەڵام مەسیحی پیرۆز بە ڕۆحی خۆی دەستنیشانی کردن[c] و هەمووتان ڕاستی دەزانن. 21 من ئەمەتان بۆ نانووسم لەبەر ئەوەی کە ڕاستی نازانن، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاستی دەزانن و دەشزانن کە هیچ درۆیەک لە ڕاستییەکەوە نایەت. 22 کێ درۆزنە؟ ئەوەی نکۆڵی بکات کە عیسا مەسیحەکەیە. ئەمە دژە مەسیحە، نکۆڵی لە باوک و کوڕەکە دەکات. 23 هەرکەسێک نکۆڵی لە کوڕەکە بکات باوکی نابێت، ئەوەش دان بە کوڕەکەدا بنێت باوکی دەبێت.

24 پەیوەست بن بەوەی لە سەرەتادا بیستتان. ئەگەر بەمەوە پەیوەست بن، ئەوا بە کوڕەکە و باوکەوە پەیوەست دەبن. 25 ئەمەیە ئەو بەڵێنەی ئەو پێیداوین، ژیانی هەتاهەتایی.

26 ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی لەبارەی ئەوانەی هەوڵ دەدەن چەواشەتان بکەن. 27 بەڵام ئێوە ئەو دەستنیشانکردنەی کە لە مەسیحتان وەرگرتووە بە ئێوەوە پەیوەست بووە، لەبەر ئەوە پێویستتان بە مرۆڤ نییە فێرتان بکات، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز هەموو شتێکتان فێردەکات. ئەم دەستنیشانکردنە ڕاستە و درۆ نییە، بۆیە پەیوەست بن بە مەسیحەوە وەک ڕۆحی پیرۆز فێری کردوون[d].

28 ئێستا ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح پەیوەست بن تاکو کاتێک ئەو دەردەکەوێت متمانەمان هەبێت و لە هاتنەوەکەی شەرمی لێ نەکەین.

29 ئەگەر بزانن ئەو ڕاستودروستە، دەزانن کە هەرکەسێک ڕاستودروستی پەیڕەو بکات لە ئەوەوە لەدایک بووە.

Footnotes

  1. 2‏:1 هەمان وشەیە لە یۆحەنا 14‏:16‏‏دا هاتووە بە (یارمەتیدەر).‏
  2. 2‏:2 ئەم قوربانییەیە کە تووڕەیی خودا لادەدات.‏
  3. 2‏:20 یۆنانی: ئێوەش لەلایەن پیرۆزەکەوە دەستنیشانکردنتان هەیە. بڕوانە لۆقا 4‏:18‏‏.‏
  4. 2‏:27 بڕوانە یۆحەنا 15‏:4‏‏.‏

My dear children,(A) I write this to you so that you will not sin. But if anybody does sin, we have an advocate(B) with the Father—Jesus Christ, the Righteous One. He is the atoning sacrifice for our sins,(C) and not only for ours but also for the sins of the whole world.(D)

Love and Hatred for Fellow Believers

We know(E) that we have come to know him(F) if we keep his commands.(G) Whoever says, “I know him,”(H) but does not do what he commands is a liar, and the truth is not in that person.(I) But if anyone obeys his word,(J) love for God[a] is truly made complete in them.(K) This is how we know(L) we are in him: Whoever claims to live in him must live as Jesus did.(M)

Dear friends,(N) I am not writing you a new command but an old one, which you have had since the beginning.(O) This old command is the message you have heard. Yet I am writing you a new command;(P) its truth is seen in him and in you, because the darkness is passing(Q) and the true light(R) is already shining.(S)

Anyone who claims to be in the light but hates a brother or sister[b](T) is still in the darkness.(U) 10 Anyone who loves their brother and sister[c] lives in the light,(V) and there is nothing in them to make them stumble.(W) 11 But anyone who hates a brother or sister(X) is in the darkness and walks around in the darkness.(Y) They do not know where they are going, because the darkness has blinded them.(Z)

Reasons for Writing

12 I am writing to you, dear children,(AA)
    because your sins have been forgiven on account of his name.(AB)
13 I am writing to you, fathers,
    because you know him who is from the beginning.(AC)
I am writing to you, young men,
    because you have overcome(AD) the evil one.(AE)

14 I write to you, dear children,(AF)
    because you know the Father.
I write to you, fathers,
    because you know him who is from the beginning.(AG)
I write to you, young men,
    because you are strong,(AH)
    and the word of God(AI) lives in you,(AJ)
    and you have overcome the evil one.(AK)

On Not Loving the World

15 Do not love the world or anything in the world.(AL) If anyone loves the world, love for the Father[d] is not in them.(AM) 16 For everything in the world—the lust of the flesh,(AN) the lust of the eyes,(AO) and the pride of life—comes not from the Father but from the world. 17 The world and its desires pass away,(AP) but whoever does the will of God(AQ) lives forever.

Warnings Against Denying the Son

18 Dear children, this is the last hour;(AR) and as you have heard that the antichrist is coming,(AS) even now many antichrists have come.(AT) This is how we know it is the last hour. 19 They went out from us,(AU) but they did not really belong to us. For if they had belonged to us, they would have remained with us; but their going showed that none of them belonged to us.(AV)

20 But you have an anointing(AW) from the Holy One,(AX) and all of you know the truth.[e](AY) 21 I do not write to you because you do not know the truth, but because you do know it(AZ) and because no lie comes from the truth. 22 Who is the liar? It is whoever denies that Jesus is the Christ. Such a person is the antichrist—denying the Father and the Son.(BA) 23 No one who denies the Son has the Father; whoever acknowledges the Son has the Father also.(BB)

24 As for you, see that what you have heard from the beginning(BC) remains in you. If it does, you also will remain in the Son and in the Father.(BD) 25 And this is what he promised us—eternal life.(BE)

26 I am writing these things to you about those who are trying to lead you astray.(BF) 27 As for you, the anointing(BG) you received from him remains in you, and you do not need anyone to teach you. But as his anointing teaches you about all things(BH) and as that anointing is real, not counterfeit—just as it has taught you, remain in him.(BI)

God’s Children and Sin

28 And now, dear children,(BJ) continue in him, so that when he appears(BK) we may be confident(BL) and unashamed before him at his coming.(BM)

29 If you know that he is righteous,(BN) you know that everyone who does what is right has been born of him.(BO)

Footnotes

  1. 1 John 2:5 Or word, God’s love
  2. 1 John 2:9 The Greek word for brother or sister (adelphos) refers here to a believer, whether man or woman, as part of God’s family; also in verse 11; and in 3:15, 17; 4:20; 5:16.
  3. 1 John 2:10 The Greek word for brother and sister (adelphos) refers here to a believer, whether man or woman, as part of God’s family; also in 3:10; 4:20, 21.
  4. 1 John 2:15 Or world, the Father’s love
  5. 1 John 2:20 Some manuscripts and you know all things